ساکینە جانسز: بەشداری هەر ژنێک لە تێکۆشاندا شۆڕشێکە ...٢

لە هەژماری نوێی گۆڤاری نەوای ژن‌دا، چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠١١ی ساکینە جانسز، شۆڕشگێڕی تیرۆرکراو و دامەزرێنەری تەڤگەری ئازادی ژنی کوردی بڵاوکردەوە، لەم بەشەدا ساکینە جانسز گرنگی بەستنی کۆنگرەی ژنان و فشارەکانی ڕژێمی ئێران دەخاتەڕوو، هەروەها باس لە ئەرکی ژنان و تێکۆشانیان لە بەرامبەر ڕژێمی ئێران و سیستمی پیاوسالاری دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشی دووەم، درێژەی چاوپێکەوتنی ساڵی ٢٠١١ی ساکینە جانسز:

لەم دۆخەدا گرنگی بەستنی کۆنفرانس بۆ ژنانی کورد و ڕێکخستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چییە؟

ساکینە جانسز: بۆ ڕێکخستن بوون و تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەژەرەکە وەڵامێک و هەنگاوێکی مێژووییە، لە سێیەمین کۆنفرانسیشدا ئاستێکی بەرزی گفتوگۆ بەڕێوەچوو، سەرلەنوێ کردەوەکانی ڕژێمی ئێران، لەسێدارەدان، بەردبارانکردن و کێشەکانی دیکەی وڵاتی ئێران باسکران، ئەندامانی کۆنگرەکە ئەو ئازارەیان بینی کە ژنان لەدەست ڕژێمی ئێران بینیویانە، کاتێک ئەو بینینە دەبێتە زانابوون، گۆڕانکاری و ڕێگەچارەچارەسەر، ئەوکاتە ڕێکخستنی ژنان دەبێتە وەڵام، بێگومان ئەمە ئاسان نییە، سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و چەوساندنەوەیە، گەشتن بە هەر ژنێک، گفتوگۆکردن لەگەڵ هەر خێزانێکدا، دەبێتە ئەرک، باوەڕییەک دروستبووە، کە بڵێین "دۆخی ئێستا بەم شێوەیە هاتووە و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت، ئەو ڕژێمە ناتوانرێت هەڵبوەشێندرێت"، لەم دۆخەشدا بەدەستهێنانی باوەڕی هاوڵاتی و تێکۆشان بۆ هەڵوەشاندنی ئەو بۆچوونە دەبێتە ئەرکێکی گرنگ.

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژێمی ئێران فشارێکی گەورە دەخاتە سەر ژنان، ئەمە چۆن کاردەکاتە سەر کۆمەڵگا؟ ڕژێم چۆن کۆمەڵگا دروست دەکات؟

ساکینە جانسز: بۆ نیشاندانی زوڵمەکانی ڕژێمی ئێران، فیلمی "بەردبارانکردنی سورەییا" بە نمونە دەهێنمەوە، کە باوەڕدەکەم زۆرینە بینیویانە، ئەو فیلمە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من هەبوو چونکە زۆر لایەنی سەرنجڕاکێشی رژێمم بینی و گرنگیشە ژنان و گەنجان بینەری بن، فیلمەکە واقیعی ڕژێمی سیستم و پیاوان و ئەو سیستەمەی ژن و پیاوی هێناوە ئەم ئاستەی ئێستا دەردەخات، کۆنفرانسەکە واقیعی ئێستا نیشاندەدات، ئێمە بە قووڵی شێوازەکانی ڕژێم و وێرانکاری، نامرۆڤایەتی و دەرئەنجام ئابووریی کە سیستم و سیاسەت بەرهەمیهێناوە هەڵدەسەنگێنین، ئەمە بە فراوانی لە بەرنامەی YJRKدا هەیە، بەڵام هەندێکجار گرنگە کە ئێمە چی لەو فیلمەدا دەبینین؟، لە کۆمەڵگەدا ئەو سیستەمەی کە لە سەر ڕەگەزێک پێشدەکەوێت، هێزی خۆی لەسەر بنەمای ڕەگەزێک و ئەو دەرئەنجامانەی کە لە پیاواندا بەرهەمدەهێنرێت، خەڵک بە ترسەوە سەیری دەکەن، تا ئەوکاتەی مرۆڤ لەخۆیدا نەبوون نەبینێت، خوێنی مرۆڤ دەیبەستێت.

