ڕۆژی "ڕۆژنامەگەری کوردی" لە ژنان پیرۆزبێت؟

بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاژانسی ژنها، تەنها ٪١٥.٢ ژنان بەرنامە گەرمەکان و لە ٪٨٤.٨ پێشکەشکاری بەرنامە لاوەکییەکانیان پێدەدرێت تا پێشکەشی بکەن، هەروەها سەرجەم سیاسەت و ئەجێندای ڕاگەیاندنەکانیش لەلایەن پیاوانەوە ئاڕاستە دەکرێن، ڕۆژنامەنووسانیش هۆکاری ئەمە بۆ نەبوونی پاڵپشتیی و دەرفەت نەدان بە ژنان دەگێڕنەوە.

تەرزە تەها

 

سلێمانی- ئەمڕۆ ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی "کوردستان" تێپەڕدەبێت، کە بە زمانی کوردی لە ساڵی ١٨٩٨دا بۆ یەکەمجار لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاوکراوەتەوە، پاش تێپەڕبوونی ١٢٣ ساڵ ئێستا بە سەدان کەناڵی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و گۆڤار و میدیای ئەلیکترۆنی کوردی هەیە.

 

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٢٢ کەناڵی ناخۆی، ٣٥ کەناڵی ئاسمان، ١٦٠ ڕادیۆ کار دەکەن، جگە لەوەی بە دەیان میدیای ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان تەنیووە و هاوشێوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەرنامە و گەشتی هەواڵەکانیان هەیە.

 

ژن لەکوێی ڕاگەیاندندا شوێنیان هەیە؟

مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی تازەیە، تەمەنی کەمترە لە ١٥٠ ساڵ، بەڵام مێژووی بەشداری ژنانی باشوری کوردستان لە ڕاگەیاندندا زۆر تازەترە و تەمەنی کەمتر لە سەدەیەکە، یەکەم ژن کە بەشداری لە ڕاگەیاندندا کردووە "گوزیدە عەزیز"ە لە ڕۆژنامەی ژیان"دا ساڵی ١٩٢٦ یەکەم نوسینی بڵاو کردەووە، دواتر نەسرین فەخری لەساڵی ١٩٥٨ بێژەری ڕادیۆی کوردی بووە لە بەغدا.

 

دواتر ژنان زیاتر لە بوارەکەدا هاتوونەتە پێشەوە، لە ساڵانی دوای ڕاپەڕین هەریەک لە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئێستا و پەیمان عێزەدین پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشوو، هاتوونەتە ناو کایەکەوە و بەرنامەی "تەوار"یان لە کەناڵی گەلی کوردستاندا ئامادە و پێشکەش کردووە.

 

لە ئێستاشدا، هەرچەندە ئاماری دامەزراندنی دەزگا ڕاگەیاندنەکان بەردەوام لە زیادبووندان، بەڵام ئەو ڕاگەیاندنانەی تایبەتن بە ژنان لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن، لەوانە کەناڵی ئاسمانی ژن تیڤی، ڕۆژنامەی ژیانەوە، گۆڤاری ڕێوان، تروسکە و تەوار، ماڵپەڕی ژن مەگەزین، گۆڤاری ژن و چەند نمونەیەکی دیکە.

 

بەپێی ئامارەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بەشداری ژنان بەرامبەر پیاوان زۆر کەمترە، نزیکەی ٪٢٠ بۆ ٢٥ ڕۆژنامەنووسان ژنن.

 

ژنها بۆ دیاریکردنی ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە ڕاگەیاندنەکاندا بەدواداچوونێکی دەبارەی بەشداریی ژنان بۆ نۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردی کردووە، ئەوانیش ( ئێن ئاڕ تی، ڕووداو، پەیام، سپێدە، ئاریان تیڤی، گەلی کوردستان، کوردسات، نێت تیڤی، کوردماکس وکوردماکس شۆو).

 

بەدواچوونەکە بۆ ئەو بەرنامەنە کراوە کە ئێستا لە کەناڵەکەدا پەخشدەکرێت، جگە لەو بەرنامە و باباتە کاتیانەی بۆ مانگی ڕەمەزان ئامادەکراون، هەروەها  دیاریکردنی جۆری بەرنامەکان، ژمارەی بێژەر و پێشکەشکارەکان، بەڕێوەبەری دەزگاکە ژنە یان پیاو، کە زۆرینەی ئەم ئامارانە لە خودی دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە وەرگیراون.

