ئاڵەنگاری ژن بوون و کارکردن؛ چیرۆکی تەواونەکراوی ژنانی جوانڕۆ

لە دڵی شارێکی نەریتی وەک جوانڕۆدا، ژن بوون و دامەزراندنی چیرۆکێکی چالاک و تەواونەکراوە؛ ئەو ژنانەی کە ڕێگایەکی سەخت بەڵام ئومێدبەخش دەبڕن لە نێوان بەرپرسیارێتی ماڵەوە کە خراوەتە سەر شانیان و خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکەن.

سۆما کەریمی

 

جوانڕۆ- ژن بوون لە کۆمەڵگەیەکدا کە هێشتا لەگەڵ عەقڵیەتی پیاوسالاری و نەریتە جێندەرییە ڕەگداکوتاوەکان و چەشنە چەقبەستووەکاندا خەبات دەکات، خۆی لە خۆیدا تەحەدایەکی گەورەیە؛ ئێستا ئەگەر ئەم ژنە بچێتە بواری کار و دامەزراندنەوە، چیرۆکەکە فۆرمێکی جیاواز وەردەگرێت. لە شاری جوانڕۆ ژنانی کرێکار چیرۆکێکی جیاوازیان هەیە، پڕە لە هەوراز و نشێو، چیرۆکێک کە تەنیا گێڕانەوەی هەوڵ و کۆڵنەدان نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی دژایەتی و بەربەست و خەونەکانە کە هێشتا بەدی نەهاتووە. ئەم ڕاپۆرتە سەیری چیرۆکی تەواونەکراوی ئەو ژنانە دەکات کە لە دڵی ئەم شارۆچکە بچووکەدا ڕێگایەکی سەخت بەڵام ئومێدبەخش لە نێوان بەرپرسیارێتی ماڵەوە کە وەک ئەرکێک لەسەر شانیان دانراوە و ئارەزووی تاکەکەسی خۆیان پەیڕەو دەکەن.


ژن بوون هەمیشە پەیوەست بووە بە کۆمەڵێک ڕۆڵ و چاوەڕوانی و بەرپرسیارێتی کە کۆمەڵگە بەسەریاندا سەپێنراوە؛ لە کچی خێزانەوە تا ژن و دایک و پایەی سۆزداری ماڵ.

 

لە شارێکی وەک جوانڕۆدا، ئەو ژنانەی بڕیاری کارکردن دەدەن، نەک هەر دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئاستەنگە ئاساییەکانی کارکردندا بکەن وەک هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی دەرفەتی یەکسان یان ئاسایشی کار، بەڵکو دەبێت لەگەڵ فشارە کولتوورییەکان و حوکمدانی کۆمەڵایەتی و چاوەڕوانییەکانی خێزانیشدا مامەڵە بکەن.

 

هەر لەو پێوەندییەدا دەزگای هەواڵەکەمان چاوپێکەوتنی لەگەڵ دوو ژنی کرێکار لە جوانڕۆ کرد، گێڕانەوەی ئەم دوو ژنە، ڕەنگدانەوەی هەوڵی ئەو ژنانەیە کە نەک تەنها بۆ بژێوی ژیانیان، بەڵکو بۆ ناسنامە و سەربەخۆیی خۆیان خەبات دەکەن. ئەو ژنانەی کە هەموو ڕۆژێک بە هیوای سبەینێیەک کە ڕەنگە بە تامێکی یەکسانی و ئاشتی کۆتایی پێبێت، دووبارە و سێبارە چیرۆکێکی تەواونەکراو دەست پێدەکەن.

