ژنان تا چ ئاستێک زانياريان له سه‌ر ئه‌ندامى زاوزێيان هه‌يه؟
ڕژێمی ئيسلامى ئێران سيستمى وانه وتنه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى لەسه‌ر ئه‌ندامى زاوزێی ژنان پێش ناخات و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆکارێک ژنان نه‌توانن زانياری زۆر سه‌باره‌ت بە ئه‌ندامی جەستەیان بزانن و له بواره جياجياکانى ژيانيان تووشى کێشه ده‌بنه‌وه.
ناوەندی هەواڵ
يه‌کێک له ڕێگاکانى ڕێزگرتنى مرۆڤ له مرۆڤبوونى، ناسينى جهستهيهتى به شێوازێکى گشتى، ڕژێمی ئيسلامى ئێران و کلتوره‌که‌ى به هۆى داخراوى له بوارى سێکسواليته بۆتە هۆکارێک ژنان که‌متر له بوارى ئه‌ندامى زاوزێ زانيارى هەبێت و بیناسێت و بۆ ته‌ندروستى خۆى هه‌وڵبدات.
يه‌کێک له گرينگترين ئيشهکانى ئه‌ندامى زاوزێی ژنان به دنيا هێنانى منداڵه، به‌شێکى تر له ئيشهکانى ئه‌و ئه‌ندامه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌يوه‌ندى سێکسى و ڕ‌ازى بوون له‌و بوارەدا، هه‌ر ژنێک زانيارێکى زۆرتى لەسەر ئه‌ندامى زاوزێ و جەستەی ببێت، که‌متر تووشى نه‌خۆشى ئه‌و ئه‌ندامه ده‌بێت و تهندروستێکى باشترى ده‌بێت و له ژيانى هاوبه‌شیشدا کەمتر دووچاری کێشە دەبێتەوە،بەشێکی تر له زانياریەکان تايبه‌تن به ژنان له کاتى دووگيانى و شێوازى به دنيا هێنانى منداڵ و چۆنێتى هه‌ڵسوکه‌وتى ژن و پياو له ماوه‌ى ٩ مانگ دووگيانى ژن دايه.
زۆربه‌ى ژنانى ئێرانى نازانن، که ئه‌ندامى زاوزێیان له چى پێکهاتووه و هه‌ر به‌شێک ئيشهکهى چيه، نه‌بوونى زانيارى پزيشکى و ته‌ندروستى يه‌کێکه له هۆکاره‌کانى هه‌وکردنى ڕه‌حم، قارچکى ره‌حم، کيستى ره‌حم و ... له ئه‌ندامى زاوزێدا به هۆى شه‌رمى کچ و دايک له کۆمه‌ڵگاى ئێرانی‌دا زانيارییەکى که‌م لەلايەن دايک به کچ ده‌گات و هۆکارێکە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی کێشەی جەستەیی و دەروونی لە کاتی هاوسەرگیریدا.
سيستمى په‌روه‌رده‌ى ئێران هۆکارێکه بۆ کيشهى جنسى و جەستەى ژنانى ئێرانى
سيستمى ڕژێمی ئيسلامى ئێران به شێوازێکه کاتێک کچێک ده‌گات به ته‌مه‌نى باڵق بوون بۆ هاوسه‌رگيرى به ئاماده ده‌زانێت، له کاتێکدا سيستمى په‌روه‌رده‌ى ئێران تاکو ئێستا نه‌يتوانيوه بابه‌تى جنسى و جەستەى ژنان بخاته ناو وانه‌کانى قوتابخانه، ته‌نها له به‌شى عيلمى له پۆلى ١١ له کتێبى زانست باسێکى که‌م سه‌باره‌ت به شێوازى سوڕی مانگانەی ژن ده‌کات، لەکاتێکدا پێويسته ژنان له ته‌مه‌نى باڵقبووندا سه‌باره‌ت به سوڕی مانگانە، ئه‌ندامى زاوزێ و شێوازى ئيش کردنى ئه‌و ئه‌ندامه زانيارى ببێت.
