پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ تەژەئە: بە فراوانکردنی بەرخۆدان دەچینە ساڵی ٢٠٢٤

لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا، چالاکوانانی تەژەئە بۆ خەباتی ژنان و دەستکەوتەکانیان بەردەوام بوون، گوڵستان سۆنوک، ئەندامی تەژەئە وتی: بە فشار، ئاستەنگی، هەراسانکردنی دادوەری، نەیانتوانی ڕێگریمان لێ بکەن، بە فراوانکردنی بەرخۆدان دەچینە ساڵی ٢٠٢٤ەوە.

مەدینە مەمەدئۆغلو

ئامەد- ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا  ساڵی ٢٠٢٣یان بە خەبات تێپەڕاند، لەسەر شەقامەکان بوون دژی توندوتیژی پیاوان و دەوڵەت دژی ستەم و گۆشەگیری و پێشێلکاری و بێدەنگ نەبوون، تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئە" خۆی بە تێکۆشان و بەرخۆدان خۆی بۆ ساڵی نوێ ئامادە دەکات، لەمساڵدا لەگەڵ دەستپێکردنی بوومەلەرزەکە، ٧ی ئادار، نەورۆز و هەڵمەتی "ژن،ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ ئازادی ژنان و ڕێکخستنی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیادا.

 

گوڵستان سۆنوک، ئەندامی تەژەئە تێکۆشانی ژنانی کوردی ساڵی ٢٠٢٣ و ئامانجەکانیان بۆ ساڵی نوێی هەڵسەنگاند و وتی: تەژەئە بە درێژایی ساڵەکە تیشکی خستە سەر گفتوگۆ و ڕەخنەداین، مەیدانی تێکۆشانی فراوان کردو خەباتی سەر شەقامەکانی زیاد کرد.

 

ساڵی ڕابردوو ساڵێکی سەخت بوو، بەتایبەتی بۆ ژنان، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ژنان ئازارێکی زۆریان چێشت و فشاریان لەسەر زیادبوو، لە ماوەی ساڵێکدا چیتان کرد؟ ئامانجتان لە کارەکان چی بوو؟ 

هەروەک ئەوەی چەندین ساڵە خەبات دەکەین، ئەمساڵ بەردەوام بووین لە خەبات و تێکۆشانمان، دوای بوومەلەرزەکە، هەروەها دژی هێرشەکان بۆ سەر ژنان و سیاسەتی جەنگی تایبەت بەردەوام بووین لە کارەکانمان لەسەر شەقامەکان بۆ پشتیوانیکردنی گەل، ئەگەر لە خۆمان بپرسین لە ساڵی ٢٠٢٣ چیمان کردووە و سەیری دواوە بکەین؟ ئێمە هەموو ڕۆژێک دەبینین کە خەباتمان کردووە، خەباتمان تا ئەمڕۆش لەگەڵ هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لەگەڵ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانمان، بەردەوامە.

 

"هەوڵمانداوە برینەکانی خەڵک ساڕێژ بکەین"

دوای ئەو بوومەلەرزەیەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ١١ شاری گرتەوە و ملیۆنان کەسی بریندار کرد، هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، هەماهەنگی قەیرانەکانمان دامەزراند و ڕۆیشتین بۆ ئەو شارانەی کە بوومەلەرزەکەی تێدا ڕوویدا، ئەندامانی تەژەئە بۆ ماوەی چەند مانگێک لەو شارانە ماینەوە، کاتێک چووین قەیرانێکی گەورە هەبوو، هیچ شوێنێک نەبوو بۆ مانەوە، خواردن نەبوو، لەگەڵ تۆڕی هاوکاری و گروپە خۆبەخشەکان، هەوڵمان دا ئەو قەیرانە لەو پرۆسەیەدا چارەسەر بکەین، بۆ ماوەی مانگێک لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە لە سەمسور کارم دەکرد، لەوێ فەرامۆشییەکی زۆر هەبوو. نیوەی شارەکە ڕووخا، خەڵکەکە لەژێر داروپەردوو وێرانەکاندا بەجێهێڵدراون، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتری خەڵک، خەباتمان لەوێ نەک تەنها یارمەتیدەر بوو، بەڵکو پشتگیری ژنانیش بوو، ژنانی شارەکانی کوردستان کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرنەکەوتبوو چوونە ناو کاری خۆبەخشییەوە، بەو کارە بەهێزە، پێداویستییەکانی ژنانی بوومەلەرزەمان پڕکردەوە، جارێکی دیکە لە ناوچەکە، چادرمان دروستکردووە کە تەنها بۆ ژنانە، ئەو ژنانەی کە دەتوانن لەگەڵ یەکتر قسە بکەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تەنها پێداویستییەکانی ژنانیان تێدابوو ڕەوانەی شارەکانی بوومەلەرزە کرا لەو پرۆسەیەدا سەردانمان بۆلای ژنان هەمیشە بەردەوام بووە، چونکە ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە ژن و منداڵ بوون، شوێنێکمان بۆ منداڵان دروستکردووە بۆ ئەوەی یاری بکەن، هەوڵمان داوە ئەو ئازارە کەم بکەینەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دروست بووە.