 

نێدا ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵە و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیریی سەرکەوتوو نەبوو، ئەمەش دوای ماوەیەکی کورت جیابوونەوەی لێکەوتەوە. دوای دابڕان، گەڕایەوە ماڵی باوکی لە گوندەکە و لە بارودۆخێکی سەختدا بەبێ کار ژیاوە وتی: من نەمدەویست وابەستەی باوکم بم، هەرچەندە هەمیشە پاڵپشتی دەکردم، بەڵام نەمدەویست ببمە بارگرانی لەسەر باوکم". نێدا کە زۆر حەزی لە دورین بوو، بەهۆی کێشەی داراییەوە بڕیاریدا بچێتە شاری جوانڕۆ. دەڵێت "سەرەتا خێزانەکەم دژی ئەوە بوون، بەڵام لەسەر پێداگری من ڕێککەوتن، منیش لەگەڵ براکەم خانوویەکم بەکرێ گرت.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک خەڵکی گوندەکە بڕیارەکەی منیان زانی، دەستیان کرد بە حوکمدان، تەنانەت مامم بە باوکمی وت: بۆچی ڕێگەی پێدەدەیت ئەم کارە بکات؟ بەڵام ئەوە بۆ من گرنگ نەبوو. پاشان نێدا ئامێری چنین و کەرەستەی پێویستی کڕی و دوکانێکی بەکرێ گرت. ئەو بە پاڵنەر و هەوڵی زیاتر دەستی بە دەستپێکردنی کارەکەی کرد و وتی "هەموو ئامێرێک کە کڕیومە نوێنەرایەتی یەکەم هەنگاوەکانی من دەکات بەرەو سەربەخۆیی.

 

نێدا بە دەنگێکی هێمن درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: ماوەی ساڵێکە خەریکی دورین و دیزاینکردنی جلوبەرگی کوردی و فارسیم، ئێستا کەس دژی من نییە و هەمووان هانم دەدەن، "هەرچەندە سەختە سەربەخۆ بم، بەڵام هێشتا ئەم ڕێگایەم خۆشدەوێت و هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکەم نەبووم، چونکە دەزانم ئەم ڕێگایە بۆ من جەوهەرییە.

 

نەشمین سەلامی (ناوی خوازراوە) ژنێکی گەنجە و لە گەیشتن بە سەربەخۆیی دارایی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە. لە خێزانێکی ئایینی و نەریتی گەورە بووە کە تەنانەت حەزکردن بە جوانی و ماکیاژیش بە ناخۆشی دەزانن وتی: لە منداڵییەوە زۆر حەزم لە ئارایشت بوو، بەڵام خێزانی هاوژینەکەم ڕێگەیان پێنەدەدام". "بڕیارمدا لەڕووی داراییەوە سەربەخۆ بم و خولی ئارایشت و تاتۆم لە تاران وەرگرت.

 

سێ ساڵ لە ئارایشتگای تاران کاری کردووە و توانی سەربەخۆیی دارایی بەدەستبهێنێت، نەشمین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەستکردن بەوەی کە بتوانم ئارەزووەکانم بەدیبهێنم بەبێ ئەوەی پێویستم بە کەس بێت، باشترین هەستە لە جیهاندا. دوای گەڕانەوەی بۆ جوانڕۆ، بەهۆی سروشتی نەریتی ژینگە، بڕیاریدا بە نهێنی درێژە بە کارەکانی بدات، ماوەی ٥ ساڵە هاوژینەکەم و خێزانەکەی بێ ئاگان لە کارەکەم، چونکە نەمدەویست بەهۆی حوکمەکانیانەوە ئارامی دەروونیم لەناوبچێت.

 

دوای لەدایکبوونی دوو منداڵەکەی بەردەوام بوو لە کارکردن و وتی: سەرەڕای سەختی و فشارەکان، توانیم هەم دایک بم و هەم بژێوی خێزانەکەم بم". نەشمین لە کۆتاییدا دەڵێت، “ڕووبەڕووی چەندین تەحەددا بوومەوە، لەوانە سنووردارکردنی خێزان و فشارە کولتوورییەکان، بەڵام هەمیشە خەبات بۆ سەربەخۆیی و ناسنامەی خۆم وەک ژنێک دەکەم.