یاریزانێکی ئێرانی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

مەلیکە محەمەدی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دەروازەی شاری بام لە ئێران گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

مەلیکە محەمەدی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەم، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە دەوروبەری شاری بام لە ئێران گیانی لەدەستدا، هەروەها سێ سەرنشینیش لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون.

 

مەلیکە محەممەدی تەمەن ٢٣ ساڵ، یاریزانی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئێران بووە و هەروەها لە یانەی خاتوون بام یاری کردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ پەیوەندی بە هەڵبژاردەی لاوانی خوار ٢٠ ساڵەوە کردووە، لەو کاتەوەی تەمەنی بووە بە ٢١ ساڵ و لە ساڵی  ٢٠٢١پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە کردووە.

 

عەلی تاهیری، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی بام وتی: یاریزانان زەهرا خاواجی و بەهناز تاهیر خانی بریندار بوون و مەلیکە محەمەدی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.