لە شۆڕشەوە بۆ شانۆ... گەشتی ژنێکی گەنج لە کۆبانێ

ئەحلام عەبدی، هونەرمەندێکی گەنجی خەڵکی کۆبانێ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە تەمەنی چواردە ساڵییەوە لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی بە کاری هونەری کردووە، جەختی لە گرنگی هونەر و ڕۆشنبیری لە بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و پێشکەوتووخوازدا کردەوە.

نورشان عەبدی

 

کۆبانێ- شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرفەتی بۆ سەدان ژن و گەنجی ناوچەکە ڕەخساند کە بە ئازادی خواستەکانیان دەرببڕن، ئەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازە جیهانی ڕاستەقینەی بۆ گەشەی کەسی دروست کردووە، بەتایبەتی بۆ ئەو نەوەیەی لەژێر کاریگەری ئەودا گەورە بووە، وای لێکردووە خولیای هونەری خۆیان بچێنن و پەرەی پێبدەن و بیانگۆڕن بۆ ئامرازێکی کاریگەر بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

 

لە کانتۆنە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ناوەندە ڕۆشنبیری و هونەریەکان، لەوانە بزووتنەوەی "هیلالی زێڕین"، جیهانێکی زیندوویان پێکهێناوە کە سەدان گەنجی لە دەوری هونەرەکەیان و ناسنامەی کولتووری ڕەسەنیان کۆکردۆتەوە، لە شاری کۆبانێ لە ناوچەی فورات، ئەحلام عەبدی تەمەن ١٨ ساڵ، وەک یەکێک لەو هونەرمەندانە دەرکەوتووە، کە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە گەشتە هونەرییەکەی کردووە، لە هەلومەرجێکدا کە ڕێگەی پێدا توانای خۆی دەربخات و پەرە بە بەهرەکەی بدات لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.

 

ئەحلام عەبدی، خەڵکی گوندی تاشلوج لە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانی، لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا بەشداری لە چالاکییەکانی سەنتەری "باقی خیدو" بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لە کۆبانێ کردووە، لەو ماوەیەدا توانیویەتی بە پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی نایاب کە ڕەنگدانەوەی سۆز و داهێنەرییەکەیەتی، بەهرەی هونەری خۆی پیشان بدات.

 

سەبارەت بە دەستپێکی هونەریش، وتی: "کاتێک چوومە ناو جیهانی هونەرەوە، بێ ئاگا بووم لەوەی هونەر بناغەیەکی قووڵی ژیان پێکدەهێنێت،

بەڵام وەک دەریایەک وایە کە بنەکەی نادیارە، لە ساڵانی خوێندنمدا، هاوپۆلەکانم و مامۆستاکانم هەمیشە بە وتنی دەستەواژەی پاڵنەری وەک، ''دەنگت خۆشە، بەڵام پێویستە پەرەی پێبدەیت و کار لەسەری بکەیت"، کاریگەریان لەسەر من بەجێهێشت، بۆیە دەستم کرد بە گەڕان بەدوای ڕێگایەک بۆ دەربڕینی خۆم، نەمدەزانی ناوەندێکی ڕۆشنبیری هەیە کە پێداویستیەکانم دابین بکات، تا ئەو ڕۆژەی باوکم بردمی بۆ سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەکە، لەوێشەوە گەشتەکەم دەستی پێکرد و ناوم تۆمار کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سەرەتای گەشتەکەمەوە پەیوەندیم بە گروپی بۆتانەوە کرد، کە بە یەکێک لە کۆنترین گروپە هونەرییەکان ناسراوە، ئەندامەکانیش هەڵبژاردەیەک لە هونەرمەندە دێرینەکان لەخۆدەگرن، من هێشتا گەنج بووم کاتێک لەگەڵیان دەستم پێکرد، دەکرێت بڵێین لەژێر باڵی ئەواندا گەورە بووم، وە بەهرەم لە بواری گۆرانی وتن پەرەی سەند، یەکەم بەشداریکردنم لەسەر شانۆ لەگەڵیان لەکاتی ئاهەنگەکانی نەوروزدا بوو لە ساڵی ٢٠٢٣ لە شاری حەلەب''.

