کۆتای ژنان؛ یاسا مافی ژنان بۆ نوێنەرایەتی سیاسی دەچەسپێنێت

١٠ ئەندام لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی لوبنان پێشنیارێکیان واژۆ کرد بۆ یاسای کۆتای ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بە ئامانجی پێشکەشکردنی بۆ پەرلەمان و پەسەندکردنی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتی ناوخۆدا.

سۆزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- چەندین ساڵە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان هەوڵیان داوە کە داوای کۆتای ژنان یان یاسای ڕەگەزی بکەن کە مافی ژنان لە نوێنەرایەتی سیاسیدا جێگیر بکات، لەئێستادا ئەم داواکارییە لە هەموو کاتێک نزیکترە، ١٠پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان پێشنیارێکیان واژۆ کرد بۆ کۆتای ژنان لە هەڵبژاردنی جۆراوجۆری پەرلەمان و شارەوانییەکان کە لەلایەن شارەزایانی یاسایی و مافەکانی مرۆڤەوە پەرەپێدرا لە میانەی کۆنفرانسێکدا، کە لەلایەن ڕێکخراوی پەنجا و پەنجاوە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕێکخرا.

 

پڕۆژە یاساکە دەخرێتە بەرنامەی لیژنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن و لێکۆڵینەوە پێش ئەوەی ڕێکبکەون لەسەر کۆتاییەکەی کە بە شێوەیەکی یاسایی لە دانیشتنی تەواوی ئەنجومەنی نوێنەراندا پەسەند بکرێت، هەروەها داوا لە فێمێنیستەکان و سیاسەتمەداران کراوە خێراتر یاساکە پەسەند بکەن بەر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

 

پێشنیارەکە کە لەلایەن ئەندامێکی پارتی ئەمەل و دوو ئەندامی پارتی گۆڕان و دوو ئەندامی بزووتنەوەی نیشتمانی ئازاد و دوو جێگری پارتی کەتائیبی لوبنانی و سێ جێگری پارتی سۆشیالیستی پێشکەوتووەوە واژۆکراوە، دوای ٤ ساڵ کارکردن لەسەر ئامادەکردنی هەموارکردن لە یاسای هەڵبژاردن بۆ جێبەجێکردنی کۆتای ژنان وەک پێوانەیەکی تایبەتی کاتی بە ئامانجی باشترکردنی نوێنەرایەتی و بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەت و یەکسانی ڕەگەزی و دادپەروەری و گشتگیربوون و ڕاستکردنەوەی ناهاوسەنگی لە نوێنەرایەتیکردنی ژنان بەتایبەتی لە ئەنجومەنی شارەوانییەکاندا.

 

"پارتی کەتائیبی لوبنانی بڕیاریدا پابەند بێت بە کۆتای ژنان"

لینا فەرەجوڵا، ئەندامی نووسینگەی سیاسی پارتی کەتائیب لە لوبنان ڕایگەیاند، پارتی کەتائیبی لوبنانی بڕیاریدا پابەند بێت بە کۆتای ژنان لە کۆنگرەی گشتی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیدا، لە قۆناغی سەرەتاییدا، واتە لە ساڵانی ٢٠١١و ٢٠١٥و ٢٠١٩ ، ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان گەیشتە ٢٠٪، لە کاتێکدا ئەمساڵ نوێنەرایەتییان گەیشتە  ٢٥٪.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی کاندیدەکان لەسەر ئاستی نووسینگەی سیاسی و سەرکردایەتی هەر چوار ساڵ جارێک دەبێت و بە ڕێژەی ٥٠ بە ٥٠ لە وڵاتی یەکەم بۆ هەڵبژاردن، هیچ پابەندبوونێک نییە بە ڕێژەی کۆتاوە، بۆیە دوای دەرچوونی ئەنجامەکان، دانیشتنی دووەم بەڕێوەچوو بۆ ناچارکردنی جێبەجێکردنی ڕێژەی کۆتای ژنان، لەبەر ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردندا، هەر کاندیدێک، جا پیاو بێت یان ژن، پێویستی بە بەدەستهێنانی ژمارەیەکی دیاریکراوی دەنگەکان هەیە، لە میانەی ٢٠٢٣ساڵانی ٢٠١٩و  پێویستمان بە خولی دووەمی هەڵبژاردن نەبوو، چونکە ١٦ کاندید لە خولی یەکەمدا بە نیوە و یەک کاندید هەڵبژێردران و پێویستمان بەوە نەبوو وەک ژنان داوای کۆتا بکەین.

