لەیلا عومەر، ژنێکی ڕێچکە شکێن

بۆ یەکەمجار ژنێک پاش شەش مانگ لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە جێگری پارێزگای سلێمانی و سیاسەتە باوەکان تێدەپەڕێنێت، ئامۆژگاری ژنان دەکات تواناکانی خۆیان نیشان بدەن، بەڵێن دەدات بە ڕەنگی ژن کارەکانی ئەنجام بدات.

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ لەیلا عومەر پاش شەش مانگ لە دەرچوونی بڕیاری بوون بە جێگری پارێزگاری سلێمانی لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرەکانی شاری سلێمانی ئەو پۆستەی ڕادەست کرا.

لەیلا عومەر، جێگری نوێی پارێزگاری سلێمانییە، کە یەکەم ژنە ئەم پۆستە بەدەست بهێنێت، پێشتر ماوەی ١٦ ساڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی سلێمانی بووە، لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بە دەنگی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن ئەو پۆستەی بەدەستهێنا.

جێگری نوێی پارێزگاری سلێمانی، هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بەڵێنێ بەکارهێنانی سەرجەم تواناکانی بۆ خزمەتکردنی بە هاوڵاتیان دا، بوونی ژنێکیش لەم پۆستەدا بە هۆکارێک دەزانێت بۆ گۆڕینی تێڕوانینی کۆمەڵگا بۆ ژنان، هەروەها دەڵێت ژنیش دەتوانێت تواناکانی خۆی نیشان بدات.

لەیلا ئامۆژگاری ژنان دەکات، کە هیچ کات لە هیچ دۆخێکدا ژنان لە کارکردن پەشیمان نەبنەوە و پشتیان لە کارکردن سارد نەبێتەوە، دەبێت تەواوی هەوڵی خۆیان بەکاربهێنن و چاوەڕێ نەبن کەس هاوکارییان بکات.

ت.پ