خوناف خەلیل: گەیشتن بە ئازادی و دیموکراتی لە سووریا پەیوەستە بە بەهێزکردنی ژنان

ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە هەموو شێوەیەک و لە ڕێگەی هەڵمەت و دەستپێشخەرییە مرۆییەکانەوە، هەوڵدەدەن بۆ پاڵپشتیکردنی ژنانی سوەیدا و لە بەدواداچوونیان بۆ مافەکانیان لە پاڵیاندا بوەستن.

نورشان عەبدی


کۆبانێ- ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕێکخستنی بۆنە و چالاکی دژ بە پراکتیزەکردنی جیهادیەکانی هەتەشە، کە لەژێر پەردەی "حکومەتی کاتی" دەستیان بەسەر وڵاتدا گرتوە، هاوسۆزییان لەگەڵ پێکهاتەکانی عەلەوی و دروزەکان دەربڕیوە.

 

ڕۆژی ٣١ی تەمووز، پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هەڵمەتێکی هاوپشتی ژنانی بە دروشمی "پێکەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنانی سوەیدا لە بەرامبەر جینۆساید" ڕاگەیاند، هەڵمەتەکە چەندین چالاکی و بۆنەی لەخۆگرتبوو بە ئامانجی پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی ژنان لە سوەیدا.

 

"هەموو کۆمەڵگەیەک مافی ئەوەی هەیە بە ناسنامە و کولتووری خۆیەوە بژی"

خوناف خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ باسی لەو قۆناغە هەستیارەی کرد کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، وتی: ئێمە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕین، ساڵانێکە گەلی سووریا توشی کوشتن و نادادپەروەری و هێرش بووەتەوە و مافی ژیانیان لە ئاشتی و ئاسایش و ئازادی و دیموکراتی بێبەش دەکرێت، بە ناسنامە و کلتوور و ماف و ئیرادەی خۆیانەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ڕژێمی پێشووی سوریا سیاسەتی تاک ناسنامەی لەژێر ناوی 'کۆماری عەرەبی سوریا'دا پراکتیزە کرد و گەلی چەوساندەوە، ئەمەش پێچەوانەی واقیعی سوریایە، کە چەندین پێکهاتەی لەخۆگرتووە، لەوانە عەرەب، کورد، سریانی، ئەرمەنی و ئاشووری، کە هەریەکەیان مافی ئەوەیان هەیە لەگەڵ ناسنامە و کولتووری خۆیاندا بژین.

 

"حکومەتی کاتی لە سووریا سوورییەکانی بێ هیوا کردووە"

پێی وایە، کە داواکاریەکانی گەلی سووریا بۆ ئازادی و دادپەروەری و جێبەجێکردنی سیستمی دیموکراتیک دەرئەنجامی ساڵانێک لە سەرکوتکردن بووە، ڕوخانی ڕژێمی پێشوو ڕاستی سووریای نەگۆڕی، بەپێچەوانەوە هیواکانی گەلی سووریا بەهۆی حکومەتی کاتیەوە کە هەمان سەرکوتکردنیان کرد بەڵام بە ناوێکی جیاوازەوە پراکتیزەی کرد ، هاوڵاتیانی سووریا ئەمڕۆ توشی نادادپەروەری و کوشتن و جینۆساید و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی دەبن و مافی ئەوەیان نییە خۆیان دەرببڕن یان داوای مافەکانیان بکەن، حکومەت و وەزارەت و ئەنجومەنەکانی ئێستا نوێنەرایەتی گەلی سووریا ناکەن و نوێنەرایەتی ژنانیان نییە.

 

خوناف خەلیل تیشکی خستە سەر ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریانەی کە لە لایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بەرامبەر هاوڵاتیانی کەنارەکانی سووریا ئەنجامدراون و ڕونیکردەوە، کە ئەم گروپانە هاوڵاتیانی بێتاوانیان کوشتوە و ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا لە دژی پێکهاتەی عەلەویەکان ڕویدا پێشێلکردنی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان و یاسا و بنەما مرۆیەکانە.

 

پێی وایە، کە لێپرسینەوە نەکردن هۆکاری ئەوەیە کە جیهادیەکانی پاڵناوە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەکانی سوەیدا، کۆمەڵکوژی لە باشووری سووریا لەدژی کۆمەڵگەی دروزەکان دووبارە بووەتەوە و لە ئەنجامی ئەوەی ڕویدا، دەیان ژن بێ حساب ماونەتەوە، ئەوان ڕفێندراون، هەروەها ئاماژەی بەو کارە دڕندانەیە کرد کە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراون، بەتایبەتی لە نەخۆشخانەی سوەیدا.

