هەدییە یوسف: دەبێت پێگەی ڕێبەر ئۆجالان لە یاسادا دیاری بکرێت

هەدییە یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند، یاسای چوارچێوە هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام دەبێت کەموکوڕییەکانی ڕاست بکرێتەوە، پێگەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە یاسادا مسۆگەر بکرێت، تورکیا هەنگاوی جددی و کردەیی بنێت.

 ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە – پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە قۆناغێکی گرنگدایە، دوای ئەو بانگەواز و هەنگاوانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتیانە و سیاسییەوە کردی، پرۆسەیەکی نوێ لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا و هێزە سیاسییەکان دەستیپێکردووە، لەم چوارچێوەیەشدا پرسی یاسای چوارچێوە وەک یەکێک لە هەنگاوە بنەڕەتییەکانی پرۆسەکە سەرهەڵدەدات، ئەم یاسایە وەک دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی و گۆڕینی شێوازەکانی پێشوو و فراوانکردنی مەرجەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە باس دەکرێت.

 

لە هەمانکاتدا کەم و کوڕی و ناتەواوی زۆر لە یاساکەدا هەیە، هەروەها بابەتگەلێکی گرنگ وەک بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێگەی ئەو، ئازادی دیل و دیلەکانی ئازادی، بەشداری سیاسی تاک و گروپەکانی پەیوەست بەم پرۆسەیە لە گفتوگۆکاندا جێگیرکراون.

 

لەو چوارچێوەیەدا، هەدییە یوسف، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) هەڵسەنگاندنی خۆی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و یاساێ چوارچێوە پێشکەش کرد و سەرنجی بۆ ئەو هەنگاوانە ڕاکێشا کە پێویستە تورکیا لەم قۆناغەدا بیگرێتەبەر.

 

پڕۆسەی ئاشتی و قۆناغی نوێی خەباتی گەلی کورد

هەدییە یوسف ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژووی کورددا گەلی کورد بە فەلسەفەیەکی سەردەمیانە بۆ ئازادی خۆی خەبات دەکات و ئەم خەباتە ٥٢ ساڵە بەردەوامە، هەروەها ئەم خەباتە گەیشتووەتە قۆناغێک کە بوونی گەلی کورد دروست بووە و چیتر ناتوانرێت نکۆڵی لە بوونی گەلی کورد بکرێت، وتی: پرۆسەی خەباتی گەلی کورد گەیشتووەتە قۆناغێک کە ئامادەیی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوەیی و سەربازیی کورد بووەتە هێزێکی سەرەکی لە مەیدانەکەدا.

 

گۆڕان لە میتۆدی خەبات و دەستپێکی پڕۆسەی ئاشتی

هەدییە یوسف ڕوونیکردەوە، بۆ ئەوەی خەباتی گەلی کورد بە شێوەیەکی بەرهەمدار بچێتە قۆناغێکی ترەوە، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێشخەرییەکی نوێی دەستپێکرد، وتی: ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەستیپێکرد و ڕێبەر ئۆجالان شێوازێکی نوێی بۆ خەبات، شێوازی خەبات لە خەباتی شەڕڤانییەوە گۆڕا بۆ خەباتی ئاشتیانە، بەجۆرێک کۆمەڵگە و دەوڵەت بەرەو دیموکراتیک هەنگاو بنێن.

 

هەنگاوەکانی تورکیا و وتەکانی باخچەلی

هەدییە یوسف دەستنیشانی کرد کە دوای دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، لەلایەن تورکیاشەوە هەندێک هەنگاو دراون و وتی: باخچەلی وتبووی : با ئۆجالان بێتە پەرلەمان و دەستی ئاشتی درێژ بکات، کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، ڕێبەر ئۆجالان ئەم پرۆسەیەی لەسەر بەرهەمەکانی ٥٢ ساڵی تێکۆشانی خۆی نرخاندووە. ڕێبەر ئۆجەلان لەم ٢٧ ساڵەیە لە دوورگەی ئیمراڵی خەباتێکی بێوێنە دەكات، تاوەکو دەوڵەتی تورکیا ڕازی بکات کە لەبەر پەرەسەندنی هەژموونێکی لە هەرێمدا، تورکیا لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدایە.