 

لەگەڵ ژنان کۆبووینەوە

کاتێک بەردەوام بووین لە کارکردن لە ناوچەی بوومەلەرزەکە، چووینە ناو پرۆسەی ٨ی ئادار، پێش بوومەلەرزەکە بەرنامەمان بۆ ئەمڕۆژە هەبوو، لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان تورکیا، پلانمان بۆ کۆبوونەوەی گەورە دانابوو، بەڵام بەداخەوە، بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزەکەوە، ڕێپێوانمان لە شوێنی کۆبوونەوەکە ئەنجامدا، لە هەموو شوێنێکی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە ژنانی بوومەلەرزە، چووینە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی داوا لەو کەسانە بکەین کە بەرپرسن لە ڕووخانەکان و وێرانەکان، هەروەها بەرنامەی جیاوازمان هەبوو بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ ژنان کۆبووینەوە، ڕووبەڕووی کۆسپی زۆر بووینەتەوە، بەڵام نەیانتوانی بمانوەستێنن.

 

ژنان لە ئامارا بوون

نەورۆز لەو پرۆسە قورسەدا هات، تووڕەیی ئێمە لە ڕێپێوانی ٨ی ئادار دژی گیان لەدەستدانی مرۆڤ، تاڵانکردنی سروشت، داوای لێپرسینەوەمان لە دەسەڵاتداران کرد و بەو تووڕەییەوە ڕوومان لە ناوچەکانی نەورۆز کرد، ئێمەی ژنان بە جلی نەتەوەییەوە بەشداریمان کرد لە هەموو ئاهەنگەکان لە شارەکان، بە بەرزکردنەوەی پەنجەکانمان دەنگمان بەرزکردەوە، دوای ئەوە چەند ڕۆژێک کارمان کرد بۆ بەشداریکردن لە بۆنەکەدا بۆ ئەوەی بڕۆین بۆ ئامارا هەفتەی پێش ٤ی نیسان. لەو چالاکییانەدا، درەختمان چاند، دوای ئەوە، سەرەڕای بەربەستەکان، لە ٤ی نیسان چووین بۆ ڕەحا.

 

هەڵبژاردنی گشتی ١٤ی ئایار

هەڵمەتی هەڵبژاردن پیشتر دەستیپێکرد، لە ٨ی ئادار دەستی بە کارکردن کرد، کۆمسیۆنی گشتی بۆ هەڵبژاردن پێکهێندرا و کۆبوونەوەمان لەگەڵ ژنان ئەنجامدا بۆ پێشنیارەکانیان. دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکان، لیستێکی تایبەت بە نوێنەرایەتی یەکسان ئامادەکرا، لەو پرۆسەیەدا، ئێمەی ژنان لەسەر شەقامەکان کارمان دەکرد بۆ ژنانی پاڵێوراو، تەژەئە لە هەموو ساتەکانی ئەم پرۆسەیەدا کاری کردووە، لەگەڵ ژنانی پاڵێوراو بۆ هەڵبژاردن کارمان دەکرد، گوند بە گوند، گەڕەک بە گەڕەک و ماڵ بە ماڵ، دەمانزانی کە نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە ئەنجوومەندا دەبێتە نوێنەرایەتی هەموو کۆمەڵگە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ژنان لە پەرلەمان، دەمانزانی کە دەستکەوتەکانی ژنان پارێزراو دەبن و داواکارییەکانیان زیاتر دەردەبڕدرێن، لەبەر ئەوە لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا، پارادایمی خۆمان لەسەر بنەمای ئازادی ژنان بنیات نا و بەم شێوەیە خەباتمان کرد.

 

"لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی"

لە ١٥ی ئەیلوول، هەڵمەتی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" دەستیپێکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم هەڵمەتە چی بوو؟ ئێستا چی دەکەن و لە چ قۆناغێکدا خەبات دەکەن؟

گفتوگۆکان، بەتایبەتی لەسەر سیاسەتی تایبەتی جەنگ و گۆشەگیری، ئێمەیان بەرەو ووردبوونەوە لە کێشەکانی ئێستا برد، هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بۆ ڕێگریکردن لە هێرش بۆ سەر بزووتنەوەی ژنان و خەباتی ئەوانل لە ١٥ی ئەیلوولدا، ئێمە هەڵمەتێکمان لە ڕەحا بە دروشمی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" دەستپێکردو هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم هەڵمەتە فشاری سەر ژنانە لە کوردستان، هەراسانکردنی دادوەری و گۆشەگیری لە ئیمراڵییە، دوو لایەنمان هەیە بۆ هەڵمەتەکەمان و دوای ئەوەی دەستمان پێکرد، تیشکمان خستە سەر گرنگی پەروەردە و ڕێکخراوبوون، لە حەوت ناوچە، وۆرکشۆپی پەروەردەمان ڕێکخست. ڕۆژی یەکەم تەنها بۆ ژنان بوو، ڕۆژی دووەمیش بە تێکەڵی وۆرکشۆپمان ئەنجامدا، ئەم وۆرکشۆپانە باس لە زانینی ڕەگەز و زایەنپەرستی دەکەن، باس لە هۆشیاری پیاوان کە لەم پرۆسەیەدا زیادیان کردووە و شێوازەکانی خەبات دژی ئەوە دەکەین، لەگەڵ تەواوبوونی پەروەردە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە کۆتایی هات، لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەماندا، کاری ڕێکخستن هەیە، وەک بەشێک لەم چالاکییانە، سەردانەکانمان بۆ پشتگیریکردنی خێزانەکان و کرێکاران و ژنانی یەکێتی بەردەوامە، بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە دەستمان بە هەڵمەتەکە کرد، پێمانوایە ئەنجامی کارەکانمان بەدەست هێناوە، هەڵبژاردنەکانی کە لەپێشمان هەیە لەم هەڵمەتەدا بەردەوام دەبێت، شێوازی کارکردنمان پێکەوە پەرەپێدەدەین، هەڵمەتەکەمان تا ٨ی ئادار ڕۆژی ژنان بەردەوام دەبێت.

