داوا دەکرێت چارەسەری نوێی ئایدز بخرێتە خزمەتی جیهان
کۆمپانیایەکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشی ئایدزی دۆزیوەتەوەو نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێدەکات چارەسەرەکە بخاتە خزمەتی جیهان.
ناوەندی هەواڵ
کۆمپانیایەکی ئەمریکی چارەسەری نوێی بۆ کۆتایی هێنان بە نەخۆشی ئایدز دۆزیوەتەوە کە دەرمانێکی دژە ڤایرۆسە بە ناوی لێناکاپڤیر و ساڵی دووجار لە رێگەی سرنجەوە لە تووشبووی ڤایرۆسی HIV دەدرێت.
وینی بیانیما، سەرۆکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز داوا لە کۆمپانیای گیڵیادی ئەمریکی دەکات، ڕێگەبدات چارەسەرە نوێیەکەی ببێتە بەرهەمێکی گشتی.
وینی بیانیما وتی: کۆمپانیاکە دەرفەتی ئەوەی لە پێشە نزیکترمان بکاتەوە لە کۆتاییهێنان بە ئایدز وەک هەڕەشەیەکی تەندروستیی گشتی، دەرفەتی هەیە جیهان ڕزگار بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان دەتوانن ببنە کۆمپانیای براوەی خەڵاتی نۆبڵ، خەڵات تەنیا بە پارە نادرێت، پێزانینیش هەیە، بیهێنە پێش چاوت شتێکی چەند مەزن دەبێت.