 

بۆ نمونە، پیاوێک هاوسەرگیری کردووە، دوو کچ و دوو کوڕی هەیە، دواتر هاوسەرگیرییەکی دیکە دەکاتەوە بە کچێکی لەخۆی زۆر منداڵتر، لەوانە ١٠ بۆ ١٤ ساڵ بێت، بەمشێوەیە کلتوری دەستدرێژی لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت، بە هەرشێوەیەک بێت بێئیرادەی دەکات، هێرش بۆ سەر ڕۆح و جەستە و هۆشیارییەکەی دەکات، ئەمە بووەتە سیاسەتێک، بەڵام بنەڕەتی خۆی لە سیستمەوە دەگرێت، چونکە سیستەمی باوکسالاری بە هەموو شێوەیەک یاساکان و کلتوری خۆی ئامادەکردووە لە مەلاکانەوە بۆ مامۆستایان تەواوی بیرۆکراسییەتی ناو دەوڵەت بەم لۆژیکە دامەزراوە و پشتگیری ئەم سیاسەتە دەکات، لەو فیلمەدا "بەردبارانکردنی سورەییا" بەڕوونی دەبینین.

 

لەو دۆخەدا کە زوڵم و زۆرداری لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت، ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی ژنان و مێلیتانانی ئازادی چییە؟

ساکینە جانسز: ئێمە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی نەبینە ئەو ژنەی کە هیچیان لە دەست نایەت و دەگرین، تێدەکۆشین تا نەبینە ئەو ژنانەی ڕەش دەپۆشن و بۆ ئازارەکانیان دەلاوێنەوە، بۆیە ئێمە لە چیاکانین، ئەو دۆخەی سورەییاکانی تێدا دەژین، قەدەر نییە، دەبێت ئێمە بیگۆڕین پێویستە ئەو ئەقڵیەتە بگۆڕین، لە هەموو بوارەکاندا کاریگەری ئەو عەقڵیەتییە بشکێنن، بەم مانایە یەجەرەکە و هەبوونی مێلیتانەکانی زۆر گرنگە، ئەو ئازار و ستەمەی کە کۆمەڵگا و ژنان لە مێژوودا تێیدا ژیاون و لەمڕۆشدا بەردەوامە، هەستکردنە، ئافراندنی هۆشیارییە، فیکر و ئاسۆیە و ئامڕازی تێکۆشانە، ئێمە تەنها دەتوانین بە ڕێکخستنێکی بەرفراوان ئەم دۆخە تێپەڕێنین، بۆ ساڵانی سەرەتای ئێمە ئاسان نەبوو، کاتێک ئێمە بەشداری خەبات بووین زۆر زەحمەت بوو، ئێمە دەبوایە لەگەڵ خێزانەکانمان شەڕ بکەین بۆ ئەوەی بەشداری لە تێکۆشان بکەین، چونکە خێزان بەپێی سیستەم داڕێژراوە، کاتێک ژنێک بچێتە ناو خەباتەوە، هێشتا ئاستەنگی زۆر هەیە، بەڵام دەبێت ژنان لە دژی ئەم بەربەستانە تێبکۆشن و هەنگاوبنێن، ڕێگای ئازادی ئاسان نییە، ئەو ژنانەی کە یەکەمجار بەشدارییان لە تێکۆشاندا کرد گروپێکی زۆر بچووک بوون، بەڵام دواتر زیادیان کرد.

