لە تونس ژنان نەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان
لەهەڵبژاردنە گشتییەکەی تونسدا ٩٢٪ی دەنگدەران نەچوون بۆ دەنگدان و بایکۆتیان کرد، ژنان بەشێکی گرنگی ئەم ڕێژەیە پێکدەهێنن و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەیان بە شکستێکی گەورەی حکومەت ناوبرد.
نەزیهە بوسەیدی
تونس- کۆمەڵەی دەنگی ژنان سەبارەت بە هەڵبژاردنی گشتیی تونس کە لە ١٧ کانوونی یەکەمدا لەلایەن خەڵکەوە بایکۆت کرا، ڕاگەیەندراوێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، هۆکاری نەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان کاردانەوەیە بۆ یاسای نوێی هەڵبژاردن و دەسەڵاتێک کە ژنان و خەڵک پشتگوێ دەخات و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش بێئاگان.
"هەڵبژاردنێکی شکستخواردووە"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کراوە، کە بە "شکستێکی گەورە" وەسف کراون، "کەمی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامی شکستێکی گەورە بوو ئێمە نیگەرانین لە تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەلومەرجی نەبوونی بەشداری، بەهۆی شکستێکی گەورە کە دەری بڕیوە بە ئەنجامە نزمەکانی بەشداری کردن، ئەنجامێکی ناچارییە، کەمی ڕێژەی بەشداربوون، وەرگێڕانێکی ئاشکرای شەرعییەتی گەلی پەرلەمانی داهاتووە، بەپێچەوانەی ئەوەی کەحکومەتی دەسەڵاتدار دەیەوێت باوەڕی پێ بهێنێت، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردن و بەشداریانە جارێکی تر ئاشکرابوو کە دەسەڵاتی جێبەجێکاری ژن و پیاوەکانی تونس لە چوارچێوەیەکی جیاوازدایە و دوورە لە خەمی خەڵکەوە، بەڕاستی ئەمە هەڵبژاردنێکی شکستخواردووە".
ڕادیە جەربی، سەرۆکی یەکێتی نەتەوەیی کە بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە، ڕایگەیاند کە ژنان کاریگەرن لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکاندا.
ئەنجومەنی سیمبولی
ڕادیە جەربی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک کاردانەوەیەک بۆ یاسای نوێی هەڵبژاردن بەشدارییان لە هەڵبژاردندا نەکردووە و هۆکارەکانی دیکەشی بەم شێوەیە باس کرد: "هۆکاری دووەمی بەشداری لاواز ئەوەیە کە ژنان لە کاتێکدا هەست دەکەن کە مافەکانیان لە مەترسیدایە، چونکە دەزانن هەندێک لە دەستکەوتەکانیان بەپێی دەستوور مسۆگەرکراون بۆ ئەوەی بپارێزرێن، یاسای هەڵبژاردن کەکاریگەری لەسەر دەکات ئەو دەستکەوتانە دەخاتە مەترسییەوە. ئەو ئەنجومەنە کە هیچ ڕۆڵێکی نییە دروست نابێت، بۆیە بایکۆتمان کرد".
ڕادیە جەربی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە حکومەت دەیەوێت دەنگی ژنان نەهێڵێت و وتی: "ئێمە تێگەیشتین کە کاتێک یاسای هەڵبژاردن پەسەند کرا، ئەنجومەنەکە هی پیاوان دەبێت، لەکۆمەڵگەی پیاوسالاریشدا دەستکەوتەکانی ژنان پشتگوێ دەخرێن، هەرچەندە کوالێتی ژن و پیاو هەبوو بەهۆی یاسای نوێوە هەڵبژێردراون، ئەمڕۆ ئێمە باسی جیاکاریی ئەرێنی دەکەین، هەروەها
دەبێت دەرفەت بۆ ژنان دابین بکرێت".
راضية الجربي: منذ صدور القانون الانتخابي أدركنا أن المجلس سيكون ذكورياً - YouTube