دیانا ڕەحیمی، بووە یەکەمی پاڵەوانێتی جیهانی ووشو

دیانا ڕەحیمی، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری ڕەوانسەر، وەک باشترین وەرزشکاری ووشو لە پێشبڕکێی جیهانی ووشودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دیانا ڕەحیمی، وەرزشکاری ڕوانسەری، توانی لە کێبڕکێی ووشوی جیهانیدا لە  کێشی  ٥٦کیلۆ میدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

 

لە کێبێرکێکەدا دیانا ڕەحیمی بە سەرکەوتن لە بەرامبەر مەکسیک توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی وەرزشکارێکی چینی بووەوە و بە سەرکەوتن لەم قۆناغەدا تاونی پاڵەوانێتی جیهان بەدەستبهێنێت.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دیانا ڕەحیمی پێشتر لە بەرامبەر ڕکابەرەکانی هۆنگ کۆنگ و ئەندەنوسیا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.

 

دیانا ڕەحیمی بە بردنەوەی ئەو پێشبڕکێیانە وەک باشترین وەرزشکار لە بواری ووشودا ناسێندرا و ئەمساڵیش بە کچە زێڕینەکەی ئێران و دیاردەیەکی جیهانی ناسرا.