له سه‌ره‌تاى ده‌سپێکردنى خوێندن لە قوتابخانه‌دا، هه‌ر قوتابییەک له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى ناو جه‌سته‌ى ئاشنا ده‌بێت، ئه‌ندامى زاوزێش يه‌کێکه له‌و ئه‌ندامانه که ئيشى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه، بەڵام دەربارەی ئەو ئه‌ندامه ته‌نها باسێکى کورتى لێ ده‌کرێت و وادەکات ژنان زانيارییەکى که‌ميان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه هەبێت.
گه‌وره‌ترين کێشه‌ى سيستمى په‌روه‌رده و خێزانه‌کانى ئێران ئه‌وه‌يه تاکو ئێستاش نه‌يانتوانيوه ناوى ئه‌ندامى زاوزێ ژن و پياو له خێزان و کۆمه‌ڵگا به شێوازێکى ئاسایی به‌کار بێنن و ته‌نيا به ناوى ئه‌ندامى زاوزێ ناوى لێدهبەن. کۆمه‌ڵگاى نێرسالارى ئێران و ڕژێمی ئيسلامى ئێران هۆکارێکه که ژنان نەک ته‌نها ناوى ئه‌ندامى زاوزێ به‌کارنه‌هێنن، به‌ڵکو قسه‌کردن و چاو لێ کردنى ده‌بێته هۆى شه‌رم، کە لە بنەڕەتدا مافى هه‌ر مرۆڤێکه له ته‌مه‌نى بچوکیدا وشهيهکى جوان و گونجاو بۆ ئه‌ندامى زاوزێ خۆى به‌کاربهێنێت.
له هەموو زانکۆکانى ئێران وانهيهک بۆ شێوازى هاوسه‌رگيرى و چۆنێتى په‌يوه‌ندى سێکسى ژن و مێرد ده‌خوێندرێت، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى کچ و کوڕى ئێرانى له سه‌ره‌تاوه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته زانياريان نييه، يان شه‌رم ده‌که‌ن و به‌شدارى ئه‌و وانه‌يه ناکه‌ن، يان به گاڵتەوگەپەوە وانهکە به کۆتا دهگهيەنن.
شه‌رمى ژنان له ئه‌ندامى زاوزێيان
له کاتێکدا ئه‌ندامى زاوزێی هه‌ر ژنێک يه‌ک ئيشى هه‌يه، به‌ڵام شێوازى ئه‌و ئه‌ندامه له ژنێک بۆ ژنێکى تر جياوازه. سه‌رکه‌وتنه‌کانى دنياى سه‌رمايه‌دارى يه‌کێکە له گه‌وره‌ترين کێشه‌کانی بۆ ژن دروست کردووه، به هۆى پێناسهيهکى تايبه‌ت که بۆ ئه‌ندامى زاوزێ کراوه، ئه‌گه‌ر ژنێک ئه‌ندامى زاوزێی به پێی ئه‌و پێناسه‌يه نه‌بێت، باوه‌ڕى به خۆبوونى که‌م ده‌بێته‌وه و له کاتى په‌يوه‌ندى سێکسى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى بير لە که‌موکورتى ئه‌ندامى زاوزێی ده‌کاته‌وه.
يه‌کێکى تر له کێشه‌کان ئه‌وه‌یە زانستى ته‌واويان سه‌باره‌ت به ئۆرگازم گه‌يشتن له کاتى په‌يوه‌ندى سێکسى نييه و ئه‌و کهموکورتيه زانستییەش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژن ئاگادارى ته‌واوى له ئه‌ندامى زاوزێی نييه، دۆزينه‌وه‌ى به‌شه‌کانى ئه‌ندامى زاوزێ و ئه‌وه‌ى هه‌ر به‌شێک ئيشهکهى چييه ئه‌رکى سه‌ر شانى هه‌ر ژنێکه، تا بتوانێت له کاتى دووگيانى و ژيانى ڕۆژانه‌ى پارێزراو بێت
کۆمه‌ڵگاى سونه‌تى هۆکارێک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ى زانستى ژنان له بوارى جنسىدا
سونه‌تى بوونى کۆمه‌ڵگاى ئێرانى يهکێکیترە له کێشه‌کانى ديکه‌ى کۆمه‌ڵگاى ئێران، نه‌بوونى زانستى دروستى ژنان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامى زاوزێيان و چۆنێتى پاک و خاوێن راگرتنى ئه‌و ئه‌ندامه و رێکلامى ناگونجاوی بەردهوام له تهلهفيزۆن و تۆڕه کۆمهڵايهتییەکانەوە، هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ى ژنان وا بير بکه‌نه‌وه بۆ پاک و خاوێن کردنه‌وه‌ى ئه‌ندامى زاوزێیان پێويستیان به به‌کارهێنانی جێل، سابون و کرێمى بۆن خۆش دەبێت، له کاتێکدا ئه‌و شتانه هۆکارێکن بۆ ئه‌وه‌ى ره‌حمى ژن توشى هه‌وکردن بێت.