 

هەدییە یوسف دا زانی کە گەر تورکیا پەیوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی لەگەڵ کوردان دروست نەکات، ئەوا تورکیا زیانێکی زۆر گەورەی ژیان دەکات، وتی کە هێز و سەردەستەکانی جیاواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەوتنی بەخۆوە دەبینن و لەبەر ئەم هۆکارە پێویستی بە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە هاتووەتە ئاراوە هەیە، ئەم پرۆسەیەی کە دەستپێکردووە دەچێتە ساڵی دووەمەوە، لەم چوارچێوەیەدا لە نێوان ڕێبەر ئۆجالان، دەوڵەتی تورکیا و پەکەکەدا لە ئیمراڵی گفتوگۆیەکی فراوان پێك دێت.

 

تورکیا دەبێت هەنگاوی جددی و پراکتیکی بنوێنێت

هەدییە یوسف سەرنجی خستە سەر گرنگیی هەنگاوەکانی تورکیا و ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە پارێزراوی و بە هەنگاوی ئەنجامگیر بەردەوام بێت، دەوڵەتی تورکیاش دەبێت هەنگاوێکی جددی بنوێنێت و وتی: پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە، تێکۆشانی چەکداریی خۆی وەستاند و کۆمەڵێک لە شەڕڤان و پێشەنگەکانی چەکەکانیان سووتاند و داخوازیی خۆی ئاشتییانە بە بەدڵسۆزیەوە خستە ڕوو، بەرامبەر بەم هەنگاوانە دەبێت تورکیاش هەنگاوی جددی و پراکتیکی بنوێنێت، لە دۆخی ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمراڵی هەندێک گۆڕانکاری ڕووی داوە، کۆمیسیۆنەکانی ئاساییکردنەوە دروست کراون، گفتوگۆ لەگەڵ قەندیلدا کراوە، شاندەیئیمراڵی لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکانی تورکیادا کۆ بووەوە، هەر وها لەگەڵ کۆمەڵگە، کەسایەتییە ناسراوەکانیش و نوێنەرانی دەوڵەتیشدا کۆبوونەوە پێك هاتووە. ئەمە هەموو هەنگاوی ئەرێنین و ڕێگەی لە بەردەم جووڵەیەکی سیاسی کردەوە، هەر وها ئەم هەنگاوە ئەرێنیانە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستانیش دەکەن، نەک تەنیا ڕۆژئاوا بەڵکو کاریگەریی خۆی لەسەر چوار پارچەی کوردستانیش دەبێت.

 

”دەبێت پێگەی ڕێبەر ئۆجالان لە یاساکەدا دیاری بکرێت”

هیدییە یوسف لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکانیدا دیاری کرد کە هەندێک هەنگاوی بنەڕەتی هەن کە دەبێت تورکیا جێبەجێیان بکات و یەکێک لەوانە پرسی یاسایە و وتی: یاساکە گەیشتووەتە قۆناغە کۆتاییەکانی و دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دەبێت بە تەواوی پەسەند بکرێت، بەڵام لە کۆمەڵگەی کوردیدا دژایەتییەک بەرامبەر بەم یاسایە هەیە، ڕێبەر ئۆجالان پێشەنگی ئەم پرۆسەیە و لەبەر ئەوە دەبوو پێگەکەی لە یاساکەدا دیاری بکرێت، مەرج و بارودۆخی ڕێبەر ئۆجالان دەبوو وەک خاڵێکی سەرەکی لەم یاسایەدا جێ بگرێت.

 

هەدییە سەرنجی خستە سەر بڕگەیەک لە یاساکە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بەم لایەوە پەیوەندی بە تۆمەتبارکردنەوە هەیە و ڕوونیکردەوە، کە ئەم نزیکبوونەوەیە نیگەرانیە، بە پێی ئەو، دەبوو یاساکە متمانەیەکی بەهێز دروست بکات، چونکە بە هەزاران شەڕڤانی ئەم تەڤگەرییە کە پێش ساڵی ٢٠٠٥ هەن و بە هەزاران دیل کە داوای ئازادی دەکەن لە زیندانەکانی تورکیادان، لەگەڵیدا، دەرکردنی بڕگەیەکی لەو شێوەیە دەکرێت ڕێگە بۆ درێژکردنەوەی پرۆسەکە خۆش بکات.

