سێ کورتە فیلم لەلایەن سێ دەرهێنەری گەنجەوە نمایشکران

لە زنجیرەی بلۆک بۆکسدا ٣ کورتە فیلمی هەر سێ دەرهێنەری گەنج، سوها نیاستی، نیوشا نادری، ئەمین خۆجەستە، نمایشکران.

شەبنەم تاوەکۆلی

 

تاران- لە مەراسیمی زنجیرەی بلۆک بۆکسدا سێ کورتە فیلم لە دەرهێنانی دەرهێنەرانی گەنج، سوها نیاستی، نیوشا نادری، ئەمین خۆجەستە نمایشکران، کە ناوەڕۆکی کورتە فیلمەکان باس لە لایەنی کۆمەڵایەتی دەکات و ژنان کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکانن.

 

فیلمی "دوو ژیانی سپێدە"

فیلمی "دوو ژیانی سپێدە" یەکەم فیلمی دەرهێنەر سوها نیاستییە، چیرۆکی ژنێکە کە لەلایەن باوەپیارەکەیە ئازاری دراوە و دایکی بێدەنگ دەبێت و ناچاری دەکات هاوسەرگیری بکات بۆ ئەوەی لەو ماڵەدا نەمێنێتەوە و دوور بکەوێتەوە، ژنەکە دوای چەند ساڵێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماڵە، کاتێک باوەپیارەکەی دەمرێت و دایکی تووشی نەخۆشی زەهایمەر دەبێت، ژنەکە هەستێکی دژبەیەکانەی هەیە بەرامبەر بە دایکی، ئەو دایکەی کە بێدەنگ بوو لەبەردەم ئەو دڕندەییەی کە بەسەر کچەکەیدا کراوە و ئێستاش نەخۆشی بیرچوونەوەی هەیە و نەیدەزانی ڕقی لێی بێت یان بەزەیی پێیدا بێتەوە.

 

سوها نیاستی دەربارەی فیلمەکەی دەڵێت: بیرۆکەی ئەم فیلمەم لەو ساتەوە دەستکەوت کە دایکم لەگەڵ داپیرەم دەمایەوە، کاتێکیش چوومە ڕەشت، ئەم ساتەوەختەم بینی، کە پڕ بوو لە هەستی سەیر و خۆشەویستی و ڕق و بەزەیی و هتد، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من هەبوو، مەسەلەی ئەوەی کە چەندە دەتوانیت کەسێک تاوانبار بکەیت و لێی ناڕەحەت بیت لەسەر کارێک کە پێشتر کردوویەتی و ئەویش بیری نایەتەوە، دەتوانی لەبیری بکەیت یان نا، لەسەر ئەم بنەمایە سیناریۆکەی نووسراوە.

 

فیلمی "کەرنەڤاڵ"

فیلمی "کەرنەڤاڵ" لە دەرهێنانی نیوشا نادری، دەرربارەی فیلمەکەی دەڵێت: بیرۆکەی فیلمەکە پەیوەندی بە یەکەم کاپشنی فیلمەکەوە هەیە، بەشێکی "میر نەورۆزی"یە و لە ئێراندا هەبووە، کە مرۆڤی ئاسایی بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە پاشا و ئەمەش لەگەڵ هەڵمەتی "me too" تێکەڵ کراوە، یەکێک لە چیرۆکەکانی لە هەڵمەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە بوو، کە کچێک هەبوو زۆر چالاک بوو، کاتێک یەکێک لە بەشدارانی هەڵمەتەکە باسی لە دەستدرێژییەکانی سەری کرد و باوکی کچەکە بوو، ئەو کچە بێدەنگ بوو و دیار نەما، هەمووان چاوەڕێ بوون تا بزانن ئەو کچە چالاکە چۆن کاردانەوەی دەبێت، لە کاتێکدا ئەو کچە هیچ پەیوەندییەکی بەو پرس و چیرۆکەوە نەبوو، بەڵام وەک ئەوە وابوو کە دەبوو وەڵامی خەڵک بداتەوە و کاردانەوەی هەبێت.

 

گێڕانەوەی ئەم فیلمە لە قوتابخانەیەکی کچان دایە، کە قوتابییەکان بەرپرسیارێتی قوتابخانەکە دەگرنە ئەستۆ و شوێنی بەڕێوەبەر و جێگر و ئەوانی دیکە دەگرنەوە، چیرۆکەکە کاتێک دەست پێدەکات کە لێکۆڵەرەکە دەچێتە ناو قوتابخانەکە و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پەیوەندی بە یەکێک لە خوێندکارەکانەوە دەکات. خوێندکارەکە بۆی دەردەکەوێت کە کەسێک دەستدرێژی کردووەتە سەر چەند خوێندکارێک و لێکۆڵەرەکە بەدوای ڤیدیۆیەکدا دەگەڕێت کە بتوانێت ناسنامەی دەستدرێژکارەکە بدۆزێتەوە، بەو پێیەی خوێندکارەکان لەو ڕۆژە تایبەتەدا بەرپرسی قوتابخانەکەن، داوا لە کچەکە دەکات ڤیدیۆکە بدۆزێتەوە و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە ژوورە تاریکەکەدا بە کچەکە دەڵێت ئەو کەسەی دەستدرێژی کردووەتە سەری باوکی بووە، کاتێک کچەکە زانی باوکی ئەم کارەی کردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵەرەکە کامێراکان نەبینێت، ڤیدیۆکانی سڕیوەتەوە، چونکە لەو ڕۆژە تایبەتەدا دەسەڵات لە دەستی خوێندکارەکاندا بووە، توانیویەتی بە ئاسانی ڤیدیۆکان بسڕێتەوە.

 

 

فیلمی "نیگەران مەبە"

فیلمی "نیگەران مەبە" لە دەرهێنانی ئەمین خۆجەستە، چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە بەدەست نەخۆشی دەروونییەوە دەناڵێنێت و دزی دەکات، کچەکەی دێتە ماڵی دایکی بۆ ئەوەی یارمەتی بدات. دایکەکە لە سەرەتای فیلمەکەدا حەبەکانی ناخوات و بەردەوام دەبێت لە دزیکردن لێی تا دواجار تەسلیم دەبێت و هەردووکیان هەوڵی قبوڵکردنی یەکتر دەدەن.