فیلمی "ژنەکە قسە دەکات"

"ژنەکە قسە دەکات" فیلمێکی درامیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە، لە نووسین و دەرهێنانی سارا پۆلی، لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی نووسەر میریام تۆوس، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە و ئیلهام لە ڕووداوە ڕاستەقینەکانی کۆمۆنی مانیتۆبا لە یەکێک لە پارێزگاکانی کەنەدا ڕوویانداوە، وەرگیراوە، هەریەک لە ڕۆنی مارا و کلێر فۆی و جێسی باکلی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

نوێترین فیلم لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ لە کۆمەڵگەیەکی دابڕاو لە ویلایەتی مانیتۆبای کەنەدا ڕوودەدات، کە ١٥٠ ژن لە کاتی جیاوازدا ماددە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، تەمەنی قوربانییەکان لە نێوان ٥ بۆ ٦٥ ساڵ بووە، لەگەڵ بەئاگابوونیان تا نەزانێت چی ڕوویداوە.

 

ڕووداوەکە دەیان جار دووبارە بووەوە، بەڵام بابەتەکە بە نهێنی هێڵدرایەوە، بەهۆی ترسی ئەو ژنانە و پابەندبوونیان بە بێدەنگی، تا یەکێکیان بوێری ئەوەی هەبوو لەسەر ئەو بابەتە قسە بکات و چی بەسەریدا هاتووە بگێڕێتەوە، دواتر ڕاستییەکە دەرکەوت کە ١٥٠ ژن لە تەمەن و سەردەمی جیاوازدا دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

 

یازدە ژن گروپێکیان پێکهێنا و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بابەتەکە کرد، سەلامەتییان تەنها سێ چارەسەر بوو، یەکەمیان مانەوە لە هەمان شوێن و بێدەنگ بوون، دووەمیان ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژکاران بوو، بژاردەی سێیەمیش جێهێشتنی شوێنەکە و گواستنەوە بوو بۆ بوارێکی تر بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆیان و منداڵەکانیان.

 

هەموو ژنان لەسەر یەک چارەسەر کۆک نەبوون، بۆیە شێوازی دەنگدانیان هەڵبژارد، بە کێشانی هەموو بژاردەکان لەسەر یەک کاغەز و دانانی تیکێک لە ژێر بژاردەی پێویستدا.

 

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی تێلێرید لە ٤٩یەمین خولی خۆیدا لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا، بۆیە فیلمەکە لە نێوان ١٠ فیلمی هەمان ساڵدا لەلایەن دەستەی نیشتمانی پێداچوونەوە و ئینستیتیوتی فیلمی ئەمریکییەوە هەڵبژێردرا، هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلم و باشترین سیناریۆ لە ٩٥ەمین خەڵاتی ئۆسکار.