تابلۆی "کۆڵبەری میسری"

 

تابلۆی "کۆڵبەری میسری" لەلایەن هونەرمەندی فەرەنسی لیۆن بۆنات (١٨٣٣-١٩٢٢)، بە بۆیەی زەیتی کێشراوە،  کە دیمەنێکی شارستانیەتی میسری وێنا کردووە، تیایدا ژیانی سادەی ژنانی میسری نیشانداوە لە سەردەمی کۆنی لادێکاندا.

 

لە تابلۆکەیدا ژنێکی پێست ڕەشی وێنا کردووە کە چەند وێنەیەکی بچووک لەسەر دەموچاوی هەڵکەندراوە، گوارەی شێوە گۆڕاوی لە گوێیدایە، سەبارەت بە منداڵە خەوتووەکە، دایکەکەی لەسەر شانی خۆی هەڵیگرتووە و بە توندی دەستی گرتووە و عەبایەکی ڕەشی لەسەر داناوە ، لە پشتیەوە دیوارێکی قوڕاوی هەیە.

 

ھونەرمەندی فەرەنسی لیۆن بۆنات تابلۆی ئەو ژنە کۆڵبەرە و کوڕەکەی لە میسر بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی کەناڵی سوێس لە ساڵی ١٨٦٩ داناوە و هەر هەمان ساڵ ئەم تابلۆیەی کێشاوە، لە دواتردا لە هۆڵی تابلۆکانی پاریس دانراوە.

 

هونەرمەند چەندین تابلۆی تەواو کردووە کە دیمەنەکانی ژیانی ڕۆژانەی ژنان و منداڵانی میسری لەناو ژینگەی گوندنشین و شارەکانیشدا نیشان دەدەن، تابلۆکە ئێستا لە مۆزەخانەی میت لە میسر هەڵگیراوە.