هونەرمەندێکی لیبیای بەرەنگاری پەراوێزخستن دەبێتەوە و هونەر لە دڵی نەوەکاندا دەچێنێت

سەرەڕای ئاڵەنگاری کۆمەڵایەتی و هەڵاواردن، ئەبریکە زەلاوی بە سۆز و ئیرادە درێژە بە گەشتە هونەریەکەی دەدات، بەرەنگاری دوورخستنەوە دەبێتەوە.

ئیبتیسام ئیغفیر

 

بنغازی- هەرچەندە وڵاتێکی ئەفریقییە، نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانەکەی پێستیان ڕەشە، بەڵام ڕەنگە ژنان دەرفەتی زۆریان نەبێت تەنها بەهۆی ڕەنگی پێستیانەوە، ئەمە حاڵەتی ئەبریکە زەلاوی، ژنە ئەکتەرە کە باسی لە خۆشەویستی خۆی بۆ شانۆ و نواندن و خۆڕاگری خۆی بۆ زیاتر لە ٢٥ ساڵ کرد سەرەڕای هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی و قەتیسکردنی لە دیمەنە تایبەتەکاندا، بەنیازی ئەوە نەبووە کە بێڵێت کە خولیاکە لە کۆمەڵگەیەکدا کاڵ بێتەوە کە تا ئێستاش ژنانی هونەرمەند قبوڵ ناکات، چ جای ئەوانەی پێستیان ڕەشە.

 

خۆشەویستییەکەی بۆ شانۆ و گەڕان بەدوای مەیدانەکەدا

مەبروکە زەلاوی کە لە ڕووی هونەرییەوە بە ئەبریکە زەلاوی ناسراوە، بۆ ئەوەی خۆشەویستی هونەری تێدا بچێنێت، کوڕەکەی دەخاتە شانۆی منداڵانی "سنابل" "دەنکە گەنم" لە شاری بنغازی، بەڵام ئەویش، عاشقی ئەم بوارە بوو و خواستی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردن و کارکردن لەگەڵیاندا.

 

دوای ئەزمونێکی کورت لە شانۆی منداڵانی "سنابل" "دەنکە گەنم" ، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ڕووی لە شانۆی بەناوبانگ کرد، داواکارییەکی پێشکەش بە دەرهێنەری شانۆ لەو کاتەدا کرد بۆ گواستنەوەی، ئەمەش پێشکەوتنی ئەو بوو، چونکە لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەند بەشداری لە شانۆنامەی "خەیریەی توڕە"دا کرد، هەرچەندە ئەمە دیمەنێکی زۆر بچووک بوو، بەڵام وەک خۆی وتی: زۆر دڵخۆشی کرد.

 

ئەبریکە زەلاوی ئەو ئاستەنگانەی کە لە کاتی چوونە ناو هونەردا ڕووبەڕووی بووەوە بە بیر دێنێتەوە، وتی: خێزانەکەم ڕەتیانکردەوە بچمە ناو ئەم بوارەوە، بەتایبەتی کە تازە جیاببوەوە و کوڕێک و دوو کچم هەبوو، بەڵام من بڕیارمدا بەردەوام بم لەسەر ڕێگاکەم و بۆ خۆمی بیسەلمێنم کە توانای پەیوەندیکردنم لەگەڵ خەڵکدا هەیە.

 

ئاستەنگەکان

ئەبریکە زەلاوی باس لە تێڕوانینی کۆمەڵگە دەکات بۆ هونەرمەندانی پلە دوو، ئاماژە بە هەستی شەرمەزاری دەکات کاتێک بینەرەکانی پرسیاری لەبارەی کارەکانی داهاتووی لێدەکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەشداریکردنی کەمبووەتەوە بەهۆی دوورخستنەوەی هەندێک لە دەرهێنەران، ڕوونیدەکاتەوە، کە پاساو بە ئامادەبووان دەدات بە ئاماژەدان بە سەرقاڵییەکەی بە خوێندنەوە، کە بۆ ماوەیەکی کاتی لە هونەر دووری خستەوە، بەڵام دواتر گەڕایەوە و بەشداری لە چەند وەرزێکی زنجیرە بەناوبانگەکەی "هەدرازی"دا کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە خوێندن ئاسۆی نوێ دەکاتەوە و تەنها بڕوانامەیەکی ئەکادیمی نییە، هەروەها دوای تەواوکردنی خوێندن بیر لەوە دەکاتەوە کە کاری دەرهێنان بکات، ئامانجێک کە هەوڵدەدات بە گەڕانەوە بۆ قوتابخانە بەدەستی بهێنێت، لە چوارچێوەی پلانەکانی داهاتوویدا سەردانی قوتابخانە حکومییەکان یان ئەهلیەکان دەکات و منداڵان و گەنجان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و لە بواری هونەریدا پاڵپشتییان دەکات.

 

بەشداریی ناوخۆیی و دەرەکی

سەبارەت بە بەشداری ناوخۆیی و دەرەوەی خۆی، باسی لەوە کرد، کە جارێک لە شانۆیەک لە شاری بەیزا بە ناوی "سوپای نێودەوڵەتی ئەحمەیدە" بەشداری کردووە، کە لە دەرەوەی هەڵسەنگاندن بوو، هەروەها بەشداری لە شانۆنامەی "بەهی هکی"دا کردووە، کە لە فێستیڤاڵی هاوینەی شاری بنغازی نمایشکرا، وتی: بەداخەوە دەرفەتی بەشداریکردنم لە فێستیڤاڵە دەرەکییەکاندا بۆ نەڕەخساوە.

 

سەبارەت بە گرنگیدان بە دەرکەوتنی ژنان لە لیبیا لە بواری نواندندا، ڕوونیکردەوە، کە لە لیبیا ئێمە زۆر گرنگی بە دەرکەوتن نادەین، زۆربەی ژنانی هونەرمەند بەتایبەتی لە شاری بنغازی، لە ژنانی دیکەی لیبیا دەچن و زۆر گرنگی بە دەرکەوتن و لەشجوانی و جوانی نادەن، هەر بۆیە پێویستە ژنانی گەنج ڕابکێشین، بەو پێیەی ئەم گروپە تەمەنییە لە هونەری لیبیادا کەمی هەیە، بەڵام دایک و باوک ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پشتگیریکردنی ژنانی گەنج بۆ چوونە ناو شانۆ.

 

ئەبریکە زەلاوی، لە کۆتایی قسەکانیدا، هیوای خۆی دەربڕی کە سەرنجی دەرهێنەران وەربگرێت، بەو پێیەی توانایەکی زۆری هەیە بەڵام ناتوانێت لە دیمەنە بچووکەکاندا پیشانی بدات، هەروەها ڕۆڵ و بەشداریکردن لە نێوان شانۆکان لە سەرانسەری لیبیا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.