گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین... کامێرا وەک شایەتحاڵی خەباتیان مایەوە

لە ڕێچکەیەکی پڕ لە مەترسی و سەختی هەڵبژاردندا، گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ڕێگەیان گرتەبەر کە لە بەرەی ڕاستیدا بن و کامێرا بکەنە ئامرازێک بۆ بەدیکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی دەنگی ژنان و گەلان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندنی ئازاد ڕێگەی خۆی لە ڕێگەی خەباتێکی درێژ و دژوارەوە بڕی، کە لەو ڕێگەیەدا باجی زۆر قورسی دا، لە ناو دلێری خەباتی گەلی کورددا، ناسنامەی تایبەتی خۆی دروست کرد و هەرگیز دەستبەرداری ڕاستی نەبوو.

 

لە درێژایی ساڵان، زۆرێک لە ژنان پێنوس و کامێراکانیان لە تەنیشت ناسنامەکانیان هەڵگرت و بەردەوام بوون لە نووسین و بەڵگەکردنی لە مەیدانەکانی جەنگ، گوندەکان، ناوەندەکانی شار و ماڵەکاندا، ئەوەی ڕوودەدات دەیانگواستەوە بۆ جیهان، لەبەر هەر ئەوەشە کە ناسنامەی ژنانە و کوردییان لە ناوچەی ئامانجدا بوو، هەروەها هەموو ئەوەی کە ئەوان کاریان بۆ دروستکردن و جێگیرکردنی دەکرد.

 

بەڵام ئەوانەی دوای ئەوان هاتن ئەم ڕێگە سەختەیان بەردەوامی پێدا، بە وتە و ڕاستی چەسپاین سەرەڕای هەموو مەترسییەکان، لەبەر هەمان هۆکار، ویسترا دەنگی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کپ بکرێت، کە خۆیان تەرخان کردبوو بۆ گەیاندنی ڕاستی و تۆمارکردنی ئەوەی ڕوودەدات.

 

گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە شارۆچکەی سەیدسادقی سلێمانی کرانە ئامانج، ئەوەی لەوان ماوەتەوە ڕاپۆرتەکانیان و ئەو وێنانەی کە لەلایەن کامێراکانیانەوە تۆمارکراون و هەندێک وێنە، بەڵام گەورەترین میراسیان ئەو هەوڵ و خۆڕاگرییە بوو کە بۆ گەیاندنی دەنگی ژن و گەلان ئەنجامیاندا، ئەم خۆبەخشی و کۆڵنەدانە وەک ڕووناکییەک کاری ڕۆشنکردنەوەی ڕێگاکە و بەخشینی هێز بە زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی ژن بوو.

 

لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا پەیوەندی بە راگەیاندنی ئازادەوە کرد

گوڵستان تارا لە ئامەد لە ساڵی ١٩٨٣ لەدایک بوو، هەشتەمین منداڵ بوو لەنێوان دە خوشکدا، هەر لە منداڵییەوە، کەسایەتییەکی سەرکردەی بەرچاو لە ناوی دەردەکەوت، تەنانەت خوشکەکەی ئۆلکەم ئێسەن لە یکێک لە چاوپێکەوتنەکاندا پێناسەی کرد و وتی: سەرکردەیەکی سروشتیە، تەنانەت گەورەکانمان گوێیان لێدەگرت، گوڵستان کاریزمایەکی بەرگە نەگیراوی هەبوو.

 

دەستبەسەرکردنی باوکی بەهۆی بەرگریکردن لە ناسنامەی کوردییەکەی، لەگەڵ زیندانیکردنی خوشکە گەورەکەی بۆ ماوەیەکی کورت، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر جێهێشت، ئەم ئەزموونانە هاندەربوون بۆ ئەوەی لە تەمەنێکی زوودا دەست بکات بە گەڕان بەدوای ناسنامەکەی و تێگەیشتنی، ئەو عاشقی پەرتوک بوو، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ئامەد تەواو کرد، پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا تێکەڵ بە بواری ڕاگەیاندنی ئازاد بێت.