 

٧٠ ساڵە ژنان ڕۆڵ دەگێڕن

وەک لینا فەرەجوڵا ڕوونیکردەوە، لەسەر ئاستی هەرێمەکان و بەشە جۆراوجۆرەکان و لە کارە ناوخۆییەکان و ئەنجومەنەکاندا، پارت ناچار دەکرێت نوێنەرایەتی ٣٠٪ی ژنان بکات لە هەر لیژنەیەکی جێبەجێکاردا، ئاماژەی بەو ڕۆڵە کرد کە پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان لە لوبنان لە ماوەی ٧٠ ساڵدا ڕۆڵی گێڕاوە، لەوێ یەکێک بوو لەو ژنانەی کە پێشنیاری یاسای بەشداریکردنی ژنانیان کرد لە هەڵبژاردنەکاندا وەک پاڵێوراو و دەنگدەر، یەکێکە لە ئەندامانی دامەزرێنەری ئەنجومەنی ژنانی لوبنان.

 

بە یاسا کۆتای ژنان چەسپێندراو جیبەجێ ناکرێت

لەمی حەریز، پارێزەر ئەندامی نووسینگەی سیاسی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتوو، جەختی لەوە کردەوە ئەو یەکێکە لە لایەنگرانی یاسای کۆتای ژنان و چەندین ساڵە داوای ئەوە دەکات کە ژنان لە کاری سیاسیدا بەشداری بکەن، وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٤، کۆتا ڕەگەزیمان لە یاسا ناوخۆییەکانی ڕێکخراوی لاوانی پێشکەوتوو پەسەند کرد، دەستمان کرد بە چالاککردنی ئەوەی کە بە کۆتای خۆبەخشی ناو حیزبەکە ناسراوە، و لە ساڵی ٢٠٢١ دا کۆتای ژنان پەسەند کرا، ئەمەش دواتر هات بۆ پەسەندکردنی ئەو کۆتایە خۆبەخشەی کە لە یاسا ناوخۆییەکانی حیزبەکەدا پێشکەش کرا، هەرچەندە بە شێوەیەکی کاتی و کاتی گفتوگۆی یاسایی گونجاوی هەبوو بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

ڕوونیکردەوە، نەبوونی جێبەجێکردنی یاسای کۆتای ژنان تا ئێستا لە لوبنان ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی بیرکردنەوەی پیاوان لە کۆمەڵگەدا، پەسەندکردنی کۆتا پێویستە بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگە دەربارەی گرنگی بوون و بەشداریکردنی ژنان لە کاری سیاسیدا و توانای کارکردن، پەسەندکردنی کۆتا لەسەر ئاستی شارەوانی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی ئەجێندای ئەنجومەنی نوێنەران و بە زووترین کات پەسەند بکرێت، چونکە بوونی ژنان لەو یاسایەدا پێویستە بۆ دروستکردنی سیاسەتێک کە ڕاستەوخۆ چارەسەری گونجاو بۆ ئەو کێشانەی کە دەبێت شارەوانییەکان پابەندی بن بدۆزێتەوە.

 

"ئەمساڵیش لەسەر بنەمای کۆتای ژنان و بنەمای یەکسانی ڕەگەزی هەڵبژێردرام"

مەروا ئەبی فەرەج، چالاکوانی سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتوو ڕایگەیاند، یاسای کۆتا نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر پەسەندکرا، بەڵام بۆ یەکەم جار لەلایەن زیاتر لە ١٠ پەرلەمانتارەوە پەسەندکرا، بێگومان پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتوو لە پێشەوەی ئەو حیزبانەی لوبنان بوو کە لە یاسا ناوخۆییەکانیاندا جێبەجێیان کرد، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە ڕێکخراوی لاوانی پێشکەوتوودا جێبەجێکراوە و شانازی ئەوەم پیبەخشرا ئەو کەسە بم کە لەو کاتەدا ئەم یاسایەم پێشکەش کرد و ئەمساڵیش لەسەر بنەمای کۆتای ژنان و بنەمای یەکسانی ڕەگەزی هەڵبژێردرام.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە یاساکانی پرۆسەی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتوو ئەو کۆتایە جێبەجێ دەکەن کە دەڵێت ژنان بە ڕێژەی ٣٠٪ نوێنەرایەتی دەکرێن بەڵام ژنان بە یەکسانی نوێنەرایەتی دەکرێن و هیوادارین ئەنجامەکان ئەرێنی بن و ژنان و پیاوان بە یەکسانی دابەش بکرێن بەسەر شارەوانییەکاندا بە ١٢ ئەندام، واتە ئەگەر ئەم یاسایە جێبەجێ بکرێت ئەوا ٤٩٪ی ژنان دەبن.