 

دەچینە قۆناغێکی ڕێکخراوەیی

لە ماوەی نزیکبوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا، تەژەئە لەگەڵ هەموو ئەو ژنانە کار دەکات کە لەسەر بنەمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دامەزراون، وەک تەژەئە دەتوانین ئەمە بە کراوەیی بڵێین؛ شوێنی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکانە، لەگەڵ مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی، لە قۆناغێکداین کە نوێنەرایەتی یەکسانی بە بنەما دەگرین، تا ژنان زیاتر بەشداری لە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکاندا بکەن، چارەسەری کێشەکان بە دانایی کۆمەڵایەتی ئاسانتر دەبێت، لەم پرۆسەیەدا لەسەر شەقامەکان دەبین، لەگەڵ ژنان دەبین، دەتوانین بڵێین کە بەرخۆدان لەم پرۆسەی هێرشانەدا زۆر گەورەیە، لە دژی دەسەڵاتێک کە هەوڵدەدات ژنان لە ژیاندا جیابکاتەوە و لەناویان ببات، باشترین وەڵام دەدەینەوە هەرگیز شوێنی خۆمان بەجێناهێڵین، لە دژی ئەم هێرشانە، دەگەینە ژنان و مەیدانی تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین.

 

ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ژنان چۆن بوو؟

ئەمساڵ ساڵێکی سەخت بوو بۆ ژنان، کوشتنی ژنان زیادی کردووە و توندوتیژی دژیان جارێکی دیکە زیادی کردووە، هەروەها سزانەدانی ئەنجامدەرانیش هەیە، ئێمەی ژنانی کورد، لەگەڵ ئەمانەدا کە لەو ڕۆژەدا وتم، ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەراسانکردنی دادوەری بووینەوە بەهۆی ناسنامەی نەتەوەییانەوە، لە ماوەی ساڵێکدا، ڕووبەڕووی چەندین دەستگیرکردن و فشار بووینەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانمان بەهۆی ئەنجامدانی سیاسەتی دیموکراسییەوە دەستگیرکران، هەروەها خەباتی ژنانیش کرایە ئامانج و هەوڵ دەدەن بە زیندانیکردن بێدەنگیان بکەن، ئەم پرۆسەیە هەمیشە بەم شێوەیەیە، حکومەت بە پێی دۆخی سیاسی هەرێم دەست بە فشار دەکات، دەزانین کە سەرەتا ژنان دەکەنە ئامانج، هەروەها ئەو ژنانەی کە لەلایەن ئەوانەوە ئامانج دەکرێن لەسەر پێیەکانیانن و بەرخۆدان دەکەن، ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە هەر بەردەوام دەبێت، ژنانی کورد ئەمڕۆ بە تێکۆشانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەموو شوێنێکی جیهان ناسراون، هەتا ئەو کاتەی خاوەنی ئیرادەو بڕیاربین، لەم ڕێگایە ناگەڕێینە دواوە.

 

"تێکۆشانمان لە دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت"

* پێشبینیەکانت بۆ ساڵی ٢٠٢٤چین؟ ساڵی داهاتوو چۆن خەبات دەکەن؟

دەچینە ناو ساڵی نوێوە، هەموو ساڵێک لە لایەن بزووتنەوەی ژنانەوە پێشوازی لێدەکرێت، ئەمساڵ وەک ساڵێک دەبینین کە تێکۆشان گەشە دەکات، دەستکەوتەکانمان زیاد دەکەن، لە ساڵی ٢٠٢٤، یەکەم هەنگاو کە دەیگرینەبەر وەرگرتنەوەی شارەوانییەکانمانە کە داخراون، دەگەڕێینەوە بۆ ئەو شارەوانییانە بە یەکسانی نوێنەرایەتی دەکەین، دواتر هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە داخراون دەیانکەینەوە، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ دروستکردنی بنەمایەکی یاسایی بۆ ئەم دەستکەوتانە، کۆتایی بە سیاسەتی تایبەتی جەنگ دەهێنین و بەردەوام دەبین لە خەباتمان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری، بەرخۆدان و ڕێکخستن گرنگن. لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەم کارە زیاد دەکەین.