گردی ئەبو حەسن؛ یادگاریەکی مێژووی لە شارۆچکەیەک کە ڕەسەنایەتی خۆی دەپارێزێت
شارۆچکەی ئەبو حەسەن وەک بەڵگەیەکی زیندوو ماوەتەوە بۆ ئەو خاکە دێرینە و ڕەسەنایەتی گەلەکەی، هەر لەو گردەی کە پاشماوەی شەهیدان دەپارێزێت تا دەگاتە ئەو میوانخانانەی کە دەرگاکانیان بەڕووی میواندا دەکەنەوە.
زەینەب خەلیف
دێرەزوور- لە کەناری ڕووباری فورات، شارۆچکەی ئەبو حەسەن وەک پارچەیەک کەوتووە کە لە کات پارێزراوە، هێشتا زیندوە و بە مێژوویەکی دوور و درێژی شارستانیەت، ئەوەی لە یادەوەرییەکەیدا دەپارێزێت کە ساڵان نەیانتوانیوە بیسڕنەوە، ئەم شارۆچکەیە یەکێکە لە شارۆچکە گرنگەکانی پارێزگای دێرەزوور، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە سەروەت و سامانی ستراتیجی و کولتووری و کشتوکاڵی، کە وایکردوە ببێتە گۆڕەپانی ڕێگا بازرگانییەکان و ناوەندێکی شارستانییەتە یەک لە دوای یەکەکان.
لە دیارترین شوێنەوارەکانی شارۆچکەی ئەبو حەسەن، گردی ئەبو حەسەنی شوێنەوارییە، نەک تەنها بارستەیەکی خاکە، بەڵکو بەڵگەنامەیەکی مێژووی وەستاوە، گێڕانەوەی بابەتەکانی قارەمانێتی و سەربەخۆی و ژیانێکی کۆمەڵایەتی دەوڵەمەندە کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە خاک و ویژداندا هەیە، هەروەها گردی ئەبو حەسەن تەنها گردێک نییە؛ چیرۆکی ئەو باوباپیرانەیە کە ژیاون و شەڕیان کردوە، هێمایەکە کە سووریا شانازی پێوە دەکات، یادەوەرییەکە کە لەبیر ناکرێ.
"خاڵێکی کۆبوونەوە بۆ ڕێگاکانی بازرگانی و ڕۆشنبیری"
ماجیدە حەزوم، دانیشتوی شارۆچکەکە گفتوگۆی لەگەڵدا کرا، ئاماژەی بەوەشکرد، بە یەکێک لە شارۆچکە گرنگەکانی پارێزگای دێرەزوور دادەنرێت، بەهۆی مێژووە دێرینەکەی و کولتووری دەوڵەمەندەوە، جگە لە پێگەی ستراتیژی لە کەناری ڕووباری فورات، کە ئەمەش وایکردوە بە درێژای سەدەکان ببێتە خاڵی کۆبوونەوەی ڕێگا بازرگانی و ڕۆشنبیرییەکان، جگە لە گرنگی کشتوکاڵی و پابەندبوونی بە پاراستنی ئەو میراس و داب و نەریتە ڕەسەنانەی کە لە شارۆچکەکانی دیکە جیای دەکەنەوە.
وتی: شارۆچکەی ئەبو حەسەن لە کۆنەوە بە میوانداری و بەخشندەی ناوبانگی دەرکردوە، دەگەڕێینەوە بۆ خێڵی عەبید، کە لە ڕەمادی و ئەبو حەسەن لە چادر و خانوو دەژیان و بۆ ئاو و لەوەڕاندنی مەڕ گەشتیان دەکرد، دواتر دەستیان کرد بە دروستکردنی خانووی قوڕ، کە تا ئەمڕۆش ماون.
ئاماژەی بە گرنگی مێژووی گردی ئەبو حەسەن کرد و وتی: ئەو گردە لە سەردەمی هاوەڵانی پێغەمبەرەوە ناسراوە، باپیرمان کە بە ناوی ئەو شارۆچکەیە ناونراوە، لە کاتی بەرخۆدانی فەرەنسییەکان کوژراوە و لێرە بە خاک سپێردراوە، هەروەها شارۆچکەکە بەناوبانگە بە چاندنی هێل، میوە، زەیتون، سێو، پرتەقاڵ، و قەیسی، و ڕووی لە دیمەنێکی سروشتی سەرنجڕاکێشیڕووباری فوراتە.
هەروەها ماجیدە حەزوم ڕوونی کردەوە، کە دانیشتوانی شارۆچکەکە بە سروشت میواندۆستن و خۆشەویستن و ڕێز لە میوانان دەگرن. پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ناوچەکانی دراوسێ، وەک ڕەمادی، پەیوەندییەکی مێژووی نزیکە، جاران پەڕینەوە بە کەشتی دەکرا، پاشان بە بەلەم، بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی وەک بەقعان شامیە و بەقعان جەزرە کە پێش ئەوەی ڕووبارەکە جیایان بکاتەوە یەکگرتو
و بوون.
سەبارەت بە ئاهەنگ و داب و نەریتەکان، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە ئاهەنگی هاوسەرگیری سێ ڕۆژ دەخایەنێت، لەنێوانیاندا ڕێوڕەسمی ئاهەنگگێڕان و دابکە و شمشاڵ، لە خۆرئاوابوونەوە تا بەیانی، ژنان جلوبەرگی نەریتی تۆوی جۆ و سەرپۆش لەبەر دەکەن، لە جەژندا نان لە تەندوردا دەبرژێن، هەروەها خێزانەکان بە بەخشندەی و ئاهەنگەکانیان ناسراون کە هەموو خزم و کەسوکارەکانیان بەشداری دەکەن.
"بەخشندەی بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەکەمان"
جەختی لەوە کردەوە، کە میوانداری بەشێک بووە لە ناسنامەکەمان و هەرواش دەمێنێتەوە، وتی: ئەبو حەسەن وێستگەیەکی گەورە بوو بۆ ئەو میوان و کاسبکارانەی لە عێراق و سووریاوە دەهاتن، هەروەها کێبڕکێ لەنێو دانیشتوانەکەدا هەبوو بۆ پێشوازیکردن و ڕێزلێنان لێیان، هەروەها نابێت میوانێک بە برسی بمێنێتەوە، ئەمانە داب و نەریتی ئێمەن، ڕێگەش نادەین نەمێنن.
هەروەها باسی لە ماوەی مافی پەنابەری و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی شارۆچکەکەی کرد، بە ئاماژەدان بەوەی، کە سێ میوانخانەی دروستکرد بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان، شانازیش بەوە دەکرد، دوای گەڕانەوەمان هەموو شتێک ئاوەدانکرایەوە، تەنانەت کاتێک کارکردن لەسەر پردەکە دەستیپێکرد، زیاتر لە ٥٠ پیاو هاتنە شارۆچکەکە، و کەسیش نەبوو وەریانبگرێت، بۆیە پێشوازیمان لێکردن و ئەوەی لە تواناماندا بوو بۆمان دابینکر، جگە لەوە بەخشندەی بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەکەمان.
ماجیدە حەزوم لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ژنان لێرە بەرپرسیارێتی میوانداری لە ئەستۆ دەگرن، وەک هەمیشە.
شارۆچکەی ئەبو حەسەن بە میراس و مێژوو و هاولاتیانیەوە، تەنها شوێنێکی شوێنەواری نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەیە لە پاراستنی ناسنامە و زیندوکردنەوەی بەخشندەی و گواستنەوەی بەهاکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر، لێرەوە بەرپرسیارێتی نەوەکانی داهتوو تەنها لە بەڵگەنامەکردندا سنوردار نییە، بەڵکو زیاتر لە زیندووکردنەوەی بەردەوامی یادەوەرییەکە کە هێشتا زیندوە.