 

”دەبێت بۆ پێشەنگەکانی پەکەکە لە یاساکەدا شوێن جیا بکرێتەوە”

هەدییە یوسف ڕوونیکردەوە، بۆ درێژکردنەوە و ئەنتیگراسیۆنی هەموو پێشەنگەکانی پەکەکە، بۆ ئەوەی لە ناو کۆمەڵگەی تورکیا و کوردستاندا خاوەن ڕۆڵ بن، دەبێت لەم یاسایەدا شوێن بۆ ئەوان جیا بکرێتەوە وتی: ئەمە نەکرا و ئەمەش کەمکوڕییە جدییەکانی ئەم یاسایەیە، ئەم کەمکوڕییانە دەکرێت جێبەجێکردنی یاساکە درێژ بکەنەوە. درێژکردنەوەی پرۆسەکە لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە، چونکە لە ناوچەکەدا هێزە پیلانگێڕەکان لەسەر کارن و هێزە دەسەڵاتدارە هەرێمییەکان پێش دەکەون، لەم هێزانە نایەنەوێت لە تورکیا پارێزراوی دروست ببێت و نایەنەوێت پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان تورکیا و کورددا دروست ببێت و وەک هاوڵاتی ئازاد، بەرەوپێش بچێت، تورکیا پشتگیریی ئەم یاسایە دەکات و ستراتیژیی برایەتیی گەلان پێش دەخات، ئەوا تورکیا دەبێتە دەوڵەتێکی بەهێز بێت، چونکە ئەم پرۆسەیە دەکرێت جەنگی ٥٢ ساڵە کۆتایی پێ بهێنێت.

 

”کاریگەریی پرۆسەی ئاشتی لەسەر ئابووری و سیاسەتی تورکیا”

هەدییە یوسف ئاماژەی بەوەش کردەوە، کە کۆتاییهاتنی شەڕی ٥٢ ساڵە کاریگەریی خۆی لەسەر ئابووری، سیاسەتی ناوخۆ، دیپلۆماسی، ئامادەکاری و پەرەسەندنی تورکیا دەبێت وتی: ئەم پرۆسەیە دەتوانێت لە زۆر بواردا کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تورکیا و کوردستان هەبێت، پارێزراوی دابمەزرێنێت و ڕێگا بۆ گەشەسەندن و پێشکەوتنی نوێ بکاتەوە، تورکیا وڵاتێکە کە خاوەنی ٢٦ ملیۆن دانیشتووە و گەلی کوردیش زیاتر لە ٢٠ ملیۆنە، ئەم بابەتە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر بارودۆخی تورکیا هەبێت، ئەگەر تورکیا لە داهاتوودا یاسای تەواوکەر بۆ یاسای ئێستا دەرکات و تێڕوانینی پەکەکە, کەسایەتییە شەڕڤانەکان و کۆمەڵگە لەبەر چاو بگرێت، پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت، ڕێگری لە پلانگێڕی و شەڕەکان دەکات و دەرفەتی ئامانجە ئاشتیخوازانەکان دەکاتەوە.

 

”کۆمەڵگەی کوردی ٢٧ ساڵە لەسەر پێیە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان”

هەدییە یوسف جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمەڵگەی کوردی ٢٧ ساڵە لەسەر پێیە و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان دەکات، وتی: کە کەسایەتییە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان و پاڵپشتیکەرانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهانیشدا ئەم یاسایە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازن و تورکیا دەبێت ئەم داواکارییە لەبەر چاو بگرێت، هەروەها تورکیا دەبێت زمانی وتاری خۆیشی بگۆڕێت، ئەو زمانەی کە دەڵێت: کۆتایی بە تیرۆر هاتووە، ناتوانێت پرۆسە نوێیەکە پێش بخات، کۆمەڵگەی کوردییش تورکیا وەک دەوڵەتێکی فاشیست دەبینێت، چونکە بە سەدان ساڵ شەڕ و کوشتنی دژ بە گەلی کورد بەڕێوە بردووە. لەبەر ئەوە زمانى ئەم سەردەمەش دەبێت بگۆڕدرێت.

 

”گەلی کورد ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانیان دەوێت”

هەدییە یوسف ڕوونیکردەوە، کە بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆمەڵگەی کوردی هێڵی سوورە، وتی: گەلی کورد دەوێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە جەستەیی ئازاد ببێت و داواکاریی ئەوان تەنها بە سەردان سنوردار نەبێت، هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستانیش ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بووەتە بابەتی گفتوگۆ و لەم چوارچێوەیەدا پرسی بارودۆخی ڕێبەر ئۆجالان لە یاسادا بۆ گەلی کورد گرنگە، خەڵکی ڕۆژئاوا بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە چاودێریی ئەم یاسایە دەکەن و لەسەر هەموو بڕگەکان پرسیار دەپڕسن، چونکە ڕێبەر ئۆجالان وەک دامەزرێنەری پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەبینن، قبوڵ دەکەن و پەسەندی دەکەن.

 

”کاریگەریی سیاسەتی تورکیا لەسەر بارودۆخی سووریا”

هەدییە یوسف سەرنجی خستە سەر بارودۆخی سووریا و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەگەر تا ئێستا ناسەقامگیری لە سووریا بەردەوام بووبێت، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان دەوەردانی تورکیایە وتی: ئەگەر شەڕ لەم وڵاتەدا کەم نەبووەتەوە، هۆکارەکەی سیاسەتی تورکیایە، کێشەی تیرۆر، بڵاوبوونەوەی بیرۆکەکانی سەلەفی و پارچەبوونی کۆمەڵگەی سووریاش لەگەڵ سیاسەتی حکومەتی تورکیادا پەیوەندیدارن، ئەو شەڕەی تا ئێستا لە ڕۆژئاوادا ڕووی داوە لە ئەنجامی سیاسەتی حکومەتی تورکیایە و دەوەردانی تورکیا لە کۆمەڵگەی سووریادا تا ئەمڕۆش بەردەوامە، دەنگۆ و پێشکەوتنە مەترسیدارەکانیش کە دێنە ئاراوە بە سیاسەتی تورکیاوە بەستراونەتەوە، لەبەر ئەوەی سیاسەتی تورکیا لەسەر زەوی لەگەڵ بارودۆخی سووریادا پەیوەندیدارە، چەندە بارودۆخی سووریا ئاڵۆز بێت، ئەوە لە بەرژەوەندیی تورکیادا نییە، بەڵام دەبێت تورکیا بزانێت کە سەروەریی سووریا بە پارچەبوونی کۆمەڵگەکەی بەهێز نابێت، چونکە هێزەکانی تریش لەو بۆشاییەی کە دروست دەبێت سوود وەردەگرن.

 

پرۆسەی ئیمرالی و کاریگەریی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان

هەدییە یوسف دیاری کرد کە ئەو پرۆسەیەی لە ئیمرالی دەستی پێ کردووە و بابەتی یاسای چوارچێوە کاریگەریی خۆی لە نزیکەوە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و بارودۆخی ئێستا داناوە و وتی: ئەم پرۆسەیە بووە هۆی ڕاگرتنی شەڕ، سیاسەتی حکومەتی سووریاش نەرمتر بووە و ڕێگەی بۆ دیدارەکان کردووەتەوە، کاتێک یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بارودۆخی سووریا لە نزیکەوە دەگۆڕێت، چونکە کۆمەڵگەی کوردی ڕێبەر ئۆجالان وەک سەرۆک دانوستانکاری خۆی دەبینن، ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە تورکیا دەتوانێت کاریگەریی ئەم یاسایە ببینێت، چونکە بەم یاسایە سیاسەتی تورکیا دەتوانێت بگۆڕدرێت، بەم شێوەیە ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەت دەتوانن زووتر بگەنە چارەسەر و کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن. وە بە پەرەسەندنی ئەم پرۆسەیە دەتوانێت پەیوەندییەکانی کورد و عەرەبیش پەرە پێ بدات.