کۆی گشتی

ژمارەی پێشکەشکار و بێژەر

کەناڵ

٢١

١٢پیاو

٩ژن

ئێن ئاڕ تی

١٤

٧پیاو

٧ژن

ڕووداو

١٨

١٦پیاو

٢ژن

پەیام

٣١

١٩پیاو

١٢ژن

سپێدە

٣٥

٢٣پیاو

١٢ژن

ئاریان

٢٦

١١پیاو

١٥ژن

گەلی کوردستان

١٧

٦پیاو

١١ژن

کوردسات

٥

٣پیاو

٢ژن

نێت تیڤی

٨

٠

٨ژن

کوردماکس

١٧٥

٩٧

٧٨

کۆی گشتی

         

 

بەپێی ئەم خشتەیە، ٪٥٥.٤ بێژەر و پێشکەشکارەکانی دەزگا ڕاگەیاندنەکان لە پیاون، بەڵام بەشداریکردنی ژنان کەمترە، ٪٤٤.٦ بێژەر و پێشکەشکارەکان ژنن.

هەردووکی

پیاو

ژن

ژمارەی بەرنامە

کەناڵ

بابەتی سارد

بابەتی گەرم

بابەتی سارد

بابەتی گەرم

بابەتی سارد

بابەتی گەرم

٠

٠

٢

٤

١

١

٨

ئێن ئاڕ تی

 

١

٢

٣

٢

١

٩

ڕووداو

٠

٠

٨

٨

٢

٠

١٨

پەیام

٢

١

١٣

٨

٢

١

٣٠

سپێدە

٠

٠

١٩

١٨

٧

١

٤٥

ئاریان

٠

٠

٨

١

٢

١

١٢

گەلی کوردستان

٣

٠

٣

٠

٢

٠

٩

کوردسات

٠

٠

٣

٠

٢

٠

٥

نێت تیڤی

٠

٠

٠

٠

٨

٠

٨

کوردماکس

٥

٢

٥٨

٤٤

٢٨

٥

١٤٤

کۆی گشتی

 

ئەم ئامارانە پێمان دەڵێت، لە پێشکەشکردنی بابەتە گەرمەکاندا، پیاوان تەواو دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، ٪٨٦.٢ بەرنامە سیاسی و گەرمەکان پیاوان پێشکەشی دەکەن، ژنان تەنها ٪٩.٨ بەرنامە گەرمەکان پێشکەش دەکەن،  ٪٤ ژنان یاخود پیاوان بە پێی خشتەی دەزگاکە، یاخود ژنێک و پیاوێک بەیەکەوە پێشکەشی دەکەن.

 

ئەم ئامارە ئەوە دەخاتە ڕوو کە هەمیشە بابەتە سیاسی و گەرمەکانی ڕۆژ لەلایەن پیاوانەوە پێشکەش دەکرێت، دەزگاکە ئەو بابەتانە دەداتە پیاوان، لەبەرامبەردا کەمترین ڕێژەی ژن بابەتە گەرمەکانی پێدەدرێت، کە ڕێژەکەی ناگاتە ٪١٠، ئەمەش ڕووی ڕاستەقینەی دەزگاکان دەردەخات کە زۆرینەی بابەتە گەرمەکانیان داوەتە دەستی پیاوان.

 

بەرنامەی بەیانیان یاخود ئێواران

گەشتی هەواڵەکان

بەرێوەبەری دەزگا

کەناڵ

ژن

ژن، پیاو

پیاو

ئێن ئاڕ تی

نییە

پیاو

پیاو

ڕووداو

پیاو

پیاو

پیاو

پەیام

ژن، پیاو

ژن، پیاو

پیاو

سپێدە

نییە

ژن، پیاو

دوو پیاو، ژنێک

ئاریان

ژن، پیاو

ژن، پیاو

پیاو

گەلی کوردستان

ژن، پیاو

نییە

پیاو

کوردسات

نییە

نییە

پیاو

نێت تیڤی

نییە

نییە

پیاو

کوردماکس

 

لەنێو ئەم کەناڵەنەدا کە بە نمونە وەرگیراون، تەنها یەک کەناڵی ڕاگەیاندن لیژنەیەکی سێ کەسی بەڕێوەی دەبا کە یەکێکیان ژنە، سەرجەم کەناڵەکانی دیکە بەڕێوەبەرەکانیان پیاوە، ئەمەش واتە ٪٩٧ کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوە دەبرێن.

