یەکەمین

ئەڤین عەزیز - توێژە‌ری بواری ڕەگەز

 

-یەکەم لانکەی مرۆڤایەتی لە مێژوودا میزۆپۆتامیا بوو، کە ئێمەی کوردی سۆمەری بووین، ئەمە بە پشکنینی (دی ئێن ئەی) پشتڕاست کراوەتەوە.

-یەکەم داهێنانی کشتوکاڵ لە مێژوودا ژنی کورد بوو لە میزۆپۆتامیا، کە بە هۆی مانەوەی لە ئەشکەوتەکاندا لە کاتی منداڵبووندا سەرنجی ئەوەی دا دانەوێڵەکان چەکەرە دەکەن و سەوز دەبنەوە.

 

- یەکەمین سیستەمی دایک سالاری وەک دکتۆر جەمال نەبەزیش ئاماژەی پێدەدات هەر لەناو ئێمەی کورددا بوو، چونکە تا ئێستاش وەک دابونەریت لەناو کورددا ماوەتەوە، کە منداڵ بەناوی دایکەوە بانگ دەکرێت، لەبەر ئەوەی لەو سەردەمە سەرەتاییانەدا پیاو نەیدەزانی دەوری چیە لە منداڵبووندا و بنەچە لەسەر دایکبوو، تەنانەت لە بەعشیقە و بەحزانیە ئێستاش نەریتێکی وا هەیە کە ناوهێنانی پیاو و ژن بە دایکەوەیە نەک باوک.

 

-یەکەمین داهێنانی چەکیش بۆ کوشتنی حەیوان و ئەوی تر پیاوی کورد بوو.

- یەکەمین شەڕیش ئێمە داهێنەری بووین کە لەسەر خاک و نەتەوە و نیشتیمان و خوا نەبوو، بەڵکو لەسەر گەنم و نۆک بوو هەر لێرەدا.

- یەکەمین یەکەی کۆمەڵایەتی ئێمە دروستمان کرد و پاشان یارمەتی میسرەیەکانیشمان دا لە دروستکردنی شانشینی خۆیاندا.

 

- ئێمە خاوەنی یەکەمین میتۆلۆژیای ئاینی کوردین کە خوای خۆرە.

- یەکەمین نوسینی وێنەیی و بزماری ئێمەی کورد داهێنەری بووین، کە ئێستاشی لەسەر بێ ئەو نووسینە وێنەییە سۆمەریانە وەک بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر ئەوەمان بۆ دووپات دەکاتەوە کە « ئێزدیەکان لەسەر ڕاسترین رێگان».

 

- یەکەمین شەراب بۆ گەشتن بە ژوانێک لەگەڵ خودا هەر ئێمەی کورد داهێنەری بووین.

- یەکەمین ئاواز و یەکەمین گۆرانی و یەکەمین سەما هەر ئێمە بووین، یەکەم دەف و شمشاڵ بەدەستی خودای روناکی ئێمە، تاوسی مەلەک ژەندی کە ئەمڕۆ موسڵمانان هەمان ئەو دەفەی تاوسی مەلەک زکری خودای خۆیان دەکەن.

 

کەچی تا ئێستاش:

نە خاوەنی چەکی

نە خاوەنی میتۆلۆژیای ئاینی کوردانی،

نە خاوەنی نیشتیمانی،

نە خاوەنی نانی،

نە خاوەنی کولتوور و و مۆسیقا و گۆرانی،

نە خاوەنی زمانی،

نە خاوەنی شەرەف و کەرامەتی هاوڵاتیەکانی نیشتیمانی،

نە خاوەنی شەراب و ئەهلی تەسەوف و عرفانی،

 

دوای ٣٣ ساڵیش لە حکومڕانی کوردی یەکەمین سەرشۆڕی بەردەم داگیرکەرانی نیشتیمانی.