پڕۆژەی "نانی ماڵی ئێمە" هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت

نەغم غەتاسی فەڵەستینی بە سوور بوون و ڕەنجی خۆی لەناو سەختی گەمارۆدا لە غەززە، بۆ یەکەم جار پڕۆژەیەکی دامەزراند بە ناوی "نانی ماڵی ئێمە"، هەلی کاری بۆ ژنانی دیکەش ڕەخساندووە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- نەغم غەتاسی فەڵەستینی پڕۆژەی "نانی ماڵی ئێمە"ی بۆ سەربەخۆیی ئابووری ژنان پەرەپێدا، نەغم غەتاس کە سەرەتا دەستیکرد بە کارکردن بۆ بژێوی ژیانی خۆی، دەرفەتی کاری بۆ زۆرێک لە ژنانی دیکەش دابین کردووە.

 

نەغم غەتاس، تەمەنی ٣٨ ساڵەو تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە و چەندین ساڵە بەدوای کارێکدا دەگەڕێت، دوای بیرکردنەوەیەکی درێژ، بڕیاری دا شتێکی نوێ بکات و بەشێوەیەکی جیاواز تاقی بکاتەوە، بینی که بەرهەمهێنانی قارچک له شاری غەزه کەم بووەو دەستی به پڕۆژەکەی کرد.

 

بە سووربوون و ڕەنجی خۆی پڕۆژەکەی پێشدەخات

نەغم غەتاس لەبارەی پڕۆژەکەیەوە وتی: پڕۆژەی قارظک نوێیە، لەو کاتەوەی دەستم پێکردووە دامەزراوە، ئەمە هەنگاوێکی ڕاست بوو بۆ دەستپێکردن لە غەززە بۆ یەکەم جار، قارچک خۆراکێکی سەرەکییە بۆ پڕۆتین، لەگەڵ سوودە پزیشکیەکانی بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و چەندین نەخۆشی، سێ ساڵ لەمەوبەر، وەرشەیەکی بچووکم بەکارهێنا بۆ دەستپێکردنی یەکەم تاقیکردنەوەم لە چاندنی قارچک ئەم پڕۆژەیە بوو بە یەکەم پرۆژە لەسەر ئاستی غەززە، ئەمە سەرکەوتنێکی جیاواز بوو دوای چەندین کۆسپ، ئەم سەرکەوتنە بۆ من زۆر گرنگ بوو، هەروەها ئیرادەو سووربوونیشم هەبوو، ئەم پڕۆژەیە بە "نانی ماڵی ئێمە" ناودەبرێت، چونکە سەرچاوەی داهاتمانە.

 

"هەوڵدەدەم پڕۆژەکەم فراوانتر بکەم"

پرۆسەی بەرهەمهێنانی قارچک ماوەی ٦٠ ڕۆژی پێدەچێت و لە سەرەتای چاندن تا چنینەوەی دوایین بەرهەم، وتی: هەرچەندە بەرهەمهێنانی من بە دەستە، بەڵام ڕێگەپێدانی کارم وەرگرتووە و زۆر سەرکەوتوو بووە، هەوڵدەدەم تەکنەلۆژیا لە ڕۆژانی داهاتوودا بخەمە کار، هەموو ژنێک بە ئەرکی خۆی هەڵدەستێت تا پڕۆژەکە فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی قارچک بخەمە ناو بەرهەمە کشتوکاڵییەکانەوە، بە هەموو تواناکانمەوە، هەوڵدەدەم یەکەم پڕۆژەی خۆم لە غەززە پەرەپێ بدەم، ئێستا کار لەسەر بەرهەمە تایبەتەکان دەکەم لەگەڵ وەرزش و بەهێزکردنی سیستمی پاراستنی لەشی مرۆڤ و نەخۆشانی شەکرە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا نەغم غەتاس وتی: بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە پڕۆژەیەدا کار بکەن و ئابوورییەکەیان بەهێز بکەن، هەوڵدەدەم شوێنی پڕۆژەکە فراوانتر بکەم بۆ ئامێرە مۆدێرنەکان، هەوڵدەدەم هێڵێک بنیاد بنێم لە پلانەکانی گەشەپێدانی کارەکەم بۆ گەیشتن بە بەرهەمەکان، تەنانەت ئەگەر ئەم هێڵەش بنیاد بنێم، ئەوە لە ڕێگەی ژنانەوە دەبێت.