خەباتی ژنانی کرێکار لە گەرمای سەختی هاویندا

سەرەڕای سەختی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ژنانی کرێکار بە سەختی کار دەکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیان و دەڵێن: گەرمی ڕۆژ ڕێگری لە کارەکانمان ناکات.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- ئەمساڵ پلەی گەرما لە سەرتاسەری جیهاندا بەرزبووەتەوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە شوێنەکەیان لەسەر هێڵی گەرمی سێجایە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی پلەی گەرمایەکی سەخت دەبنەوە، لە شاری قامیشلۆ پلەی گەرما ٤٤ پلەی تێپەڕاند.

 

سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ژنان لە دۆخێکی سەختدا هەوڵدەدەن بژین، هەندێکیان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان لەژێر خۆری گەرمدا کار دەکەن، هەندێکی تریان لە کارگەکانی پاککردنەوەی گەنم کار دەکەن، ژنانی کرێکار لەبارەی کارەکانیانەوە قسەیان کرد.

 

لەژێر خۆری سەخت لەسەر هێڵی سنوور - دروستکردنی ماڵ

ڕاجیهە عوبەید، تەمەن ٤٢ ساڵ، بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەسەر هێڵی سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان کار دەکات، کە تەنها ١٠ مەتر لە سنوورەوە دوورەو مەترسییە بۆ سەر ژیانی، وتی: ڕۆژەکانم بە کارکردن بەسەر دەبەم بۆ بژێوی ژیان و دابینکردنی کرێی خانووەکەم، لە بەیانییەوە دەست بە کاری ماڵەوە دەکەم و دواتر تا کاتژمێر چوار کاری دروستکردنی خانوو دەکەم و  دەگەڕێمەوە ماڵەوەو پێداویستییەکانی منداڵەکانم دابین دەکەم.

 

"هێزم هەیە دەتوانم کاربکەم"

ڕەغد عەلی، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە لە کارگەکانی گەنم کار دەکات، ئاماژەی بەوەکرد هێزی ئەوەی هەیە هەموو شتێک بکات و وتی: کاردەکەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانم، ئەو کارەی کە دەیکەم کۆمەڵگە تەنها بە هی پیاوانی دەزانێت، ئەو هەقدەستەی وەری دەگرم باشەو بە کارەکەم ئاسسودەم، هەرچەندە کەشوهەوا زۆر گەرمە، بەڵام هێشتا دەتوانم وەک ژنێک کار بکەم.

 

"ئەم کارە شکۆی من دەپارێزێت"

سەلامەت حەمزە، تەمەن ٣٥ ساڵ، دایکی ٥ منداڵە لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دۆخێکی سەختدایە لەژێر پلەی گەرمای سەختدا لە پاش نیوەڕۆدا کاردەکات، وتی: قەیرانی ئابووری هەیەو لە دۆخێکی سەختداین دەبێت کار بکەین.

 

"من کار دەکەم بۆ ئەوەی نەبم بە هاوبەشی هیچ کەسێک"

سەلامەت حەمزە ئاماژەی بەوەشکرد، نە گەرما و نە سەرما ڕێگر نابێت لە کارەکانی ژیانی و وتی: ئێستا پلەیەکی گەرمی سەخت هەیە، تێدەکۆشن بۆ ژیانی خۆیان و منداڵەکانان، لە هەمان کاتدا، ژنان خۆیان نیشان دەدەن کە دەتوانن کار بکەن، شانازی بە کارەکەمەوە دەکەم، چونکە کارەکەم ڕێگەم پێدەدات لەسەر پێیەکانم بوەستم و پێویستم بە کەسی تر نییە، داواکاری من لە ژنان ئەوەیە دەبێت هەمیشە لە خەباتدا بن بۆ ژیان و کارەکانیان، چونکە ژیان کار و تێکۆشانی دەوێت.