"ژمارەی ژنان لە پەرلەمانی نوێدا زۆر کەمە"

کەمبوونەوەی ژمارەی کاندیدە ژنەکان بۆ هەڵبژاردنی یاسایی داهاتوو ترسی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەتایبەتیش دینامیکی فێمینیستی، تەئکیدی لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی ژنان لەپەرلەمانی نوێ کردەوە.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس- گرتنەبەری سیستمی دەنگدان لەسەر تاکەکان بنەمای هاوسەنگی لەکاندیدکردنی هەڵبژاردنەکاندا پەسەند ناکات و زامنی پێویست بۆ بەدیهێنانی یەکسانی پەسەند ناکات، ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی ژنان لەهەڵبژاردنە یاساییەکانی داهاتوو کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی هەلەکانیان لەهەموو ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا.

 

ئاسیا ئەل-هرابی باس لەئەزموونی خۆی دەکات وەک چالاکوانێکی سیاسی کە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هەڵیبژاردووە و تووشی زۆر زەحمەتی بووە، ئەو وتی: "ئەزموونی من لەهەڵبژاردن و کاری سیاسی شتێکی نوێ نییە کە لەساڵی ٢٠٠٩ بەشداریم لەهەڵبژاردنەکانی شارەوانی کرد، لە ٢٠١٤ بەشداریم لە هەڵبژاردنە یاساییەکاندا کرد و لە ساڵی ٢٠١٨ بووم بە ڕاوێژکاری شارەوانی تونس من حەزێکی زۆرم هەیە بۆ ئەوەی خۆم بۆ پەرلەمانی داهاتوو کاندید بکەم، لەبەر ئەوەی من باکگراوندێکی سیاسیم هەیە، من لەناو کەسانی یەکەم بووم کە دۆسیەم بۆ پاڵاوتنەکە پێشکەش کرد، کاتێک لە دەرگاکانم دا بۆ ئەوەی پێشنیار لە دراوسێکان وەربگرم، چەند کەسێک پرسیاریان لێکردم و گوتیان: چیم پێ ئەدەیت؟ هەرچەندە من بە پرۆژەی هەڵبژاردن و سیاسی خۆم پێشکەشم دەکردن، بەڵام ئەم پرسیارەیان دەکرد".

 

زۆر کەس کاندید هەڵنابژێرن چونکە بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردووە

ئاسیا ئەل-هرابی ڕایگەیاند، کە کاندیدکردنی جۆرێک بوو لە تێکۆشان بۆ پشتگیریکردنی ئامادەبوونی لە شوێنی بڕیارداندا و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "زۆرێک لەژنان کاندیدەکانی ژن هەڵنابژێرن چونکە کاندیدەکانی پێشوو ئەو بەڵێنانەیان جێبەجێ نەکردووە کە بەدەنگدەرەکانیان داوە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان ژنان هەڵنابژێرن و ڕێژەیان لە ٣٠٪  تێپەڕناکات، بەڵام زۆربەیان دەگەڕێنەوە بۆ سیستمی هەڵبژاردن و خۆیان لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخەنەوە، چونکە پەرلەمانی پێشوو کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەبووە".

 

"پێمان وایە یاسا خزمەت بە ژنان ناکات"

ئاسیا ئەل-هرابی ئەوەیخستەڕوو کە پەرلەمانی داهاتوو لەسەر ئاستی یاسا و گێڕانەوەکانی پەیوەست بە مافەکانی ژنان و کاریگەری نەرێنی دەبێت و لاواز دەبءێت، وتی: " تا ئێستا ژمارەی کاندیدە ژنەکان گەیشتووەتە ١٢١ کاندید و وەک کۆمەڵەی کرێکارانی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی تونس لە گەشتی هەڵبژاردنیان پشتیوانیان دەکەین، ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە شێوەیەکی گشتی بە نمونە دەزانین لە ڕووی ئەو مافانەی بەدەستمان هێناوە و پۆستەکانمان و ڕەنگە زیاتر بڕۆین بێگومان سەرەتا پێمان وابوو کە یاسای هەڵبژاردنمان بەشێوازی پێویست نەخوێندووەتەوە، ئێمەش پێمان وابوو کە یاساکە خزمەتی ژنان ناکات پێویستە یاساکان دووبارە هەڵبسەنگێنرێتەوە و کۆبوونەوەکان بەهێز بکرێن و ژنان بەشدار بن لە دەرکردنی یاسا و پێشنیارەکان".

 

 

"کۆمەڵگای مەدەنی دەبێتە قەڵایەک لە دژی کەمکردنەوەی مافەکانی ژنان"

سارا مەدینی، شیکەرەوەی سیاسی لە کۆمەڵەی دەنگی ژنان ڕایگەیاند کە مەرسومی ژمارە ٥٥ لە نوێکردنەوەی سیستمی دەنگدانی پێشووەوە هاتووە کە هاوسەنگی نێوان ڕەگەزەکان دەگرێتەوە، وتی: " لە ژێر سیستەمی دەنگدان بۆ تاکەکان، زۆر زەحمەتە کە بنەمای هاوسەنگی نێوان هەردوو ڕەگەزەکە هەبێت "خەڵکێکی زۆر پێشنیارێکیان کرد، کە کاندیدکردنی دوو هێندە بوو، واتە ژنان و پیاوانیش دەتوانن خۆیان کاندید بکەن، بەڵام سەرۆک کۆمار ڕەتیکردەوە".

 

"دەسەڵاتداران گوییان بۆ پێشنیار و ڕەخنەکانمان نەگرت"

سارا مەدینی ڕایگەیاند کە ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە یەک هەزارو ٤٠٠ ژن کە تەنیا ٢٠٠ فایلی ژنان هەیە، وتی: " ئەگەر ئەمە هەر شتێک نیشان بدات ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە سیستمی دەنگدان بۆ تاکەکان ئەنجومەنێک دروست دەکات کە بە نزیکەیی لە ژنان و گەنجان بێبەشە و لە شێوەی پیاوانە دەبێت، دینامیکی فێمینیستەکان لە دەرکردنی مەرسومی ژمارە ٥٥ بەخێرایی چالاکیان ئەنجامدا و لێدوانیان دا و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ساز کرد حکومەت گوێی لە پێشنیار و ڕەخنەو دەنگی ئێمە نەگرت".