 

گەشتی هەواڵەکان لەو کەناڵانەی کە هەواڵین لە کاتژمێر ٨ بۆ ١٠ شەو پێشکەش دەکرێت، بەو ماوەیە دەوترێت "کاتی زێڕینی تەلەفزیۆن"، زۆرینەی هاوڵاتیان لەو کاتەدا سەیری شاشەکان دەکەن، گەشتی هەواڵەکانیش بابەتە گەرمەکانی تێدا پێشکەش دەکرێت، ئەگەر ئەم گەشتە بە نمونە وەربگرین دەبینین ٪٣٣.٣ گەشتی هەواڵەکان تەنها پیاوان پێشکەشی دەکەن، ٪٦٦.٧ پیاوێک، یاخود ژنێک و پیاوێک، پێشکەشی دەکەن، بەڵام لە بەرامبەردا هیچ گەشتێکی هەواڵی ئەو کاتە نییە کە ژنێک پێشکەشی بکات، ئەمەش جارێکی دیکە جیاوازی ڕەگەزی لە دەزگا میدیاییەکاندا نیشان دەدات.

 

لە بەرامبەریشدا، ئەگەر سەیری بەرنامەکانی بەیانیان یاخود ئێوارانی کەناڵەکان بکەین، کە بەرنامەیەکی تەرفیهی و ساردە، ، دەبیبین زۆرینەی کەناڵەکان پێشکەشکاری بەرنامەکانیان ژنێک یاخود ژنێک و پیاوێکە پێشکەشی دەکات.

 

لە کۆی گشتی ئەم ئامارانەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامانەی، لە ئاستی بێژەری و پێشکەشکاریدا ژنان لە قۆناغێکی باشدان، بەڵام ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی کە پێشکەشی دەکەن لە دۆخێکی خراپدایە، چونکە لە کۆی ئەو بەرنامەی کە ژنان پێشکەشی دەکەن، تەنها ٪١٥.٢ بابەتە گەرمەکان پێشکەش دەکەن، لەبەرامبەردا ٪٨٤.٨ ژنان بابەتە سارد و تەرفیهییەکان پێشکەش دەکەن، ئەمەش جیاوازی ئەو بەرنامانە دەردەخات کە دەدرێتە ژنان، بابەتە گەرم و جدیەکانی لە کەمترین دۆخدا پێدەدرێت.

هەروەها دەردەکەوێت، کە سەرجەم سیاسەت و ئەجێندای دەزگا ڕاگەیاندنەکان لەلایەن پیاوانەوە بە بیرکردنەوەیەکی پیاوانەوە دادەنرێت، هەر ئەوانن کە بڕیاری ئاڕاستەی کەناڵە ڕاگەیاندنەکان دەدەن، بڕیاردەدەن چی بچێتە پەخشەوە.

 

ژنانی ڕۆژنامەنووس دەڵێن چی؟

هاوکات ژنانی ڕۆژنامەنووس و شارەزایانی بواری میدیا باس دۆخی ئێستای میدیای کوردی دەکەن، کە ئازادی ڕۆژنامەگەری لە چ ئاستێکدایە و دەزگاکان ژنان بۆ کۆکردنەوە و سەرنج ڕاکێشانی بینەر بەکاردەهێنن.

 

سازگار ئەحمەد، پێشکەشکار و هەواڵساز لەماڵپەڕی مەودا میدیا دۆخی ئێستای میدیای کوردی بە "زۆر و بۆر" وەسف دەکات، کە کۆمەڵێک میدیای ئەلیکترۆنی دروستبوون کە ئامانجەکەیان ڕوون نییە، لەجیاتی ئەوەی میدیا پێشبکەوێت هۆکاربووە بۆ دواکەوتنی میدیا، گرنگی بە کۆمەڵێک بابەتە دەدەن کە کاری ڕاگەیاندن نییە.

باس لەوەش دەکات، کە میدیا ئێستا ڕۆڵێکی خراپ دەگێڕێت، لەبری هۆشیارکردنەوە هانی خۆکوشتن دەدات، ڕێگاکانی خۆشکوشتن نیشانی وەرگر دەدات، ئەمەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە تەواوی دەرکەوت.

