"زستان هیچ شوێنێک نییە بۆی بچین و پارەی بەنزینیشمان نییە'

موحەبەت بەشەر چەندین ساڵە هەنگەوانی دەکات و ئاماژەی بەوەکرد، هەنگوینی گەڤەر دەرمانی هەموو نەخۆشییەکانە، بەڵام داهاتیان بەهۆی قەیرانی ئابووریی ئێستاوە کەمی کردووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جۆلەمێرگ- قەیرانی ئابووری تورکیا زیانی بە بەرهەمهێنەرانی هەنگوین گەیاندووە، هەنگەوانەکان سندوقی هەنگوینیان لە چیاکانی جۆلەمێرگ داناوە، کە بە سەوزایی و گوڵ ڕازێنراونەتەوە، یەکێک لە هەنگەوانەکان موحەبەت بەشەرە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو داهاتەی دەستیان دەکەوێت بەس نییە بۆ پێداویستییەکان.

 

ماوەی ٢٠ ساڵە هەنگەوانی دەکات

موحەبەت بەشەر، کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە لە گوندی دێراو لە جۆلەمێرگ دەژی، ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە ئێستا زیانێکی گەورەی پێگەیشتووە و ئەو هەنگانەی ساڵانە بەخێوی دەکەن، بەهۆی نرخی بەنزینەوە ناتوانرێت بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، دوایین شوێن هاتای بوو، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گەڕایەوە بۆ جۆلەمێرگ، وتیشی: هەردوو وەرزی هاوین و زستان هەنگوین بەخێو دەکەن و پێویستە چاودێری تەواویان بکەن.

 

"تەنها ئێمە بەڕێوەی دەبەین"

موحەبەت بەشەر، کە ڕۆژانە سێ جار سەردانی سندوقی هەنگوینەکانی دەکات و سەیری هەنگەکان دەکات، سندوقەکانی لە گوندێکدا دادەنێت کە سەوزایی زیاتری تێدایە و بەرهەمی زیاتری دەست دەکەوێت، مانگەکانی هاوین و بەهار لە جۆلەمێرگ و لە مانگەکانی زستاندا بەهۆی هەنگوینەوە، موحەمەد بەشەر دەچێتە هاتای، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کاتی زیادە و بەرزبوونەوەی کرێ، هیچ شوێنێک نییە بۆ زستان بۆی بچن، هەنگوین ناتوانێت لە کەشوهەوایەکی سارددا بژی و وتی: پێشتر هەموو شتێک زۆر خۆش بوو، کارەکانی ئێمەش باش بوو وەک ئێستا نەبوو، ئەوەی ئێستا دەیکەین لە دەستی خۆماندایە، زۆر بە سەختی کار دەکەین بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، داهاتەکان زیادیان کردووە و داهاتمان کەمبووەتەوە.

 

"پارەکانمان تەنها بەشی بەنزین دەکات"

موحەبەت بەشەر باسی لەوە کرد کە بۆ زستانی ئەمساڵ نازانێت بچێتە کوێ و وتی: ئەو هەنگوینەی لە شانەدا دروست دەبێت، داواکاری زۆری لەسەرە و بۆ زۆر نەخۆشی باشە، زستانی ڕابردوو، لە کاتی بوومەلەرزەکەدا لە هاتای بووین، چەندین ڕۆژ چادرێکمان دەست نەکەوت تێیدا بمێنینەوە، لەبەر هەنگەکانمان لەناو ئۆتۆمبێلەکان ماینەوە و لە کۆتاییدا هاتینە ئێرە، کەشوهەوا و گوڵەکان زۆر باشترن لەوەی ئەوێ، ئەم زستانە نازانین چی بکەین، نرخی بەنزین و شتی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، هەموو ئەو پارەیەی کە دەستمان دەکەوێت دەیدەین بە بەنزین، سەرچاوەی داهاتمان تەنها هەنگوینە، نە موچەی مانگانە و نە هیچ کارێکی دیکەمان هەیە، تەنها هەنگەوانی دەکەین، ئەم هەنگوینە دەنێرین بۆ هەموو بەشەکانی وڵات ئەم هەنگوینە بۆ ئازار و هەوکردن زۆر باشە، بۆیه هەموو کەسێک داوای دەکەن.