"دەبێت خاوەنداری لە کولتووری خۆمان بکەین"

ناوەندی کولتووری و هونەری ستیا نەخشان کار بۆ ژنانی گەنج زیاد دەکات و ئەمجارە ناوەندەکە خولی سازی بۆ خوێندکاران کردەوە، خولەکە کە لە ٢٥ی ئاب لە گوندی خانەسۆر کرایەوە، ١٠ خوێندکار پەروەردە دەکات.

هێڤیدار شەنگال

 

شەنگال-ناوەندی کولتووری و هونەری ستیا نەخشان کە تیایدا کۆمەڵێک خول بۆ منداڵان هەیە، خولێکی پەروەردەیی بۆ ژنانی گەنج لە گوندی خانەسۆر لە ناوچەی سنونێ کردەوە بۆ زیندووکردنەوەی دەنگی کۆمەڵگەی ئێزیدی لەنێو منداڵانی شەنگال.

 

خولی پەروەردەی ساز کە لە ٢٥ی ئاب دەستیپێکرد، بە دڵخۆشی و خۆشەویستییەکی زۆرەوە لەلایەن خوێندکارانەوە بەردەوامە، لەبەرئەوەی بۆ یەکەم جارە خولی ساز کراوەتەوە، تەنها ١٠ خوێندکار پەروەردە دەکرێن.

 

"پێویستە خۆمان فێری ئامێرەکانی موزیک بکەین"

دلڤین تلەزێر، ئەندامی گروپی دیلان لە ستیا نەخشان، ئاماژەی بەوەکرد، بە پێشنیارەکانیان داوای پەروەردەیان کردووەو داوایان لە کچانی گەنج کردووە کە بچنە کۆرسەکانی ئامێر بەتایبەتی ساز.

 

هەروەها بێریڤان نەورۆز تیشکی خستە سەر پاراستنی کولتووری ڕەسەنی خۆی و وتی: ماوەیەکی زۆرە ویستوومە خۆم فێری ساز بکەم، بەڵام ئەو دەرفەتەم نەبوو، سوپاس بۆ ناوەندی کولتووری و هونەری ستیا نەخشان، ئەم بارودۆخە ئێستا ڕوویداوە و دەمەوێت بە باشترین شێوە بەکاریبهێنم. لەبەر ئەوەی ساز خۆی شوێنێکی پیرۆزی هەیە لە کولتووری ئێمەدا، بۆیە دەمەوێت ئێمەش فێربین، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، پێشتر تەنها پیاوان سازیان لێدەدا، بەڵام ئێستا ئێمە وەک ژنانی گەنج دەمانەوێت ساز فێربین بۆ ئەوەی ژنان لە کۆمەڵگەدا بتوانن ڕوو لەم ئامرازە جوانە بکەن.

 

"خاوەنداری لە کولتووری خۆمان دەکەین"

جیلان شەنگالی بانگی لە هەموو گەنجان کردو وتی: وەک گەنجان، پێویستە کولتووری خۆمان بپارێزین، یەکێک لەم بەرهەمانەی کۆمەڵگەکەمان سازە بۆ ئەوەی وەک جاران دەنگی ساز لە کۆمەڵگەدا بەرز بکەینەوە، داوا لە کچانی گەنج دەکەین بەشداری لەم خولی پەروەردەیەدا بکەین.