 

شەهێن وەهاب، پەیامنێر لە تۆری میدیایی ئێستا لە شاری سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ژنها باس لە ئازادییەکانی کاری میدیای دەکات، لە زۆنی سەوزدا ئازادییەکی زیاتر فەراهەم کراوە، لەبەرامبەردا لە زۆنی زەرددا ئازادی زۆر بەرتەسک کراوەتەوە، لە بەرامبەردا بۆ ژنان دۆخەکە سەختترە، ئەگەر ژنان کێشەی ئازادی کۆمەڵایەتی و سیاسیشیان بۆ دروست نەبێت، ئەوا لەناو دەزگاکاندا سنورداردەکرێن، ژنان لەلایەن سیاسەتی دەزگاکەوە بەو جۆرە بەکاردەهێنن کە بینەر کۆبکەنەوە.

 

شەهێن ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە هەندێک جار ژنان ناچار، لەبەر پێویستیان بە پارە بە مەرجەکانی دەزگاکان ڕازی دەبن، بەڵام ئەگەر دەزگاکان وەک چۆن دەرفەت بە پیاوەکان دەدەن، بەهەمان شێوەش دەرفەتیان بە ژنانیش بدایە، ئەوە ئەم فەوزایەیەی ئێستایە هەیە ڕوونەدەدا، ژنانی ڕۆژنامەنوویش حەزی نەدەچوو بۆ ئەوەی ئەویش هەوڵ بدات خۆی وەک مۆدێلێک دەربخات.

 

ڕێناس نزار، ئەزموونی زیاتر لە چوارساڵی لە کاری ڕاگەیاندندا هەیە، لە کەناڵی فامیلی تۆڕیزمی گەشتیاری پێشکەشکارە، باس لەوەدەکات ئەگەر دەزگاکان پاڵپشتی ژنان بکەن ئەوا تواناکانی ژننا دەبینن، کە ژنان لە کارکردندا وردتر و جدیانەترن، مێشکیان فراوانترە و دەتوانن لە چەند ڕەهەندیکەوە سەیری بابەتەکان بکەن.

ڕێناس بەکارهێنانی ژنان بۆ بابەتە تەرفیهیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەزگاکان تەنانەت خۆیان نازانن چی بۆ بینەر گرنگە، هەروەها ژنان زۆر بەتوانان، چەندین ژنی بەتوانا هەیە، بەڵام پێوسیتییان بە پاڵپشتییەکی زۆر هەیە، ئەم پاڵپشتییە بۆ ژنان نییە.

 

نەزاکەت حسێن، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، باس لەوەدەکات، لە ڕووی چەندێتییەوە ئێستا ژنان هەندێک پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەڵام تا ئێستا لە شوێنە هەستیار و ناوەندەکانی بڕیارداندا کەمن، لە ڕووی مامەڵەکردنەوە تا ئێستاش جیاکاری هەیە، کەمتر ئەو بابەتانەی کە گەرمن یاخود سیاسین دەردرێن بە ژنان، هەروەها هەندێک جاریش وەک ڕۆژنامەنووسێک سەیر ناکرێت، وەک ژنێک گێچەڵی پێدەکرێت.

 

هۆکاری تێکدانی وێنای ژنان و بەکارهێنانیشیان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە ئەو بەرنامانەی ئێستا پێشکەش دەکرێن، بەرهەمی خۆماڵی نین، بەڵکو لاسایکردنەوەی بەرهەمی وڵاتانی دەرەوە، ئەو شێوازە نیشاندانی ژنان لە کۆمەڵگای کوریدا پەسەند نییە، بۆیە پێویستمان بە ستراتیژێکە بۆ گرنگیدان بە ژنان و پاڵپشتیکردنی ژنان.

 

سەرباری ئەم ئامارانە و ئەم دۆخەی میدیای کورد، بەڵام لە ئێستادا کەناڵی ژن تیڤی هەیە، کە سەرجەم کارمەند و بەڕێوەبەری دەزگاکە ژنە، بووەتە دەزگایەکی دیار و جیاواز لە میدیاکانی باشوری کوردستان، کار بۆ ژنان و پێشکەوتنی ژنان دەکات.

 

لە کۆتای ئەم ڕاپۆرتەدا فەوزای میدیای کوردی و جیاکارییە ڕەگەزییەکان ڕووندەبێتەوە، کە چۆن ژنان ناچار کراون بە ئەجێندای دەزگاکە مامەڵەبکەن و هەرچەندە ژنانی ڕۆژنامەنووس ژمارەیان زۆربێت و هەوڵ بدەن، بەڵام هێشتا سیاسەتی دەزگاکان کە پیاوان بەڕێوەی دەبەن ئەجێندای خۆیان دەسەپێینن، ژنانیش لەو ناوەندەدا بێ پاڵپشت ماونەتەوە.