ئەزموونی تەڤگەری ژنان لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی - ٣
فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" ناخی تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و ئاشتی بەرجەستە دەکات و ژنۆلۆژیش وەک زانستێکی شۆڕشگێڕانە سەرهەڵدەدات کە ڕۆڵی ژن لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستی دیموکراتیکدا پێناسە دەکاتەوە، کە بەرەنگاری هەژمونی پیاوانە دەبێتەوە.

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
ناوەندی هەواڵ- لە ساڵی ١٩٩٣ەوە پێشەنگایەتی هەنگاوی نوێی ناوە بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراو و تێکۆشانی ژنان، لە ڕێگەی هەموو هەنگاوەکانی بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەرێکی دیموکراتی لەسەر بنەمای قوڵکردنەوەی هۆشیاری لە ئازادیی ژنان، هەمان شت بۆ ئەو پرۆسەیەش دەگونجێت کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای کردبوو بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد.
ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژن، فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" و چەمک و تیۆری ژنۆلۆژی "زانستی ژن" هێڵی سێیەمی تەڤگەری ژنان پێکدەهێنن، ئەم دێڕە گوزارشت لە هێڵی ژیان و ئازادی دەکات لە دژایەتی لەگەڵ هێڵی لیبراڵی پۆستمۆدێرن کە ناسنامەی ژن لە واتاکەی بەتاڵ دەکاتەوە و بوونی بایۆلۆژییەکەی دەخاتە ژێر پرسیارەوە، هەروەها دژایەتی لەگەڵ هێڵی کۆنەپەرستی فاشیستی کە بوون و ناسنامەی ژن وەک سێبەر و کۆیلەی پیاو نیشان دەدات، لە دوای کۆبوونەوەی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکانی ڕێبەر ئۆجالان گرنگییەکی زۆریان بە توێژینەوەکانی پەیوەست بە مێژوو و کولتوور و ئازادی ژنان داوە. ڕێبەر ئۆجالان هەروەها باوەڕی خۆی بە توانای بزووتنەوەی ژنان بۆ سەرکردایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەربڕیوە. لەم ڕووەوە کارەکانی جینۆلۆژی بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆدایە لە زیندووکردنەوە و بەردەوامکردنی ئەو دەستکەوت و بەهایانەی کە ڕێبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هەوڵ و تێکۆشانی لە ماوەی ٥٢ ساڵدای دامەزراندوە.
دەکرا وۆرکشۆپ ڕێکبخرێت بۆ بەرزکردنەوەی شیکاری ئەزمونەکانی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی و هەوڵەکانی ڕاستی و دادپەروەریدا، لە لایەکەوە گرنگە نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان ئەزمونی خۆیان لە پرۆسەکانی باکووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵسەنگێنن، لە لایەکی دیکەوە دەتوانرێت کۆبوونەوە و وۆرکشۆپی هاوبەش لەگەڵ ژنانی وڵاتانی جیاواز (وەک وڵاتی باسک، ئێرلەندای باکوور، کۆڵۆمبیا و فلیپین) ڕێکبخرێت، جگە لەوەش ئەم لێکۆڵینەوەیە گرنگە بۆ بەشداریکردنی تۆڕ و کەسایەتیەکانی ژنان لە پرۆسەی بونیادنانی مۆدێرنیتی دیموکراتیک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
ناساندنی ژنۆلۆژی دەرفەتێک بۆ ناساندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چەمک و تیۆریەکانی وەک ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنان، تیۆری جیابوونەوە، کوشتنی پیاوان، سۆسیالیزمی دیموکراتیک و ئەوانی دیکە دەڕەخسێنێت، بۆ فراوانکردنی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە بانگەوازی ئاشتی، دەتوانین گفتوگۆ و نامەنوسی لەگەڵ ژنانی ئەکادیمییەکان و چالاکوانانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان سەبارەت بە واتا و بەکارهێنانی ئەم چەمکانە ڕێکبخەین، هەروەها دەتوانین هانیان بدەین کە نامە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنوسن.
لە ڕوی ئەرکە فیکرییەکانەوە، یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی ژنۆلۆژی بریتییە لە پێشخستنی ئەو زانست و بنەمایانەی کە پێویستن بۆ پەرەپێدانی بیرکردنەوەی دیموکراتی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، بناغەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ژیانێکی ئازاد لە تێپەڕاندنی تێڕوانینەکانی دەسەڵات و گەیشتن بە ئیرادەی ئازادی تاک و کۆمەڵگەدایە، بۆیە گرنگە تەوەرەی توێژینەوە و خولی پەروەردەیی و بابەتەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ژنان و کۆمەڵگە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر پێناسە بکرێت و ڕێکبخرێت، گرنگە زمانێکی زیندو لە بڵاوکراوە و چالاکییەکانی ژنۆلۆژیدا بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بتوانن بە زانیارییەکانیان لە کارەکەدا بەشداربن و سوود لە بەرهەمی ژنۆلۆژی وەربگرن.
بۆ ئەوەی بە ڕاستی تێبگەین و پەرەبدەین بە پێشەنگایەتی ژنان لە سیاسەتی دیموکراتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی سۆسیالیستی، پێویستە لێکۆڵینەوەکانمان لە کۆمەڵناسی مێژوویدا قوڵتر بکەینەوە، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی چوار کلتووری کەسایەتی ژن (کلتووری خوداوەند، کلتووری کۆشک، کلتووری ساتی، کلتووری ژنی ئازاد)، بڵاوکردنەوەی ئەم باس و لێکۆڵینەوەیانە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن ڕاستی خۆیان و زیانەکانی کلتووری کۆشک و کلتووری ساتی شی بکەنەوە و پاشماوەی کلتووری خوداوەندەکان بدۆزنەوە و کلتووری ژنی ئازاد پێناسە بکەن و لە کەسایەتی و کۆمەڵگەی خۆیاندا پەرەی پێبدەن.
وەک دەبینین، و هاوتەریب لەگەڵ نوێترین پەیام و بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە ئەم بابەتانە لە توێژینەوە و پەروەردەدا بخرێتە ناو کەرەستەی پەروەردەی ژنۆلۆژی (زانستی ژنان):
• بۆ دیاریکردنی دروستی بوون و ناسنامەی ژنان، پێویستە لێکۆڵینەوەی فەلسەفی و کۆمەڵایەتی لەسەر واتای مێینە و نێرینەی ئەنجام بدرێت و کاریگەری جیاکاری ڕاگەزی لەسەر ناسنامەی ژن و پیاو و پەیوەندیەکانی نێوانیان بکۆڵرێتەوە و هەروەها چۆن ژن و پیاو دەتوانن سەربەخۆ بن.
• ڕێکخستنی توێژینەوە لەسەر داتا نوێیەکانی پەیوەست بە لەناوچوونی ڕێشک و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی پیاوسالاری، و دووبارە خوێندنەوە و لێکدانەوە بۆ داستانی گیلگامێش لە ڕووی کۆمەڵناسیەوە.
• باس و لێکۆڵینەوە لەسەر تایبەتمەندیەکانی بە کۆمەڵایەتیکردنی ژنان وەک دایک نمونەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی مۆدێرن کە لەسەر بنەمای بەشداری کۆمەڵگە و چارەسەری کێشەکانی ئازادی ژینگەی و کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییە.
• وۆرکشۆپی کۆمەڵایەتی لەسەر ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و مۆدێلی خێزانی دیموکراتیک وەک بنەمایەک بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، و نەهێشتنی کلتووری دەستدرێژی سێکسی.
• ناساندن و تیشک خستنە سەر چەمکی پێکەوەژیانی ئازاد، و شیکردنەوەی پرسیاری "چۆن دەتوانرێت پەیوەندیەکی سۆسیالیستی لە نێوان ژن و پیاودا بونیاد بنرێت؟"
"پێویستی تێكۆشانێکی کۆمەڵایەتی هەمیشەیی"
تێکۆشانی ژنان یەکێکە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراتی و ئازادی، تێکۆشانێکی هەمیشەی کۆمەڵایەتی و سیاسییە، بۆ سەرکەوتنی دەبێت ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ژنان و هەڵوێستێکی هاوبەش هەبێت، بەشێوەیەکی گشتی تێکۆشانی ژنان لە بواری دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ئاشتی لەگەڵ هێزە سیاسییەکان بە قۆناغێکی تێکۆشاندا تێدەپەڕێت بۆ ئاسانکاری بۆ پڕۆسەی دانوستان و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ئیرادەی بەکۆمەڵی ژنان لە گفتوگۆ و لیژنە و میکانیزمەکانی بڕیاردان، قۆناغێک لە تێکۆشان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تەڤگەری ڕزگاریخوازەکان و تەڤگەرەکانی ژنان لە ڕێکەوتننامە و بڕیارنامە و یاساکانی ئاشتیدا، لە کۆتاییدا قۆناغێک لە تێکۆشان بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆک و پێوەرەکانی واژۆکراو لە ڕێکەوتننامەکانی ئاشتی و بناما و یاساکانی پەیوەست بەوانەوە.
ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان بینی لە ڕێگەی چالاکیەکانیان بۆ دادپەروەری و ئاشتی، وەک دەستپێشخەری هاوبەشی ژنانی کاسۆلیک و پرۆتستانت لە ئیرلەندای باکوور، دامەزراندنی دەستپێشخەری و تۆڕی "ژنانی ڕەشپۆش" لە ساڵی ١٩٨٨ دژی شەڕی ئیسرائیل، دەستپێشخەری ژنانی هەموو ڕەگەزەکان لە ساڵی ١٩٩١ لە یوگۆسلاڤیا دژ بە شەڕ و ڕەگەزپەرستی، هەوڵەکانی دایکانی ڕوسیا دژی شەڕی چیچان، و دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی لە تورکیا و کوردستان، بە هاوبەشیکردنی ئازارەکانی ژنان و داننان بەو زیانە قورسانەی کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە شەڕەکەدا توشی بوون، پڕوپاگەندەی شەڕی ڕەگەزپەرستی و ناسیۆنالیستی و ئایینی پووچەڵکرایەوە.
ئەزمون نیشان دەدات کە گەورەترین ئاڵەنگاری لە قۆناغی سێیەمی تێکۆشاندا سەرهەڵدەدات، لەم پرۆسەیەدا هێزەکانی دەوڵەت و مۆدێرنیتی سەرمایەداری سیاسەتی نوێی شەڕی تایبەتیان بۆ لەناوبردن و گەندەڵکردنی کۆمەڵگەکان جێبەجێ کرد، بۆ نمونه له وڵاتانی ئاپیا یالا، توندوتیژی لەلایەن مافیاکانی ماددەی هۆشبەر و شاندی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە ژنان و منداڵانەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و زەوی و سروشت لەو ناوچانەی پێشتر لەلایەن هێزە کۆمەڵاتەتییەکانەوە پارێزراو بوون لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانەوە وێران و تاڵان کران، جگە لەوەش کاتێک ململانێکانی نێوان هێزەکانی دەوڵەتی پیاوسالاری کەم دەبنەوە، زۆرجار فشارەکان لەسەر ژنان زیاتر دەبن، بۆ نمونە لە کاتی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هێرش و لەسێدارەدان لە دژی ژنان زیادی کرد.
بە تایبەتی لە ڕۆشنایی ڕاستی جەنگی جیهانی سێیەمدا، شکستی یاسا نێودەوڵەتیەکان و دامەزراوەکانی BM و شێوازە نەریتییەکانی گەیشتن بە ئاشتی و دادپەروەری ڕون بووەتەوە، دەوڵەت و زلهێزە سەرمایەدارییە هەژمونەکان شەڕ دەکەن و جینۆساید دژی پێکهاتەکان ئەنجام دەدەن، گفتوگۆ و ڕێکەوتنی ئاشتی وەک میتۆدێکی شەڕ بۆ شکستپێهێنانی نەیارەکانیان بەکاردەهێنرێت، سیاسەتی شۆک زاڵە، چونکە ستەمکارانی وەک ترامپ و پوتین و ناتانیاهۆ ڕۆژانە قسە و کردارەکانیان دەگۆڕن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندیەکانیان بگونجێت و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکەن و شەڕ و کۆمەڵکوژی بەسەر گەلاندا دەسەپێنن.
توێژەرانی ئاشتی، وەک سانیا پافێنهۆڵز، پێشانگی دامەزراوەی ئاشتی گشتگیر لە جنێڤ، ئاماژە بە شکستی مۆدێلی هێڵی ئاشتی و سیستەمی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، بۆیە تەنها تێکەڵکردنی ژنان لە سیستەمێکی ناکارامەدا بەس نییە، بەڵکو ژنان پێویستیان بەوەیە ببنە هێزێکی پێشەنگ و ڕێکخەر لە بونیادنانی سیستەم و بیرکردنەوەی دیموکراتی لە کۆمەڵگەدا.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دیدگا و هەوڵەکانیدا بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی جەخت لەسەر ئەم ڕاستیە دەکاتەوە، هەروەها ئەزمونی ژنان و گەلانی جیهان نیشان دەدات کە هێزە حکومیەکان ئەوانە نین کە ئاشتی ڕێکدەخەن و مسۆگەری دەکەن، ئاشتی تەنها بەدی دێت و کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگە لە ڕێگای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بە ڕێبەرایەتی تەڤگەری ژنان چارەسەر بکرێن، بەم شێوەیە دەتوانین کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی وەک ئامراز و ڕێکخەری پرۆسەکانی ئاشتی و هەروەها ئامانجی پرۆسەکانی ئاشتی پێناسە بکەین.