مایکی نوژنها و پەیامنێرەکەمان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین

سیلڤا ئیبراهیم، ​​پەیامنێری ئاژانسەکەمان، ماوەی چەندین ڕۆژە ساتەکانی بەرخۆدانی گەل بۆ پاراستنی ئاو و خاک و وزەی خۆیان لە بەنداوی تشرین دەخاتە بەرچاو.

تشرین

 

بەرخۆدانی گەل لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین دەستی پێکردووە، پێکهاتەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونەتە قەڵگانی پاراستنی بەنداوی تشرین دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، کە بێ وەستان بەردەوامە و مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروستکردووە، بۆیە گەل بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە بۆ پاراستنی ئاو و خاک و وزەی خۆیان چەندین ڕۆژە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەکەن.

 

لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا کە گەل لە بەنداوی تشرین لە بەرخۆدانیدایە، بە هۆی هێرشەکانەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بریندار بوون. سەرەڕای هێرشەکانیش، ئێشکگری گەل بە ئیرادە و جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە.

 

سیلڤا ئیبراهیم، ​​پەیامنێری ئاژانسەکەمان چەند ساتێک لە بەرخۆدانی خەڵک لە بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە.