توندوتیژی دژی منداڵ و بارودۆخی منداڵان ...٢
توندوتیژی جەستەی، دەروونی، سێکسی و توێژی جۆری ئەو توندوتیژیانەن بەرامبەر منداڵ دەکرێت کە کاریگەری و شێوازی خراپ لەسەر منداڵ لە لایەنی جەستەی و دەروونییەوە جێدەهێڵێت.
ناوەندی هەواڵ
هەندێک نیشانە هەیە کە دەریدەخات ئەو منداڵە قوربانی توندوتیژییە، لەوانە ئاسەواری بڕین و شینبوونەوە لە شوێنە جیاوازەکانی لەشدا، کە گوزارشتە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە توندوتیژی بەرامبەر کراوە، هەروەها ترس پێوە دیاربوون کە کاتێک کەسێک هاوار دەکات هەتا ئەگەر بەسەر کەسێکی تردا بێت، منداڵەکە دەترسێت.
جیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە خەڵك، هێواشی گەشەی منداڵ و هێواش بوون لە وزە و توانایی کە هەمان منداڵانی هاوتەمەنی هەیانە، لەدەستدانی ئەو توانا و بەهرانەی کە پێشتر هەیبووە.
کەم توانای لە گەشەکردندا، کە دەبێتە هۆی کەمی لاوازی کێش و باڵای، مامەڵەکردنی سەیر و ئارام نەبوون لەگەڵ دایکوباوکدا، ترس لە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، کێشە دەروونییەکانی وەک کەمی متمانە بەخۆبوون، دوو دڵی، شڵەژاوی، کەئابە، بیرکردنەوە لە خۆکوشتن و کەمبوونەوەی نیشانەکانی ئەدای خوێندن.
هەڵسوکەوت کردن بە ڕێگای ترسناک و نەگونجاو وەک ترسی بەردەوام و تورەبوون ئەو نیشانانەن کە دەستدرێژی بۆسەر منداڵ دەردەخەن.
هەزار و ٦٧٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە
ئامارەکانی توندوتیژی دژی منداڵ، کە دیاردەیەکی بەربڵاوە لە جیهاندا هیچ دەوڵەتێک یان ناوچەیەک یان بنچینەیەکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو بێبەش نییە لێی، بەڵکو بەشێکی زۆر لە منداڵان دەناڵێنن وە لە دیارترین ئامارەکانی لێکۆڵەرەوەکان و خوێندنی بنکەی تێکۆشانی نەخۆشیەکان پێی گەشتوون، ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی قوربانیانی پشت گوێخراوان و توندوتیژی دژی منداڵ کە بنکەی پاراستنی منداڵ دەریخستووە کە ٦٨٣،٠٠٠ قوربانی
لە ٢٤٪ ی منداڵان ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئازاردان بوونەتەوە لە ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا.
هەر لە ساڵی ٢٠١٥دا ١.٦٧٠ منداڵ بەهۆی توندوتیژی و پشتگوێخستنەوە گیانیان لەدەستداوە.
بارودۆخی منداڵ لە عێراقدا
تاوانەکان بەرامبەر منداڵ لە عێراق ڕووی لە زیاد بوونە، ئەشکەنجەدانیان لە ڕووی خوێندن یان خێزان و خانەوادە، رۆژانە گوێمان لێدەبێت کە منداڵ لەلایەن مامۆستاکەی لێیدراوە، منداڵێکی تر بە زنجیر بەستراوەتەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی و لێدان و تەشهیرکردن دەبێتەوە لە لایەن خێزانیەوە، منداڵێکی دیکە لەسەر شەقام فڕێدراوە، منداڵێکی تر دەفرۆشرێت بە بیانووی خێزانەکەی پارەی پردکردنەوەی پێداویستیەکانی نییە.
دوای تێپەڕبوونی ٧ ساڵ بەسەر لێکۆڵینەوەکانی یونیسێف کەلە عێراقدا دەیکرد بەهۆی شەرەوە، ساڵی ٢٠١٩ لێکۆڵینەوەیەکی کردووە و ئاماژە بەوەدەدات کە زیاتر لە ٨٠٪ منداڵانی عێراق لە توندوتیژیدا دەژین چ لە ماڵەوە بێت یان قوتابخانە، ئەگەرچی جەنگی عێراقیش کۆتایی هاتووە.
هۆکاری زۆر هه یە بۆ توندوتیژی دژی منداڵ، هاوڵاتی عێراقی لێدان بۆ فێربوون و پەروەردەکردنی منداڵ دادەنێت، جگە لەوەی منداڵ ڕووبەڕووی چەندەها ڕووداو دەبێتەوە یەکێک لەوانە دەستدریژی کردنە بۆ سەریان،
حەسەن جومعە، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی چاودێرانی منداڵانی عێراق دانی بەوەدانا کە ١٠٠ منداڵ لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
ئامارە فەرمیەکان دەریان خستووە کەوا ٨٠ منداڵ لە کچ و کوڕ لە ساڵی ٢٠١٩دا بوونەتە قوربانی دەستدرێژی سێکسی، لەماوەی یەک ساڵدا لە بابل ٦٥ داواش لە دادگا تۆمار کراون.
بەشێک لە منداڵانی عێراق لەسەر شەقامەکانن بۆ کارکردن یاخود بێسەرپەرشتن لەناو خۆڵ و خاشاکدا دەژین، ئەوەی دەیدۆزنەوە دەیخۆن کە تووشی چەندەها نەخۆشی و جۆرەها هەوکردن دەبن، ئەوەش جۆرێکی ترە لە توندوتیژیەکان کە منداڵانی عێراق ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ت.پ