ستێرا زێڕین بە خەباتی خۆی خاوەنداری لە کولتوورو هونەری کوردی دەکات
ناوەندی "ستێرا زێڕین" لە کامپی پەنابەرانی مەخموور هەوڵ دەدات شوناسی کولتووری کورد لە ناو منداڵان و گەنجاندا بچێنێت، دڵنیای دەدات لە گەورەبوونیان لە ژینگەیەکدا کە میراسی کولتووری خۆیان بپارێزن.

ئاسیا دەنیز
مەخموور – ناوەندی "ستێرا زێڕین" لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور ساڵانێکە لە بواری ڕۆشنبیری و هونەری کوردیدا کاردەکات، هەموو هاوینێک لە پشووی قوتابخانەکاندا خولی پەروەردەی ئامێری میوزیک و شانۆ و گۆرانی پێشکەش دەکات.
ناوەندی "ستێرا زێڕین" بۆ ڕۆشنبیری و هونەری ژنان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا خولێکیان بە ناوی "شەهید شۆڕش ئارژین" دەستپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران ناویان تۆمارکرد لە خولە سێ مانگەکەدا.
سەبارەت بە پرۆگرامە پەروەردەییەکان و خول و چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی ناوەندەکە و خولی ئامێری میوزیک کە لە ماوەی هاویندا بەڕێوەدەچێت، چیگدەم ئورەن، وتەبێژی ناوەندی "ستێرا زێڕین" ڕایگەیاند، خولێکی پەروەردەیمان لە ناوەندەکەدا بە ئامێری میوزیک دەستپێکردووە، کە لە ڕێگەیەوە بنەماکانی فێربوونی ئامێرە میوزیکیەکان وەک هەنگاوی یەکەم ناسێندرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە خولە پەروەردەییەکان بەردەوام دەبن، و سەرەتا بناغەیەکی تۆکمە بۆ ئەو کەسانە دروست دەکەن کە بەشداری خولی پەروەردەی دەکەن، کە ئامانجیان تەنها فێربوونی ئامێرێکی میوزیک نییە، وتی: ئامانجمان تەنها ئەوە نییە منداڵان فێری گیتار، بوزوق، یان ئامێرێکی ئاواز ببن و لە ماڵەوە نەمێننەوە، ئامانجمان ئەوەیە فێری چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو ئامێرە میوزیکیانە و پێناسەکردنی ناسنامەیان بکەین، بەتایبەتی لە لایەنە کولتووری و هونەرییەکانی ژیانی کوردی، لەگەڵ ئەوانەی کە کولتوور و مێژووی خۆیان نازانن، هەروەها ئەوانەی مێژووی خۆیان نازانن خۆیان ناناسن لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە بەردەوامین لە خولی پەروەردەی لەسەر ئەو ئامێرە موزیکیانە و پێناسەکردنی ناسنامەی خۆیان لە لایەنی ئایدیۆلۆژیش بە هەمان شێوە.
چیگدەم ئورەن، ئاماژەی بەوەدا، کە ماوەی چوار ساڵە خولەکان بەڕێوەدەبەن، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان ئەمساڵ ناویان تۆمارکردووە، و خوێندکارەکان بە سەرکەوتووی خولە پەروەردەییەکانیان تەواو کرد، و سەرەڕای گەرمای هاوین و هەموو سەختییەکان و کەمی سەرچاوەکان، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشداریان کرد، بە هەمان شێوە داواکاری خوێندکاران هانی مامۆستایانی دا کە بەردەوام بن لەم خولە پەروەردەییە، لەگەڵ ئەو پشتگیرییەی لە خێزان و دانیشتوانی کامپەکە وەرمانگرت بۆ ئەم خولە پەروەردەییە زۆر باش بوو، یەکێک لە ئامانجەکانمان وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە بۆ ئەوەی لەبیری نەکەین و گرنگی بە کولتوور و هونەرەکەمان بدەین، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەنجان و گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان لە گرنگیدان بە فەرهەنگ و هونەرەکەیانە.