تابلۆی ئەمڕۆ: وەرزی ترێ

جوان پێرالتا، نیگارکێشی هاوچەرخی ئەمریکی، لە ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستیکردووە بە کێشانی وێنە و تابلۆی "وەرزی ترێ" کە تابلۆیەکی زەیتییە و لەسەر کەتان کێشراوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کێساویەتی.

 

جوان پێرالتا لە جیهانی هونەری ڕۆژئاوادا بە وێناکردنی کۆچبەرانی ئەمریکی، یان بە تابلۆکانی باشووری ئەمریکا کە کەسایەتییە مێژووییەکانی بەرجەستە دەکرد، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، گرنگی بە وردەکارییەکان دەدا و ڕەنگی دڵخۆشکەری بەکاردەهێنا بۆ تابلۆکانی.

 

لە تابلۆی "وەرزی ترێ"دا دوو ژنی گەنج و منداڵێکی وێنا کردووە، کە بە ئامێری ترێ گوشەری کۆن سەرقاڵی گرتنی ئاوی ترێن، کچە بچووکەکە لە بنی ئامێرەکەدا چاوەڕێیە تا قاپەکان بەتاڵ بکات، کە پڕ دەبن لە ئاوی ترێ.