ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجەیە

شێرپەنجە بە شەش سەرەکیترین هۆکاری مردنی مرۆڤ دادەنرێت، ساڵانە زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییە دەبن، لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ڕۆژی ٤ی شوبات بە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە دەستنیشانکراوە. ناوەندی هەواڵ

شێرپەنجە بە شەشەم سەرەکیترین هۆکاری مردنی مرۆڤ دادەنرێت، ساڵانە زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییە دەبن، لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ڕۆژی ٤ی شوبات بە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە دەستنیشانکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ساڵی ٢٠٠٨ ٤ی شوباتی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە دیاریکرد، تا لەو ڕۆژەدا هۆشیاداری لەبارەی نەخۆشییەکە بڵاوبکرێتەوە.

شێرپەنجە بریتیە لە زیادبوونێك و دابەشبونێكی نائاسایی لە ئۆرگانەكانی لەش، پاشان هێرش دەكاتە سەر خانەكانی دیکەی نزیك لەخۆی و وادەكات ئەوخانانە فەرمانەكانی خۆی جێبەجێنەكات، هەر بۆیە بەردەوام لە بڵاو بونەوەدان، هاوكات لە ڕێگەی خوێنەوە بڵاو دەبێتەوە بۆ هەموو بەشەكانی تری لەش.

زیاتر لە ١٠٠ جۆری شێرپەنجە هەیە، کە دیارترینیان شێرپەنجەی خوێن و سیەکانە، کە شێرپەنجەی ملی مندڵان و مەمک لە ژناندا، لە پیاوانیشدا شێرپەنجەی سییەکان و پڕۆستاتە باوترین جۆری شێرپەنجەیە.

تا ئێستا هیچ هۆکارێکی سەرەکی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دیارینەکراوە، بەڵام چەند هۆکارێک هەن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاددەکەن، لەوانە جگەرە، بۆماوەیی، نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، شێوازی ژیان و قڵەوی.

لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکی ١٠ ملیۆن کەس بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستداوە، بە شەشەم سەرەکیترین هۆکار بۆ گیان لەدەستدانی مرۆڤ دادەنرێت، لە ساڵی ٢٠٢١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ملیۆنێک و ٩٠٠ هەزار حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە مردوون.