 

سەبارەت بە یەکەم ئەزموونی لەسەر شانۆ، وتی: "لەو ساتەدا هەستێکی قووڵ و لەبیرنەکراوم ئەزموون کرد، لە کۆمەڵگەیەکدا گەورە بووم کە ڕانەهاتبوون ژن هەنگاو بنێتە پێشەوە بۆ گۆرانی وتن یان سەرقاڵی کاری هونەری بێت، بەڵام کاتێک چوومە سەر شانۆ، هەستم کرد کە ئەم بەربەستەم شکاندووە، هەروەها هەنگاوێکی بوێرانە و گەشاوەم ناوە لە ژیانی هونەری خۆمدا".

 

ئەحلام عەبدی کە لە چەندین بواری هونەریدا جێی خۆی جێهێشتووە، وتی: "لە ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیم بە پەیمانگای هونەری شەهید وەلاتەوە کرد، لەوێشەوە دەستم بە مەشق و ڕاهێنانەکانم کرد لە بەشی ستۆدیۆ، لەو کاتەوە بەشێک بووم لەم ڕێبازە هونەرییە. لە هەمان کاتدا بووم بە ئەندامی گروپی گەنجانی 'گیڤارا'، دوای ئەوەی گروپی بوتان جێهێشت. هەروەها دەستم کرد بە یاری داف، کە زۆرم خۆشدەویست، و". یەکێک لە مامۆستاکانی سەنتەرەکە سەرپەرشتی ڕاهێنانەکانم دەکات تێیدا ئەمڕۆ سێ گروپی مۆسیقا بۆ منداڵان و گەنجان و گەورەکان ڕادەهێنم بۆ ژەنینی ئەم ئامێرە."

 

ئەحلام عەبدی کە لە زۆر بوارى هونەریدا جێپەنجەی خۆی بەجێهێشتووە، وتی: "لە ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیم بە پەیمانگای هونەری شەهید ولاتەوە کرد، لە وێشەوە دەستم بە خوێندن کرد لە بەشی ستۆدیۆ، لەو کاتەوە بەشێک بووم لەم ڕێبازە هونەرییە، لە هەمان کاتدا، دوای جێهێشتنی گروپی بۆتان، بووم بە ئەندامی گروپی گەنجانی ''گیڤارا''، هەروەها دەستم کرد بە ژەنینی دەف، کە زۆرم خۆشدەویست، وە یەکێک لە مامۆستایانی سەنتەرەکە سەرپەرشتی پەروەردەکردنم دەکات، ئەمڕۆش سێ گروپی مۆسیقا منداڵان و گەنجان و گەورەکان ڕادەهێنم بۆ ژەنینی ئەم ئامێرە''.

 

''نەوەی گەنج هەنگاوی گەورەی بەدەستهێناوە''

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە گۆرانی و میوزیک، هەندێکجار بەشداری لە گروپەکانی هەڵپەڕکێێ کولتوری دەکەم، هەروەها لە زۆرێک لە ڤێستیڤاڵەکاندا ئامادەبووم، نەمویستووە خۆم لە بوارێکدا قەتیسبکەم، بەڵکو زیاترهەوڵمدا لە لایەنە جیاوازەکانی هونەردا ئامادە بم و وزەی داهێنەرانەم بە هەموو جۆرییەکانییەوە دەرببڕم.

 

سەبارەت بە کارەکانیشی ڕوونیکردەوە، "زۆر گۆرانیم هەیە کە پێشکەشم کردووە، جگە لە کارێکی هونەری تەواو ڕەسەنی تایبەت بە خۆم، تا ئێستا بەشداریم لە ئامادەکردن و تۆمارکردن و جێبەجێکردنی حەوت گۆرانی و کلیپدا کردووە، یەکێک لە بەرهەمە ڕەسەنە هەرە دیارەکانم گۆرانییەکە کە باس لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات".

 

ئەحلام عەبدی لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: "دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان توانیان لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەردا هەنگاوی گەورە بنێن، ئەمڕۆ دەبینین کە چۆن ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان لە ناوەندەکانی مانگی زێڕین دامەزراندووە و لە بوارە جیاجیاکاندا چالاک بوون، من گرنگییەکی زۆر بە کولتوور و هونەرەکەم دەدەم، هەر بۆیەش هەمیشە دڵنیا دەبمەوە کە بەشێک بم لە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستن و پەرەپێدانیان، ئەمڕۆ بە سۆز و باوەڕەوە بەردەوامم لە کارە هونەرییەکانم''.