ئەندریا وۆڵف؛ پێشەنگی ئازادیی گەلانی جیهان

شۆڕشگێڕێكی ئەڵمانی بوو، لە پێناو ئازادی کوردستان تێکۆشانی کرد و ناوی خۆی لە مێژووی خەباتی ئازادی ژنان تۆمار کرد.

 

ئەندریا وۆڵف، لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٥ لە شاری میونخی ئەڵمانی. لە خێزانێکی سۆسیالیستیدا لە دایک بووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا بەشداری لە ڕێپێوانەکانی دژ بە سیستەم بوووە، کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ دەبێت، بە سیاسەت ئاشنا دەبێت و بووەتە ئەندامی لقەکانی لاوانی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا.

 

ئەندریا و هاوڕێکانی ڕێکخراوێکیان بە ناوی "کاتی ئازادی ٨١" دامەزراند. بەم شێوەیە بوو بە مانشێتی ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا. دواتر ئەندریا بوو بە ئامانجی پۆلیسی ئەڵمانیا و دەستگیر دەکرێت و دوای ٦ مانگ لە ئازادکردنیشی دەیخەنە ژێر چاودێری. سەرەڕای ئەمەش دەستبەرداری خەبات نەبووە و تا ساڵانی نەوەدەکان درێژە بە کاری شۆڕشگێڕانەی خۆی دەدات.

 

ئەندریا وۆڵف خواستی بەشداریکردنی لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکانی جیهانی هەبووە، ئاشنای خەباتی ئازادی کوردستان دەبێت و لە پێناو ئازادی گەلانی جیهاندا ساڵی ١٩٩٦ پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکەوە دەکات، وەک ئەندامی یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان-یاژک دەست بە تێکۆشان دەکات، ناوی شۆڕشگێڕانەی ''ڕۆناهی'' بۆخۆی هەڵبژارد و وەک شۆڕشگێڕێكی ئەڵمانی لەسەر خاکی کوردستان لە بووە ڕووناکی بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی جیهان.

ئەندریا وۆڵف لە شاخەکانی کوردستان کە هەزاران کیلۆمەتر لە ئەڵمانیاوە دوورە، یەکێکە لەو ناوانەی کە ڕێنوێنی و ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای ژنان و خەباتی ئازادی ژنانی کوردستان بوو. کوردستان وەک لانکەک باوەشی بۆ ئەندریای ئەڵمان کردەوە، تا وەک گەلی کورد، خەبات لە پێناو ئازادیدا درێژە پێبدات، ئەندریا وۆڵف ئەڵمانی بوو، بەڵام تێکۆشانی بۆ تەواوی گەلانی دنیا بوو لەسەر ئەو خاکە پیرۆزەی کە دیسان مرۆڤەکان تێیدا گەشە دەکەن.

 

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە شەڕێکدا لەگەڵ ٢٣ هاوڕێیدا لە ناوچەی شاخی وان دەکەونە بۆسەیەکی دوژمن و بە دڕندانەترین شێوە کۆتایی بە ژیانیان دێت، بەڵام ڕێبازەکەی ئەندریا تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

 

لە دوای گیانبەختکردنی ئەندریا و هاوڕێیانی، ناکۆکی لە نێوان تورکیا و ئەڵمانیا دروستدەبێت، تا ئەو ئاستەی تورکیا پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات، کە هیچ زانیارییەکی لەسەر ڕووداوەکە نییە. تەنانەت گۆڕەکەیشی ساڵانێک نەدۆزرایەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١١دا لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گوندی دۆکمەلیتاش لە شاخ دۆزرایەوە.