٢١ هه‌زار منداڵ له غەززە خاوەن پیداویستی تایبەتن
لیژنه‌ی مافی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ایگه‌یاند، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له ٧ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ـه‌وه لانیكه‌م ٢١ هه‌زار منداڵ له غەززە تووشی كه‌مئه‌ندامی بوون.

ناوەندی هەواڵ
لیژنه‌ی مافی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنێ ٣ی ئەیلوول له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی حەماس و ئیسرائیل نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار و ٥٠٠ منداڵ لە غەززە توشی “برینه‌كانی په‌یوه‌ست به شه‌ڕ” بوون، كه ئێستا زیاتر له نیوه‌یان توشی كه‌مئه‌ندامی بوون.
لیژنه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی بیستن یان بینینیان هه‌یه زۆرجار ئاگاداری فه‌رمانه‌كانی چۆڵكردنی ئیسرائیل نین، ئه‌مه‌ش وای كردووه ڕزگاربوونیان ئەستەم بێت.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا، موهه‌نه‌د عه‌زه ئه‌ندامی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به ڕووداوی كوژرانی دایكێكی كه‌ڕ و منداڵه‌كانی كرد له شاری ڕه‌فح به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربكرێنه‌وه له ڕێنماییه‌كانی چۆڵ كردن.
ڕاپۆرته‌كان باسیان له‌وه كردوه كه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ناچاركراون له دۆخێكی ناپارێزراو و نامرۆڤانه‌دا هه‌ڵبێن، وه‌كو خۆخزاندن له‌ناو خۆڵ یان قوڕدا به‌بێ هاوكاری، سنوورداركردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ چوونه ناو كه‌رتی غەزە به شێوه‌یه‌كی ناڕێژه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان هه‌یه.