شەمێران مەروکل: ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەنگاوێکە بەرەو پێکهێنانی پەرلەمان

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق دەتوانێت داهاتووی هاوپەیمانییە سیاسییەکان بخاتەڕوو، کە دەبێتە بناغەیەک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت.

مەلڤا محەمەد

 

ناوەندی هەواڵ- شامیران مەروکل، سکرتێری کۆمەڵەی ژنانی عێراق دووپاتیکردەوە، ئەستەمە ژنان پۆستی سەرکردایەتی لە عێراق وەربگرن، هەرچەندە زۆربەیان ئاگاداری پڕۆسەی سیاسین، ئەمەش بەهۆی ئەو پیاوسالارییە ڕەهایەی کە زاڵە بەسەر ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.

 

وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت، لە ١٨ی کانوونی دووەم، دەنگدەرانی عێراق بەشداری دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوون، کە بە یەکەم هەڵبژاردن دادەنرێت لە دوای ساڵی ٢٠١٩ەوە کە لە ژێر فشاری جەماوەریی خۆپیشاندا گۆڕانکاری لە پۆستەکانی حکومەتی عێراقدا کرا.

 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هاوشێووەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران-پەرلەمان گرنگە، بەو پێیەی دەسەڵاتی دانانی پارێزگار و سەرپەرشتیکردنی ئیدارەی خۆجێی و زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی ژیانیان هەیە، وەک تەندروستی و پەروەردە و کارەبا، بەڵام سەرەڕای ئەمەش شاهیدی بەشداریی تاڕادەیەک کەم بوون، کە ڕێژەی بەشداربوون لە دەنگداندا بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵا ٪٣٨ بوو.

 

ئەم بەشدارییە کەمەی هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەوانە ناڕەزایی جەماوەری کە داوای چاکسازی سیاسی و ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان دەکرد، هەڕەشەی ئەمنی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، جگە لە کاریگەری دەرەکی لەسەر وڵات، کە ئەو ئاڵنگارییانەن ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

 

"بۆچوونی جیاواز لەسەر گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیە"

سەبارەت بە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکان و بۆچوونی شەقامی عێراقی لەسەریان، شەمێران مەروکل، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی عێراق لە بەغدا دەڵێت: بۆچوونی هاوڵاتیانی عێراقی جیاوازە سەبارەت بە گرنگی و پێویستیی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەشێکیان بە پێویستیان دەزانن بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکان، بەشداریکردن لە چاککردنەوەی ژێرخانەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرژەوەندی هاووڵاتی، بەتایبەتی سەبارەت بە دابینکردنی بواری خانوبەرە، تەندروستی، پەروەردە، کار، و ژینگە، زۆرێک لە شارەکان بەدەست پیسبوونی ئاو و ژینگەوە دەناڵێنن، هەندێکی دیکە وەک ئەڵقەی زیادە و سەرچاوەی گەندەڵی و بەردەوامبوونی تائیفەگەری و بەهێزکردنی ئەو هێزە گەندەڵانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئەمڕۆ کۆنترۆڵی دەسەڵاتیان کۆنترۆڵ کردووە، دەیانبینن.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ڕوونی کردەوە، "هەرچەندە ناوی زۆرێک لە کاندیدەکانی ژن لە پێشەوەیە، بەڵام زۆرینەیان بەداخەوە تەنها ڕووخسارن بۆ حزب و هێزە کاریگەرەکان، سەبارەت بە ناوە سەربەخۆکان، سەرەڕای دەستپاکی و لێهاتوویی، بە هۆی ئامادەبوونی شەرمنانە و خۆبەزلزانیان لە میدیاکانەوە ڕێژەیەکی لاوازی دەنگەکان وەردەگرن، ئەمە جگە لە نەبوونی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی بەهێز، کە پارەیەکی زۆری دەوێت و لە سەربەخۆکان یان ئەو لایەنانەی کە ئیدیعای دەستپاکی دەکەن دەست ناکەوێت.

 

شەمێران مەروکل ئاماژەی بەوەشکرد، "رێککەوتنێکی ناڕاستەوخۆ لە نێوان دامەزراوەکاندا هەیە کە دیار نییە و ناتوانرێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت ئەگەر سکاڵا نەبێت"، سەبارەت بە کاریگەریی لیژنەی باڵا لە پاڵپشتیکردنی ژنان لەڕووی سیاسییەوە لەم هەڵبژاردنانەدا شەمێران مەروکل وتی: ئەو لیژنەیەی مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو پێکهێنرا، هەرچەندە لە ئەندامێتی خۆیدا کەسایەتییە گرنگ و چالاکەکانی ناو کۆمەڵگەی لەخۆگرتبوو، بەڵام کارەکانی تەنها لە پەرەپێدانی بەرنامەکاندا سنووردار بوو بۆ پشتیوانیکردن بەشداری سیاسی ژنان لە کاتی وۆرک شۆپەکاندا، هەروەها کار بۆ پاراستنی کاندیدە ژنەکان لە هەر هێرشێک دەکات، لە ڕاستیدا لەم خولەی هەڵبژاردنەدا تا ئێستا نەمانبینیوە و نەمانبیستووە کە هیچ کاندیدێکی ژن سووکایەتی پێکرابێت، ئەمەش هەنگاوێکی باشە.

 

بەپێی یاسای نوێی تایبەت بە هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، تەنها ٧٥ کورسی بەپێی پشکی ژنان بۆ ژنان تەرخان کراوە، لە کۆی ٢٧٥ کورسی، سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک یان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایەک، جەختی لەوە کردەوە کە "زۆربەی دەسەڵاتەکان بە پیاوسالاری ڕەها تایبەتمەندن، بۆیە ئەستەمە بۆ ژنان پۆستی سەرکردایەتی وەربگرن نە لە ئەنجومەنی پارێزگاکان نە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنەکانی تر، کە بڕیارەکانیان لێوە دەردەچێت و کۆمەڵگەیان پێوە بەڕێوە دەبرێت.