یا‌دگار قارەمان ڕەنگەکان لە خزمەتی خەبات و ناسنامەی ژنی کورددا بەکار دەهێنێت
یا‌دگار قەرمان، هونەرمەندێکی بەهرەمەندو خاوەن توانایە کە نزیکەی ١١ ساڵە بە قووڵی تێکەڵی جیهانی رەنگاوڕەنگی وێنەکێشان بووە، وەک ڕێگایەکی پەروەردەیی و ئەکادیمی، قۆناغی ناوەندی لە بەشی هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەر بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.
شلێر کۆیی
کۆیە_ کارە هونەرییەکانی یا‌دگار قارەمان زیاتر لە چوارچێوەی هەردوو سریالیە لە دەربڕیدا دەخولێنەوە؛ کە تێیدا هەستی قووڵی مرۆڤ و ڕووداوە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان لە قالبێکی هونەریی کورت و سەرنجڕاکێشدا نمایش دەکات، تابلۆکانی پڕن لە هێما و سیمبولی قووڵ کە گوزارشت لە ژان، خەبات، مێژوو و ناسنامەی کوردی دەکەن، بە جۆرێک کە جگە لە کورد، سەرنجی بینەرانی دەرەوەی کوردستانیش ڕادەکێشن.
یا‌دگار قاره‌مان ناسراو به یا‌دگار برۆشان، سەبارەت بەگوزارشتی وێنەکانی قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد‌و وتی: نزیکه‌ی ١١ ساڵه خه‌ریکی وێنه‌کێشانم له پۆلی ٩ی ناوه‌ندی رووم لە هونەرە جوانەکان کرد لەشاری کۆیە، دواتر له‌گه‌ڵ کارەکه‌م هه‌ر خه‌ریک بووم و به‌رده‌وام بووم، ستايلی من زیاتر له سریالیە و ئیلهامم لەو بابەت و شەڕانه وەرگرتوە کە ڕووبەڕووی گەلی کورد دەبنەوە، لە ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا‌و گشت پارچەکانی کوردستان و هونه‌ری وێنەکاشانی خۆم تەرخان کردووە بۆ نەتەوەی کورد، ئێستا وه‌ک له تابلۆکه‌دا ده‌بینن تابلۆيه‌كی سریالیە، وه‌ک ده‌بینن هەردوولام تێکەڵ بەیەک کردووە.
"ده‌وڵه‌تی ئێران زياتر دژی ژنه بۆیە لە وێنەکاندا گوزارشتم کردوون"
دەربارەی وێنەیەکی وتی: نه‌خشەی کوردستانم له هه‌وری دا نه‌خشاندووە چونکە خه‌ڵکی ( ئیلام و کرمانشان) سه‌رەتا له‌وێ شۆڕشه‌که سه‌ریهه‌ڵدا و خه‌ڵکی ئه‌وێ زياتر هه‌وری به‌کارده‌هێنن، هەروەها وێنەی قازی محەمەدم کێشاوە، چونکە باوکی کوردانەو خۆمان بەنه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د ده‌زانین، بەشێکی دیکە لە تابلۆکەم به مانای پێشمه‌رگه‌یه، لە بەشێکی چنگی ژنانەو لەژێریان خامنەیی چۆکی داداوە، وەک دیارە ئه‌وانه‌ش که ده‌بینن شوێن نینۆکی ژنن، چونکه ده‌وڵه‌تی ئێران زياتر دژی ژنه بۆیە بەم شێوەیەم گوزارشت کرد، قازی محه‌مه‌د خاوه‌نی کۆماری کوردستانه‌و ئه‌و وشه بەناو بانگه‌ش که ده‌ڵێت "٢+٢=١ دوو کۆ دوو ده‌بێته یه‌ک".
"ڕژێمی ئێران بەدەستی ژن دەڕووخێت"
یا‌دگار برۆشان وتیشی: چونکه ده‌وڵه‌تی ئێران زياتر دژی ژنە شتێکی وام تێدا به‌کارهێنا که پیشانی بدەم رۆژێک به ده‌ستی ژن ئه‌و ڕژێمە دەروخێت، چونکه ئێمه گه‌ر ديقه‌ت بدەین شۆڕشی ژینا ئەمینی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بوو زياتر ئه‌وه‌م له‌وه‌وه ئيلهام وه‌رگرت.
یا‌دگار بەوێنەکانی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کێشاوە شۆرشی کەزیشی بیرنەچووەو وتی: وێنەی کەزی ئەو شەڕڤانەم کێشا کە بەدەستی جەلادوگورگەکانی رژێمی سووریا شەهید کرا، بەڵام هەر زوو وێنەکە فرۆشراو لام نیە نیشانتان بدەم، بۆ هونه‌رمه‌ند زۆر گرنگه له بواره‌که‌ی خۆیدا بتوانێت خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی بکات، ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند له تواناماندا هه‌یه به بێ ده‌نگی پێشانی بدەین کە کورد چی بەسەر هاتووە لەگەڵ ئەوەش هەر بەهێز ماوەتەوە، . بۆیه زۆر گرنگه که هونه‌رمه‌ند له وێنه‌کانی دا ئه‌و شتانه دربخات تا نه‌ک ته‌نیا کورد به‌ڵکو که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ببینن و بزانن، بۆیە وێنەکانم تەرخان کردووه بۆ شتی کورده‌واری و ژن.
وتیشی: ئێستاش دوو وێنه‌ی دیکه‌م کێشاوە یه‌کیان وینه‌ی ( شاماران)ە که ئەفسانه‌یه‌کی کۆنی کوردییه‌و تورک ده‌یەوێت ئه‌و ئەفسانه‌یه‌شمان لێ بدزێت و بەناوی خۆیەوە بکات، چونکە شاماران ژنێک بوو له جوانی و زانایی دا نموونه‌ی نه‌بوو، بۆیه ویستم ئه‌و وێنه‌یه بکێشمه‌وه تا پێشانی بدەم که شاماران تایبه‌ته به کورد‌و به کوردوه به‌ستراوه‌ته‌وه، خۆشه‌ویستی من بۆ کوردستان باس ناکرێت و ئینشاڵا له داهاتوودا به تابلۆکانم زياتر به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ری.
لە کۆتایی قسەکانیدا یا‌دگار قارەمان هیواخوازە بگەڕێتەوە زێدی خۆی و وتی: هەر چوار پارچه‌ی کوردستان له لای من هیچ جیاوازییه‌کی نيیە، باکوور‌و باشوور رۆژئاوا‌و رۆژھه‌ڵات ته‌نیا ئاراسته‌یه‌کی جوگرافییە، کوردستان هه‌ر یه‌که بۆیه بۆ من زۆر جیاوازییه‌کی وای نییه به‌ڵام به‌ڵێ له دڵەوە پیم خۆشه رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئازاد بکرێت و هه‌موومان بتوانین بڕۆینەوەو به خاکه‌که‌مان شاد بینه‌وە.