ئیگا سویاتێک، بووە پاڵەوانی یاری تێنس لە ئەمریکای کراوە

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ژنانی کراوەی ئەمریکا، ئیگا سویاتێک ئەستێرەی تێنسی پۆڵەندی بە سێتی یەک لە دوای یەک لە ئۆنس جابیۆری تونسی بردەوە و توانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

 ناوەندی هەواڵ

لە یاریگای ئارسەر ئاش لە شاری فلۆشینگ لە نیویۆرک لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ژنانی کراوەی ئەمریکا، ئیگا سویاتێک ئەستێرەی تێنسی پۆڵەندی بە سێتی یەک لە دوای یەک لە ئۆنس جابیۆری تونسی بردەوە.

 

ئەمەش سێیەم یاریی گراند سلامی سویاتێکە لە ژیانی وەرزشیدا، هەروەها یەکەمجارە لە دەرەوەی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا کە لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

 

ئیگا سویاتێک بە ئەنجامی ٢-٦، ٦-٧ بردنەوەی لە جابێور کە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە جێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی جیهانیدا چەسپاند، بەڵام پێشبینی دەکرێت کاتێک ڕیزبەندی نوێ نمایش دەکرێت، بەرزبێتەوە بۆ ژمارە دووی جیهان.

 

ئیگا وەک یاریزانی تەمەن ٢١ ساڵە یەکەم ژنە لە دوای ئەنجێلیک کێربەر لە ساڵی ٢٠١٦ کە لە هەمان ساڵنامەییدا دوو نازناوی گراند سلامی بەدەستهێنابێت، لەو ماوەیەدا دەستیکردووە بە ئەنجامدای ٣٧ یاری بەبێ شکست.

 

ئیگا لە چاوپێکەوتنی دەزگاکانی ڕاگەیاندندا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەستەمە هەنگاو بنێت بۆ دواوە چونکە هێشتا تەمەنی ٢١ ساڵە و  هەست دەکات کە بە ئەزموونی زیاتری ژیان زیاتر درک بەوە دەکات کە چی ڕوویداوە و دەتوانێت لە سەرکەوتن نزیک ببێتەوە.

 

سەرکەوتنی ئیگا وایکردووە ببێتە یەکەم ژن لە پلەی یەکەمدا کە لە ساڵی ٢٠١٤دا سیرینا ویلیامز جامەکەی بەرزکردەوە، و ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە، هەروەها یەکەم ژن بێت لە دوای ویلیامزەوە حەوت نازناو لە وەرزێکدا بەدەستبهێنێت لە ساڵی ٢٠١٤.

 

ئەو بە شێوەیەکی شارەزایانە یارییەکەی لەگەڵ یاریگا سەختەکاندا گونجاندووە لە ساڵی ٢٠٢٢، لە ڕووکەشدا چوار پێشبڕکێی WTA 1000ی بردەوە و بووەتە تەنها چوارەم ژن لە مێژوودا کە "دووانەی خۆر" تەواو بکات بە بردنەوەی پشت بە پشت لە ئیندیەن وێڵز و میامی.