یاری نێوان کانی کوردستان و سپاهان ئەسفەهان بە یەکسانی کۆتایی هات

یاری نێوان هەردوو یانەی کانی کوردستان و سپاهان ئەسفەهان، کە لە باخچەی فیردەوسی ئەسفەهان بەڕێوەچوو، بە (٠-٠) کۆتایی هات.

سنە

 

هەینی، ١٢ی کانوونی دووەم، لە هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی تۆپی پێدا، تیپی کانی کوردستان لەگەڵ سپاهان ئەسفەهان ڕووبەڕوو بوونەوە و بە یەکسانی (٠-٠) یارییەکە کۆتایی هات، ئەم یەکسانبوونە دەبێتە دەستکەوت بۆ یانەی پارێزگای ئەسفەهان، کە میوانداری یانەی کانی کوردستانی کرد.

 

تیپی کانی کوردستان ئەو تیپە بێ سپۆنسەرەیە لە خولی نایابی ژنانی پارێزگاکەدا بەشدارە و سەرەڕای دۆخی تیپەکە تا خولی هەشتەم بەردەوام بووە و لە ٨ یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا سپۆنسەر و پاڵپشتی دارایی بەهێزی نییە و تەنها لەلایەن کەسانی دڵسۆزەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن.

 

ئەو ڕاهێنەرانەی تۆپی پێ کە لە نزیکەوە شاهیدی سەرکەوتنی ئەم تیپەن نیگەرانن لەوەی دەستەی تۆپی پێ هیچ هەنگاوێک ناگرێتەبەر بۆ پشتگیریکردنی ئەم تیپە و تەنها بە پاڵپشتی و سپۆنسەری وەرزش دۆستان بەڕێوە دەچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پاڵپشتیکردنی هەر تیپێک ئەرکی دەستەی تۆپی پێیە.

 

بەشێک لە ئەندامانی تیپی کانی کوردستان ژنانی گەنجن و یەکەم ئەزمونیانە لە خولی یانەکاندا، ڕەشین حەمیدی، ڕاهێنەری تیپەکەش دەڵێت: مەبەست لەم کارە خۆجێیکردن و ئامانجە درێژخایەنەکانە کە ئێمە هەمانە، هەرچەندە ڕەنگە ئەم تیپە نەتوانێت سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان بەهۆی نەبوونی ئاسانکارییەوە بەهێز دەربکەوێت، بەڵام خولەکەی ڕۆژی پێشوو سەرکەوتنێک بوو بۆ تیپەکە.