 

”هێزە پلانگێڕەکان لە نێوان کورد و عەرەبدا ئاڵۆزی دروست بکەن”

هەدییە یوسف سەرنجی خستە سەر ستراتیژییەکانی جەنگی جیهانیی سێیەم کە هەندێک هێز پشت دەبەستن بە دروستکردنی ئاڵۆزی و وەک سیاسەتێکی بنەڕەتی دوژمنایەتیی کورد و عەرەب، کورد و تورکیا و گەلانی تر پەرە پێ دەدەن و وتی: کاتێک پرۆسەی ئاشتی پێشکەش بکات، پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب، کورد و تورکیاش چارەسەر دەبن و بەم شێوەیە ڕێگا بۆ دیموکراتیکبوونی سووریا دەکرێتەوە، بۆیە پەرەسەندنی هەنگاوە ئەرێنییەکان لە تورکیادا لە نزیکەوە چارەنووسی سووریاش دیاری دەکات.

 

ئاگادارکردنەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئاڵۆزکردنی ڕۆژئاوا و سووریا

هەدییە یوسف لە بەرفراوانیی هەڵسەنگاندنەکانیدا،ڕوونیکردەوە، کە هەوڵەکان بۆ ئەوەی بارودۆخی سووریا و ڕۆژاوا ئاڵۆز بێت هەن و لە بەرامبەر ئەم هەوڵانەدا هۆشیاری پێویستە و وتی: لە کۆتاییدا هێرشکردنە سەر کاروانی کۆچبەرانت سەرێکانی وەک نموونەیەک نیشان درا کە هەوڵ هەن هەستەکانی گەنجانی کورد شکستپێ بهێنن بۆ ئەوەی کێشەی نوێ بێنە ئاراوە.

 

هەدییە یوسف بانگەوازی لە گەل کرد، کە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانەدا هۆشیار بن، وتی: هێزە پلانگێڕەکان بە هەستە نەتەوەپەرستەکانی عەرەبەکان یاری دەکەن و هەستە کوردییەکان شکستپێ دەهێنن، بۆ ئەوەی ئەنجامی خراپ بێنە ئاراوە و پەیوەندییەکانی نێوان ئەوان و سوریا تێکچن، بە پێی ئەو، ئەمە سیاسەتێکی مەبەستدارە کە ئاڵۆزی دروست بکات و ڕێگا بۆ شەڕی ناوخۆ بکاتەوە، هەروەها پەرەسەندنی تیرۆر لە بەرژەوەندیی سوریادا نییە، دەرکەوتنی شەڕێکیش نە لە بەرژەوەندیی حکومەتی سووریا و نە لە بەرژەوەندیی گەلی سووریادایە، کە ئەو شەڕەی دەیانەوێت پەرەی پێ بدەن، شەڕی کورد و عەرەبە و لەبەر ئەوە نە گەلی عەرەب و نە گەلی کورد دەبێت بکەونە ناو ئەم تەڵانەوە.

 

هەدییە یوسف بانگەوازی لە گەل کرد کە وریا بێت و ڕێبازە ئاشتیخوازەکان هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی هەڵوێست و داواکارییەکانی خۆی بە ڕێبازی سیاسی و ئاشتیخوازەکان جێبەجێ بکات و وتی: ئەم ڕێبازە بارودۆخی ڕێبەر ئۆجالان بەهێز دەکات، سیاسەتی سووریا لەسەر پێکەوەی گەلان بەهێز دەکات، هەروەها ناهێڵێت ئەو پرۆسەیەی کە لە تورکیا دەستی پێ کردووە تێکچێت.

 

”ئیمە متمانەمان بە ڕێبەری خۆمان هەیە”

هەدییە یوسف لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەوانمنتمانەیان بە  ڕێبەریی خۆیان هەیە و باوەڕ دەکەن کە ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو دەبێت و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی کوردی کرد، کە بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە لە هەموو لایەکەوە هۆشیار بێت، هەستەکانی پاراستن هەرگیز لە دەست نەدەن وتی: ئەم ساتە مێژووییانە لە کۆمەڵگە غیرەتی گەورە دەوەن و دەبێت کۆمەڵگە بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتییەکی گەورە چاودێریی ئەم قۆناغە بکات.