هۆنراوەی ئەمڕۆ: کچەکەم بنووسە بۆ ئەوەی نەمری

کچەکەم بنووسە بۆ ئەوەی نەمری

دەق: نەوال ئەلسەعداوی

وەرگێران: ڕۆزا حەمە ساڵح

……..

نووسین قەدەغە بوو

لەسەر کۆیلە و ژنەکان،

چونکە ئە‌وان مردنیان لەسەر نووسرابوو

وە‌ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی نەمری تەنها

بۆ خوداوە‌ند و نێرینە‌كان بوو

 

بە منداڵی دەترسام

بە‌ ھۆی زۆری ئە‌و ترسەوە

ببووم بە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی

خودا و پاشا و نیشتمان و

باوک و دایکم

 

هەمیشە دایكم لە‌ كۆتاییدا دە‌ھات

هەرچەندە من هیچی دیكە‌م نە‌دە‌بینی

جگە‌ لە‌ ئە‌و نە‌بێت

یەکەم ڕووخسار بوو کە بینیم

یەکەم دەنگ بوو کە بیستم

 

ئە‌و سەرەتا بوو

بەڵام بە‌رە‌و دواوە‌ ڕایانكێشا

بە نهێنی خەریکی نووسین بوو

وشە‌كانی لە ژێر زەویدا دە‌شاردە‌وە‌

ئەویش وەک من ترسی هەبوو تا مرد

 

لە‌ دوا هەناسەیدا پێی گوتم:

" کچەکەم وەک من مەبە

بنووسە،

بنووسە بۆ ئەوەی نەمری".