 

لە سەرەتاکانی کاری ڕۆژنامەوانییەوە، گوڵستان تارا کامێراکەی ئاراستەی توێژە ستەملێکراوەکان کرد، دەستیکرد بە بەدیکردنی ژیانی گەریلایەکان و خەباتەکەیان، وردەکارییەکانی ژیان و بەرخۆدانی ئەوانی بە کامێرا تۆمار کرد، هەروەها سروشت و ئازار و هیوای لەگەڵ ئەزموونەکەیاندا بەدیکرد، لە ڕێڕەوی پیشەیی خۆیدا، سەرۆکایەتی ناوەندێکی هەواڵی کرد، وەک پەیامنێر و پێشکەشکات و بەرهەمهێنەری بەرنامەکان کار کرد، هەروەها بەشداری کرد لە گەشەپێدانی تێڕوانینێکی ڕاگەیاندنی کە تیشکی خستە سەر کێشەی ژنان و دەنگەکانیان بە شێوەیەکی تایبەت.

 

"شۆڕشگێڕێک لە ڕاگەیاندندا"

هێرۆ بەهادین بەرنامەی جیاوازی پێشکەش دەکرد بۆ کەناڵی ستێرک تیڤی (Stêrk TV)، لەو ڕۆژەی کە کوژرا لە ڕێگابوو بۆ شوێنی کارێک بۆ ئامادەکردنی یەکێک لە بەرنامەکان.

 

هێرۆ بەهادین لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دەستیکرد بە کارکردن لە بواری ڕاگەیاندندا، دەستبەرداری ڕۆژنامەگەری نەبوو سەرەڕای ئەو فشارانەی کە تووشی ژنان دەبوو لەو ناوچەیەی کە تیایدا دەژیا، دەربارەی پەیوەندییەکەی بە پیشەکەوە وتی: لە ڕێگەی ئەم پیشەیەوە خۆم دەناسم.

 

هاوڕێ و هاوکارەکانی پێناسەیان دەکرد کە ئەو تەنها ڕۆژنامەنووس نییە، بەڵکو "شۆڕشگێڕێکە لە ڕاگەیاندندا"ش، سەرچاوەی ئیلهام بوو بۆ ژنان، زۆرینەی ئیشەکانی لە گوڵستان تارا فێربوو و پیشەی ڕۆژنامەوانی خۆی لە تەنیشتییەوە گەشە پێدا.

 

باوکی هێرۆ بەهادین لە کاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی کچەکەیدا وتی: ئەوان بە پارە و نەوتی ئێمە منداڵەکانمان دەکوژن و ئەوەی کە یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاستیی ئەم ڕووداوە دەشێوێنێت، خۆی لە خۆیدا مردنێکە و شەرمەزارییەکی گەورەیە،  هەروەها هێرشەکان هەموو سنوورەکانیان بەزاندووە، چەندین کەسی وەک کچەکەم کوژراون، هەروەها ئاماژەی بە ڕاستی گەلی کورد کرد.

 

بوونە مایەی هۆشیاری و ئیلهام بۆ ژنان

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بوونە مایەی هۆشیاری و ئیلهام بۆ ژنان  هەریەکەیان ڕۆڵی پێشەنگیان هەبوو لە پەرەپێدانی میدیای ئازادی ژنان, ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بە کامێراکانیان شەڕیان کرد بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، بوونە دەنگێک بۆ ژنان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

بەئامانجکردنیان تەنها کوشتنی دوو ژن نەبوو، بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەل و ژنانی کورد لەڕێگەیانەوە، چیرۆکەکانیان ئەوە دەردەخەن کە ڕۆژنامەگەری تەنها پیشە نییە، بەڵکو دەشێت خەباتێکی سەخت بێت لە دژی ستەمکاری.

 

دوای دوو ساڵ، یادەوەری گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەردەوامە لە گێڕانەوەی دەنگێک کە هەوڵیان دەدا بێدەنگی بکەن، چۆن دەتوانێت لە ئێستادا دەنگ بداتەوە، بەرخۆدانیان بەردەوامە لە فێرکردن و ئیلهامبەخشین بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لەسەر ڕێگاکەیان.