به پێی توێژينه‌وه زانستىیەکان ناو ئه‌ندامى زاوزێی ژنان بەکترياى تايبه‌تى تێدايه، هاوکارى ئه‌و ئه‌ندامه ده‌کات له نه‌خۆشى به دوور بێت و ڕۆژانه ته‌نها بە ئاوى پاک ئه‌ندامى زاوزێیان بشۆنەوە، هه‌روه‌ها سوڕی مانگانە هۆکارێکە بۆ دەرکردنی بەکتریا و نەخۆشی لە لەشی ژن ل ەڕی خوێنەوە، بەڵام نەبوونی هۆشیاری و نەزانینی چۆنیەتی پاکوخاوێن ڕاگرتنی و بەهۆى نهگۆرينى زووی سانتى ئاسانتر توشی نەخۆشی دەبن لە ئەندامی زاوزێیاندا.
له کلتورى ئێران‌دا کچێکى باش هيچ کاتێک نابێت ده‌ست له ئه‌ندامى زاوزێی بدات، بەو واتایەی ژن مافى نييه دەست بدات لە ئەندامی زاوزێیە تا ئەوکاتەی هاوسەرگیری دەکات، کۆمه‌ڵگاى نێرسالارى ئێران نه‌ک ته‌نها ژن وه‌کو کوێلهى پياو ده‌بينێت، به‌ڵکو جه‌سته‌ى ژن به مافى ژن نابينێت و هه‌ر کێشه‌يه‌ک له جه‌سته‌ى ژن‌دا هەبێت، هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ى لەلايەن هاوسهرهکهىەوە ڕه‌ت بکرێته‌وه.
ڕۆڵى پزيشکه‌کان له ئاگادار کردنه‌وه‌ى ژنان له کێشه‌ى جنسى و جه‌سته‌يى
هه‌رچه‌نده پزيشکى ژن له وڵاتى ئێران‌دا زۆرە، به‌ڵام ژنانى ئێرانى به هۆى شه‌رم کردنيان له ئه‌ندامى زاوزێيان سه‌ردانى پزيشکى ژن ناکه‌ن، تاکو ئێستا لەلايەن هيچ رێکخراوێکى ژنان و پزيشکه ژنه‌کان ئيشێک بۆ لابردنى کێشه‌ى شه‌رمى ژنانی خوێندکار نه‌کراوه و به گشتى ئاشنا به سوورى مانگانه‌يان نه‌کردوون، وە بە شێوه‌ى زانستى باسيان له شێوازى ئيشکردنى سيستمى جنسى ژنان به شێوازى سیمينار نه‌کردووه.
زۆربه‌ى کچان و ژنانى ئێرانى له ڕێی تۆڕى کۆمه‌ڵايه‌تى وه‌ڵامى پرسيارهکانيان وه‌رده‌گرنه‌وه و ئه‌گه‌ر تووشى کێشه‌يه‌ک ببنه‌وه، ته‌نها له ماڵه‌کانیاندا به شێوازى سونه‌تى چاره‌ى خۆيان ده‌که‌ن، چارەسەرەکەش بچینەیی نییە بەڵکو کێشەی دیکەشیان لەگەڵدا توش دەبێت.
ت.پ