ژنان هەوڵی پاراستنی کولتووری داپیرەیان دەدەن

ئامینە عەبدۆ یەکێکە لەو ژنانەی کە بە چنین هەوڵی پاراستن و فراوانکردنی کولتووری داپیرە دەدات.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

حەلەب- " چنین" یەکێکە لە کۆنترین پیشەسازییە نەریتیەکان، پیشەیەک کە لە پلەی یەکەمدا وێنەیەکی یەکپارچەی هەوڵەکانی ژنان بووە و لەڕێگەیەوە گوزارشت لە ڕەگ و ڕیشەی نەریتە هونەرییە کۆنەکان دەکات لە ڕەسەنایەتی مێژوودا.

 

ژنان شارەزان لە ڕازاندنەوە و نەخشاندن و چنینی تایبەت بە ژنان کە پێکهاتووە لە شێوەی ئەندازەیی جیاواز و ڕەنگی گەشاوەی وەک سوور و شین و پرتەقاڵی و ڕەنگدانەوەی هەستی هونەری و سەلیقەی جوانکارییە و تایبەتییەکی بە ژنان بەخشیووە.

 

مینا عەبدۆی تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراوی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە و شارەزایە لە هونەری چنین بە پەنجەکانی کە کاریگەری تەمەنی لەسەر دەرکەوتووە و تا ئێستاش ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی ئەو کولتوورەی کە لە داپیرەکانی وەریگرتووە لە ناوچەی شێخ مەقسوود لە حەلەب.

 

مینا عەبدۆ بەم شێوەیە دەستی بە قسەکردن کرد: " هەر لە گەنجیەوە حەزم لە دورین بوو و بە دەست قوماشم دەدووری، دوای ماوەیەک یەکێک لە ئامۆزاکەم ئامێری دورینی کڕی، ئەمەش وایکرد حەزبکەم کە ئامێری دورین بۆ خۆم بکڕم."

 

سەبارەت بە فێربوونی پیشەی چنین ڕوونی کردەوە: " من لە ماڵەوە قوماشی کۆنم دەدووری و لەسەریان مەشقم دەکرد، دوای شارەزابوون لە دورین، ژنانی گەڕەکەکە هاتنە لام بۆ دورین یان چاککردنی جلوبەرگەکانیان، دوای ئەوەی لە عەفرینەوە گواستمانەوە بۆ حەلەب، ئامێری چنینم کڕی و دەستم کرد بە مەشقکردن بۆ ئەوەی فێری چۆنیەتی چنین ببم، پاشان ئەمەش بوو بە پیشەی من، پێستر کاری زۆرم بۆ ژنانی گەڕەک دەکرد بەڵام بەهۆی پیریمەوە کاری زۆر ئەنجامبدەم، ئێستا تەنها بۆ نەوە و کچەکانم چنین دەکەم.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کارەوە بینایی چاوی کەم بووەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش دەڵێت، " چنین تەنها پیشە نییە، بەڵکو دەربڕینی خۆشەویستییە، من شارەزا بووم لە زۆرێک لە کاری دەستی کە گوزارشت لە کولتوور و ڕەسەنایەتی دەکەن، ئێمەش وەک بە تەمەنەکان دەبێت کولتوور و میراتەکەمان بپارێزین و لەنێو نەوەکانی داهاتوودا بڵاوی بکەینەوە، بۆ ئەوەی لەبیر نەکرێن.

ئامینە عەبدۆ داوا لە ژنان دەکات کە زۆر کار بکەن بۆ پاراستنی کاری دەستی و دەڵێت: ژنانی گەڕەکەکەم و دەوروبەرم لە ژێر کاریگەری من بوون و هەندێکیان لەگەڵم فێری چنین بوون و ئەمەش ئەوەیە کە هەوڵی ئەوە دەدەم لە ڕێگەیەوە بڵاوی بکەمەوە وکلتوورەکەمان بپارێزم