پڕۆژەی "ودك الأنعام" ئامانجی بەدەستهێنانی ڕۆنی سروشتی

دوو گەنجی بازرگان بە ناوەکانی ئەمەل بەهجە و زوزو سوڵتان پڕۆژەیەکیان بە ناوی "ودك الأنعام" دامەزراندووە، کە ئامانجیان بەرهەمهێنانی ڕۆنی سروشتییە بە شێوەیەکی تەندروست و کوالێتی بەرز.

نەغم کەراجە

 

غەزە- دەستەواژەی "هەموو شتێکی کۆن تازەیە" بووە سەرەتایەک بۆ دوو بازرگان بە ناوەکانی ئەمەل بەهجە و زوزو سوڵتان کە پڕۆژەیەک بە ناوی "ودك الأنعام" دابمەزرێنن و بیکەنە هەنگاوێک بۆ وەبەرهێنانی ڕۆنی سروشتی و بەکارهێنانی وزەکانیان لە پێشخستنی سەرچاوەی داهاتدا.

 

دکتۆر ئەمەل بەهجە، پسپۆڕی خۆراک وتی: زۆرینەی ژنانی غەزە بە دەست نەخۆشییەکانی ئێسک و ڤیتامینەوە دەناڵێنن، بینیم کە خۆیان لە چەوری دوورخستووەتەوە، سەرەڕای سودەکانی ڕۆنی سروشتی، بۆیە بڕیارمدا پرۆژەیەک دەستپێبکەم.

 

ئەمەل بەهجە ئاماژەی بەوەدا کە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ئاژەڵ و سودەکانی لە پاراستنی دژی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان پێشکەشکردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت پڕۆژەکە بکاتەوە و بەرهەمەکە بخاتە بازاڕەوە، دوای پەسەندکردنی لەلایەن لایەنە باڵاکان و وەزارەتە بەتواناکانەوە جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە پڕۆژەکە بەشێوەیەکی سەرەکی گرنگە بۆ ژنان و منداڵان.

 

وتیشی: سەرەتا بەرهەمەکەمان چوار پاکەت بوو و لە یانەی وەرزشی ژنان فرۆشران و دواتر چووین بۆ مەکۆی ژنانی بازرگانەکانی کشتوکاڵی شار بۆ مۆڵەتدان بە پرۆژەکە و دروستکردنی کارتی ڕاگەیاندن دوای تاقیکردنەوەکان، پاشان لە شوێنێک زیاتر بەرهەمەکانمان بە بازاڕ کرد، پشتر ماوەی هەشت ساڵ لە ماڵەکەی خۆمدا ڕۆنی سروشتم بۆ خێزانەکەم دروستکردووە، تا دواتە بووە بیرۆکە و سەرچاوەی داهات بۆم.

 

ئەمەل بەهجە باسی لەوەکرد کە ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە لە گۆڕینی بیروباوەڕی هەندێک لە تاکەکاندا بەرەو گرنگی چەوری تەندروست، وتیشی: توێژینەوەی زانستی بیانیم وەرگێڕایە سەر زمانی عەرەبی کە پشتگیری بەرهەمەکە دەکات و لە لاپەڕەکاندا بڵاومکردەوە، لەسەر ئاستی تاکەکەسی بەربەستەکە نەبوونی کات بوو، چونکە من لە دەرمانخانە کار دەکەم، بەڵام زوزو سوڵتانی هاوبەشم تەواوی پڕۆژەکە بەڕێوەدەبات و چاودێری چۆنیەتی بەرهەمەکە و شێوازی پێچانەوە دەکات.

 

زوزو سوڵتان لە پڕۆژەکەدا کاردەکات و سەرپەرشتیارە، ئاماژەی بەوەکرد کە بیرۆکەی پڕۆژەکە ئیلهامبەخشە وتی: من بیرۆکەی دامەزراندنی پڕۆژەکەم بۆ هاوڕێکەم پێشنیارکرد، چونکە زۆرێک لە دامەزراوە پشتیوانەکان بیرۆکەی سەیر و جیاواز لە پرۆژەکان هەڵدەگرن، خاڵی دەستپێک دروستکردنی بەرهەمەکە و فرۆشتنی بوو لە ڕێگەی یانە وەرزشیەکانەوە و دواتر لە چەندین پێشانگادا بەشداریمان کرد، کە هەمووان کوالیتی و گرنگی بەرهەمهێنانیان تێدا دەربڕیوە.

 

وتیشێ:  بیرۆکەی پڕۆژەکەمان پێشکەش بە یەکێک لەو دەزگایانە کرد کە پشتگیری پڕۆژەی بازرگان دەکەن و توانیمان پێشبڕکێ بکەین لەگەڵ زیاتر لە ١٤٠ پرۆژە و ئێمە دەستنیشان کراین، ئێمە دەرچووی زانکۆین، بەڵام پێویستە کاربکەین و سەرچاوەی داهات پەیدا بکەین، بەهۆی خراپی باری ئابووری و بەرزی ڕێژەی بێکارییەوە، بەتایبەتی ئەمڕۆ ژنان نانبەخشی خێزان و خۆیانن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕووبەڕووی چەندین بەرەنگاری بووەتەوە، لەوانە گێچەڵی کۆمەڵگە بۆ ئەو کارە و گاڵتەپێکردن، بەڵام باوەڕبەخۆبوون و بیرۆکەکە ڕێگەیان نەدا شکست بێنێت تا پڕۆژەکە سەرکەوتوو بوو و داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا.