فیلمی ئەمڕۆ "پرۆکسیما"

لە نێوان خەون و ئاوات و ئەرکی دایکایەتیدا، "پرۆکسیما" چیرۆکی ژنێک پیشان دەدا کە لە هەمان کاتدا ئەرکی دایکی خۆی بەجێگەیاندووە و بۆ گەیشتن بە خەونەکەشی خەباتی کردووە.

 

چیرۆکی دایکێکی تاقانە و کەشتیوانێک لە فیلمی درامیی فەرەنسی "پرۆکسیما"دا بەرجەستە بووە، کە لەلایەن ئەلیس وینۆکۆرەوە دەرهێنراوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکراوەتەوە.

 

فیلمەکە لە دەوری سارا دەسوڕێتەوە کە ئیڤا گرین ڕۆڵی دایکێکی تاقانە دەگێڕێت و لەگەڵ کچە هەشت ساڵانەکەی ستێلا دەژین و لە وێستگەیەکی بۆشایی ئاسمان کاردەکات، سارا بەهۆی ئەو ڕاهێنانە توندانەی کە بۆ بەدەستهێنانی کارەکەی وەریدەگرێت، تووشی فشارێکی زۆر دەبێت خەون دەبینێت ببێتە کەشتیوان.

 

جگە لە توندی کارەکەی، دایکی کچێکی تەمەن هەشت ساڵە کە پێویستی بە چاودێرییەکی زۆر هەیە، بۆیە سارا زۆر هەوڵی دەدا کاتێکی پێویست بە کچەکەی بدات، ئەویش توانی بە هێز و ئیرادەی خۆی هاوسەنگییەک لە نێوان کارەکانی و پەروەردەکردنی کچەکەیدا بەدەستبهێنێت.

 

سەرەتا سارا لەلایەن کاپتنی گەشتەکەوە ڕەتکرایەوە، بەڵام کاپتنەکە دەستبەرداری بۆچوونەکەی بوو دوای ئەوەی شایەتحاڵی ڕادەی هێز و توندی و بەرگەگرتنی بوو لە مەشقەکاندا، بۆیە خەونەکەی هاتەدی و هەڵبژێردرا بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی بۆشایی ئاسمانی بۆ ماوەی ساڵێک لەناو کەشتییەکی ئاسمانیدا بە ناوی "پرۆکسیما"، ئەو تاکە ژن بوو لە تیمەکەدا کە هەڵبژێردرا لەو گەشتەدا بەشداربێت.