توانا و ده‌ستێشخه‌رییه‌كانی ژنان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا ...٢
ئەگەرچی بۆ ژنان گەشتنە کارێک و دەستکەوتێک زەحمەتە، بەڵام لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆر ژن هەبوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەستیان لە کارەکەی خۆیان بەردا و بۆ پاراستنی تەندروستی و کۆمەڵگە کەوتنە ئەرکەوە.
ناوه‌ندی هه‌واڵ
جەنیفهر هێله‌ر یه‌كه‌مین كه‌س كوتانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تاقیكرده‌وه
جینیفه‌ر هێله‌ر خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز و دڵنزم، یه‌كه‌م كه‌س بووه له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڤاكسینی کۆرۆنای له خۆیدا. هه‌روه‌ها وه‌كو یه‌كه‌مین كه‌س له جیهاندا ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ری تاقی كرایه‌وه، سه‌رباری مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ڤاكسینه کە پێكوتەیەکی ئه‌زموونی بوو، ئه‌م ڤاكسینه له لایه‌ن زانایانی په‌یمانگه‌ی بیرمانتی ته‌ندروستی واشنتۆنه‌وه به‌رهەم هێنرابوو، یه‌كه‌م ده‌رزی له شانی درا و ماوه‌ی ٢٨ ڕۆژ له ژێر چاودێریدا مایه‌وه.
جەنیفهر له کۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای ساوا كاری دەكرد، بانگی له كه‌سانی خۆبه‌خش كرد بۆ به‌شداربوون له‌م ئه‌زمونه مێژوویه، له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینەكه جه‌نیفه‌ر ڕۆژانه بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ئه‌نووسی و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م ڤاكسینه‌ی لەسه‌ر خۆی تۆمار ئه‌كرد.
هیبه مسته‌فا، به‌شداری له گه‌شه‌پێدانی تاقیكردنه‌وه‌ی کۆرۆنا كردووه
زانای میسری هیبه مسته‌فا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری لێكۆڵینەوەی جونز هوبكنز توانی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی کۆرۆنا و نیشانه‌ی تووشبوونی تێبگات و ڕێگەیه‌ك بۆ زووترین و وردترین تاقیكرده‌وه‌ی ئه‌م ڤایروسه بدۆزێتەوە. له ڕێگەی تاقیكردنه‌وه‌كانی، هیبه مسته‌فا گه‌یشته ئه‌و ئەنجامەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئه‌و كه‌سانەی له‌شیان لاوازه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نییان هه‌یه زیاترە، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانەش كه نه‌خۆشی هه‌ناسه‌یان هه‌یه.
ئیلینا سامیشینا رێبازی نوێی بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی کۆرۆنا دۆزیه‌وه
كاندیدی زانسته ته‌ندروستییه‌كان له مۆسكۆ و پزیشك ئیلینا سامیشینا، توانی تووشبووانی کۆرۆنا ده‌ستنیشان بكات له ڕێگەی تیشك (میفراس)ەوە، بەم ڕێگەیە دەتوانرێت ئه‌م نه‌خۆشییه له چوار ئاستدا ده‌ستنیشان بكرێت، ئاستی یه‌كه‌م و دووه‌م ئهنێردرێنهوه بۆ ماڵه‌وه و نه‌خۆشییه‌كانی ئاستی سێیه‌م و چوارەم له نه‌خۆشخانه دەهێڵرێنەوە.
كه‌مكردنه‌وه‌ی كارتێكردنی گۆشه‌گیربوون و مانه‌وه له ماڵه‌وه
له‌دوای قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە جیهان و لە ماڵەوە مانەوەدا، كه‌مان ژه‌نی گه‌ڕۆک سارا گرانت، ده‌ستی كرد به كهمانژهنین له گه‌ڕه‌كه‌كانی نیوز ئولیانزی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی كارتێكردنی گۆشەگیری له‌سه‌ر خه‌ڵك کەم بكاته‌وه، به‌م كاره‌ی سارا گرانت توانی وه‌كو یه‌كه‌م ژن ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دڵخۆشكردنی دڵی هاوڵاتیان بكات كه ترس و نیگه‌رانییان له باره‌ی ئه‌م په‌تایه هه‌بوو.
له فه‌ره‌نسا سەپاندنی مانه‌وه له ماڵه‌وه به‌هۆی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا وای له كچه نیگار كێش ئاژینس ژۆێت، كرد كه ماڵی خۆیی بكاته پێشه‌نگا، له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ماڵهوەدا ئەلبومی وێنه‌كانی نوێکردەوە و بە ڕه‌نگه ئاوییه‌كان تابلۆكانی سه‌ر له نوێ ڕازاندەوه.
نه‌جوای ئهلئهسبهحی یه‌كه‌مین ژن بانگەوازی پاراستنی ئاژەڵانی كرد
ژنان تەنها به هەوڵدانیان بۆ پاراستنی مرۆڤ له ڤایر‌وسی کۆرۆنا ڕانهوهستانهوه به‌ڵكو توانییان ده‌سپێشخه‌ری بۆ هه‌ڵمه‌تی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كانیش بكه‌ن. پزیشکی ئاژه‌ڵی ئەردهنی نه‌جوا ئهلئهسبهحی به وه‌رگرتنی ڕهزامەندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هاتووچۆ لە ماوەی ئەو قەدەغەی هاتووچۆیەی لە ئەردەن ڕاگەیاندرابوو، نه‌جوا به‌رده‌وامی به كاری فریاكه‌وتنی ئاژه‌ڵان دا و خواردن و ده‌رمانی بۆ ئه‌و ماڵانه ده‌برد كه ئاژه‌ڵییان هه‌بوو.
ژنانی سه‌ركرده زیاتر پابه‌ندن به ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی
ده‌ركه‌وت كه وڵاتانی تایوان، نیوزله‌ندا، و ئه‌ڵمانیا و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی دیكه توانییان تا ڕادەیهكی باش سه‌ركه‌وتوو بن له جڵه‌وكردنی ئه‌م ڤایرۆسه. ئه‌ویش به هۆی سه‌ركه‌وتنی ژنانی ڕێبهرەوە بووه كه توانییان به وریایی و پلانی راست و دروست بگرنه‌به‌ر و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن.
له كاتێكدا كه ڤایرۆسی کۆرۆنا به خێرایی له دورگه‌ی ئه‌نتیل له ڕۆژهه‌ڵاتی بورتوریكو بڵاوبووه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران سانت مارتن سیلڤیا جاكوپس داوای لە هاوڵاتیان كرد پابه‌ندی ڕینماییه‌كان و لێك دووربوونه‌وه ببن و له ماڵه‌وه بمێننەوە. له كاتێكدا له به‌شی فریاكه‌وتنی نەخۆشخانەدا تەنها دوو قەرەوێڵە هەبوو.
له دانیمارك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته میت فردیدركسن له رۆژی ١٣ مانگی ئازاری ٢٠٢٠وه هه‌موو سنوره‌كانی ده‌ره‌وه و قوتابخانه و زانكۆكانی داخست كرد و هه‌موو جۆرە كۆبوونه‌وه‌یەكی قه‌دەغه كرد، دەرەنجامی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی به‌م شێوەیە وڵاتی دانیماركی له كاره‌ساتی گه‌وره‌تر ڕزگار كرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی نیوزلاندا جاسیندا ئه‌ردێرن له ١٤ مانگی ئازاری ٢٠٢٠ داخستنی هه‌موو داموده‌زگاكانی وڵاتی ڕاگه‌یاند و دوای دوو هه‌فته کەرەنتینەی قورسی بەسەر هاوڵاتیاندا جێبەجێکرد.
له ئەڵمانیاش ده‌ستخۆشی له ئانجیلا مێركل كرا به هۆی ڕێنماییه‌كانی و ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا.
سه‌رۆكی تایوان تسای انجون به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له و گونجاو له پێناو پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانه‌وه، ئاسته‌نگی له‌سه‌ر گەشتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانا و له ڕێگەی پاکكردنه‌وه و دەرمانکردنی شوێنه گشتییه‌كان و كۆڵانه‌كان توانی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها كارگه‌كانی تایوان بۆ دروست كردنی ده‌مامك توانی به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌بێت و هاوردەی بکات بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زیانی زۆریان پێگه‌شتووە وه‌كو ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زاڵبوون به‌سه‌ر نهخوشییهكاندا له كوریای باكوور جانگ ئۆن بوو به کادرێکی نیشتیمانی كه توانی سه‌رپه‌رشتی ستراتیژیای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له كوریای باكوور بكات و ببێته نمونه‌یه‌ك له سه‌ر ئاستی جیهادا، نازناوی نێچیروانی ڤایر‌وسی کۆرۆنا-ی پێبەخشرا.
مێژووی تێکۆشانەکانی ژنان کۆنە و به به‌رده‌وامی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ئاڵۆزی و قه‌یرانه‌كان و پاراستنی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی پێشه‌نگایه‌تییان كردووه، ڕه‌نج و ماندوو بوونی ژنان و سه‌ركه‌وتنیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆناشدا به‌ڵگه نه‌ویسته.
ت.پ
بەشی یەکەمی "توانا و ده‌ستێشخه‌رییه‌كانی ژنان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا"