کورد بوونمان لە کام ڕێدایە؟

ناسک حەمە غەریب

 

بەشێک لە خاکیان فرۆشتین .....

کەچی ئێمە بێدەنگ بوین لێی

کلتوریان سەرەو ژێر کردین .....

لە ژێر ناوی پێش کەوتندا با ھیچ نەڵێین

خوێندنگاکان لە بری زمانی دایک .....

زمانی بیانی دەخوێنن

دایک و باوکی منداڵەکان.....

بەشادی و سەربەرزییەوە بەوە ڕازین

جل و بەرگی کوردی بووە جلی لۆتی.....

ھەرکەس مقەستی گردە دەست

پارچەیەکی بۆ زیاد کردو ....

پارچەیەکی کورت لێبڕی

ئێمەش خۆمان گێل کردووە ....

لەم بازرگان و دزانە

ئاڵاکەمان بۆتە سێبەر ....

بۆکارو باری بێگانە

ھەریەکەمان بۆ کورد بوونیش ....

خۆمان بەڕەسەن دەزانین

بەس نازانین ڕەسن بونیان ....

بەناوی پێشکەوتنەوە لەژێر دەستماندا دەرھانی.