 

ئەو داواکاریەکانی هاوڵاتیانی سوەیدا و هەروەها هێزەکانی سووریای دیموکراتی بۆ خۆبەڕێوەبردن بە مافێکی ڕەوای بەرگریکردن لەخۆی زانی، وتی: هاوڵاتیانی سوەیدا کوژران و چەوسێنرانەوە، ماڵەکانیان دزرا، منداڵەکانیان بەدەست گەمارۆ و بەدخۆراکیەوە دەناڵێنن، بێدەنگی نێودەوڵەتی و عەرەبی زاڵ بوو بەسەر دۆخەکەدا، هەر بۆیەش هاوڵاتیان دەستیان کرد بە داوای خۆبەڕێوەبردن و دواتر سەربەخۆی، ئەوان خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک نمونەیەک بۆ پێکەوەژیان دەبینن، لەسەر ئەو بنەمایە هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی داخوازیەکانیان دایەوە و پشتیوانی هاوڵاتیانیان کرد لە سوەیدا بە هەموو شێوە و توانایەک.

 

"هەڵمەتی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ ژنانی سوەیدا"

خوناف خەلیل وتی: ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزن لەگەڵ ژنانی سوەیدا بە تایبەتی ئەوانەی کە چارەنوسیان لە سەرەتای ڕوداوەکانەوە بە نادیاری ماوەتەوە، لە ڕێگەی هەڵمەتێکی هاوپشتی ژنانەوە کە لە ٣١ی تەمووزدا بە دروشمی 'پێکەوە بۆ پشتگیریکردنی ژنانی سوەیدا لە بەرامبەر جینۆسایددا' ڕاگەیەندرا.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە کۆنگرەی ستار تەڤگەرێکە بۆ ڕزگاریکردنی هەموو ژنان و تێکۆشانێکە بۆ ئازادی هەر ژنێک کە بەر توندوتیژی و نادادپەروەری و کوشتن کەوتوە لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها بۆ ئەوەی ژنان بە مافەکانی خۆیان و جێگەی خۆیان لە دامەزراوە و پۆستەکاندا بەدەست بهێنن.

 

باسی لە چالاکیەکانی هەڵمەتەکە کرد، وتی: سیمینار و کۆبوونەوە سازدەکەین و ڕێگا بۆ گفتوگۆ بۆ ژنان دەکەینەوە سەبارەت بە دۆخی ژنان لە سووریا بەتایبەتی لە سوەیدا و کەناراوەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنانی سوەیدا و وەستانەوە لە پاڵیان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان لە چوارچێوەی سووریای نوێدا.

 

خوناف خەلیل ئاماژەی بەوەدا، که چالاکیەکانی هەڵمەتەکه ئەنجامی هەیە کە دەبێت جێبەجێ بکرێن، لە نێو ئەو ئەنجامانەی هەڵمەتەکە دەرچووە، پێویستی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژ بە ژنان لە کەناراوەکان و سوەیدا هەیە، هەروەها داواکردنی وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ و منداڵان هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئەزمونی هاوڵاتیان و منداڵان و ژنانی سوەیدا دیاری بکەن، هەروەها پێویستە ژنانی سوەیدا خۆیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئەو عەقڵیەتە پیاوانەدا بوەستن کە ئامانجی بنبڕکردنی ناسنامەی ژنە، پێویستە شۆڕشی ژنان و پێشەنگایەتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە نمونەیەک بزانن کە دەبێت لاسایی بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەموو گۆڕەپانەکانی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بڕیاردەر بن.

 

خوناف خەلیل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، کە ئەستەمە سیستەمێکی دیموکراتیک لە سووریادا بونیاد بنرێت، لەبەرئەوەی چارەسەری دروست سیستمێکی دیموکراتیە کە لەگەڵ پێکهاتەی دیمۆگرافی سووریادا بگونجێت و بەبێ مەرکەزیش هەموو پێکهاتەیەک ماف و ناسنامەی خۆی لە سووریای نوێدا مسۆگەر دەکات، وە لەبەرئەوەی هەموومان سووریین، بەبێ گوێدانە ڕەگەز و پێکهاتە و ئایین، دەبێت یەک گەل بین و پێکەوە لە سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیدا بژین، وەک تابلۆیەکی بەهاری، هەر گوڵە و بە ڕەنگ و شێوەی خۆیەوە، جوانی بۆ سروشتت زیاد دەکات، هەروەها سووریای داهاتو دەبێت بەم شێوەیە بێت و ئەمەش بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێبەری گەلی کۆرد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو ناوچەکانی سووریادا بەدەست دێت بە یەکخستنی ڕیزەکانی ژنان و پێشەنگایەتیکردنیان، ئێمە سووریایەکی ئازاد و دیموکراتی و دیموکراتیک بونیاد دەنێین.