"ئەیما زەنگەنە" لە سنە بۆ پێشبڕکێ نیشتمانییەکان سەرکەوت

ئەیما زەنگەنە لە پێشبڕکێی وەرزشی ڕیشەی پارێزگاکان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ پێشبڕکێی نیشتمانی.

 

ژونا ئەردەلان

 

سنە- لە کۆمەڵگەی تەختی شاری سنە پێشبڕکێی وەرزشی ڕیشە ۆ یاریزانە سەرەکییەکان بەڕێوەچوو، کە سەرکەوتنیان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی نیشتمانی تۆمار کرد و بەشداربووانی ئەم پاڵەوانێتییە خەڵکی شارەکانی سەقز، قروە، بیجار، دیواندەرە و سنە بوون.

 

ئایما زەنگەنە هەفتەی ڕابردوو توانی لەسەر ئاستی شارەکەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە پێشبڕکێی شارەکانیشدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێشبڕکێی نیشتمانی.

 

ئەیما زەنگەنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نوژنها وتی: تەمەنم ١٣ ساڵە و لە شاری سنە لەدایکبووم، هەفتەی ڕابردوو کە پێشبڕکێی شار بەڕێوەچوو، توانیم پلەی یەکەم بەدەست بهێنم، ئەمڕۆش، (هەینی ١٠ی تشرینی دووەم) لە پێشبڕکێی پارێزگاکاندا توانیم پلەی یەکەم لە گروپەکەم و پلەی یەکەم لە یاری کۆتایی بەدەستبهێنم و وەک کەسی یەکەم لە پارێزگاکەدا سەرکەوتم بۆ پێشبڕکێی نیشتمانی.

 

ئەیما لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەڵبژاردنی ڕیزبەندی گەنجانی خوار تەمەنی ١٧ ساڵی پارێزگا لەنێوان شارەکانی سەقز، قروە، دیواندەرە، بیجاڕ و سنە لە شاری سنە بەڕێوەچوو و توانیم لەناو هەموو بەشداربوواندا پلەی یەکەم بەدەست بهێنم.

 

ئەیما زەنگەنە بە کۆڵنەدانێکی زۆرەوە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لەسەریەک کێبڕکێی کرد و سەرەڕای بوونی پێکان لە شانیدا، بەڵام یارییەکی جوان و درەوشاوەی ئەنجامدا و توانی بەبێ دۆڕان پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت، ئەیما بە پاڵنەرێکی زۆرەوە چاوەڕێی پێشبڕکێی نیشتمانی دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی مژدە بۆ شاری سنە دەدات.