 

پێشەنگایەتی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستن بوون زۆر گرنگن، ئەزموونێکی زۆر باش لەم بوارەدا هەیە، ژنان لە تێکۆشاندا زەحمەتییان دەکێشا بەڵام ئەزموونێکیان لێوەرگرت، زەحمەتیەکان چین؟ تەنها ئەو زوڵم و زۆردارییە نییە کە ڕژێم دەیکات، ئەمانە زەحمەتی گشتین، بەڵام لە هەرلایەکەوە سەیر بکەین کاریگەری عەقڵییەتی زاڵبوونی نێرینە هەیە، ئەمە زەحمەتی بنەڕەتییە، ئەوەی گرنگە ئێمە چۆن شەڕ دەکەین؟ لەدژی ئەمە، لەسەر پێ وەستان، ئیرادە، بە پرەنسیپی، ماندوو بێزار نەبوون و پاشگەزنەبوونەوە زۆر گرنگە.

 

لە کۆنفرانسی سێیەمی یەرەکەوە، هیوای چیت بینی بۆ داهاتوو، چۆن پێکدێت؟

ساکینە جانسز: YJRK لە ڕاستیدا ئەزمونە، من زۆر بە هیوام،  ئەو پڕۆسەیەی کە ئێمەی تێیداین و دۆخی ڕێبەرایەتیمان، بە گشتی کێشە و مەترسییەکە کە ڕووبەڕووی تێکۆشانی ئازادیمان دەبێتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانە، دەبێت دوای کۆنفرانس ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوی بەهێزتر بنێین، لەکاتێکدا پێشکەوتنی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، چارەنووسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر جیاواز نییە لە چارەنووسی کۆمەڵگاکەمان، ژنان و گەل دەیانەوێت لەو دۆخەی بە ساڵانە هەیە و لەو زوڵم و ستەمەی دەوڵەت و ڕژێم دەیکەن ڕزگارییان ببێت، ئەوان بەدوای ئازادی و دیموکراسیدا دەگەڕێن، ئەمە گرنگە لە ئەنجامدا دەبینین کە ڕووداو و تێکۆشان کاریگەری لەسەر یەکتر هەیە، تێکۆشانی ئێمە کاریگەری لەسەر زۆر گەل هەبووە، دوای ئەوەی خەباتمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد، گەلانی دیکەی هەرێمەکە کاریگەربوون پێی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستێکی زۆر بەهێز بە تێکۆشانی ئازادییەوە دەیانبەستێتەوە، لە هەمان کاتدا یەکێتی نەتەوەیی دروستبووە، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە هەیە هەنگاوی گەورە لەم بوارەدا دراوە.

 

پێویستە یەکڕیزیی ژنان و یەکپارچەیی ژنانی کورد لەناو خۆیاندا و ڕێکخستنەکەیان و و  پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ژنانی تر دروستبکرێت، ئەم تێکۆشانە دەبێت وەک هێزێکی ئازادی بۆ هەمووان وەک مەیدانی ئازادی تەماشا بکرێت، ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە، خەباتی ژنانی کورد بۆتە چەقی خەبات و سەرنجی هەموو ژنانی دیکەی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ڕادەکێشێت.

 

وەک ئەنجام، بانگەوازیتان چییە بۆ ژنان؟

ساکینە جانسز: دەتوانم بڵێم؛ لەسەر ئەم جوگرافیایە بەها مرۆییەکان پەرەیان سەندووە و بوون بە موڵکی هەموو مرۆڤایەتی، لە هەمانکاتدا ئەم جوگرافیایە ڕۆژهەڵاتە، ئەو خاکەیە کە کۆمەڵگەی نیۆلۆتیکی تێیدا گەشەیکردووە، کاتێک پێی دەوترێت ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە واتایەکی تەسکەوە و وەک پارچەیەک سەیری ناکەم، وەکوو ئەنجام دەمەوێت بڵێم، بەڕاستی دەبێت نرخی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بچەسپێنین، لەناو هەموو نەتەوەیەکدا بڵاویبکەینەوە، باوەڕم وایە کە تیشک و ئاسۆی ئەمە هەیە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە کاریگەری زۆری لەسەر من هەبووە ئەمە ئەو شوێنەیە کە زەردەشتی گەشەی تێداکردووە، ڕەنگە ڕژێمەکانی ئێستا لە ڕووی سیاسییەوە لە دین و ئایینێکی زۆر سیاسیەوە نزیکببن و زۆر بەدبەختانە بەکاریبهێنن.

 

بەڵام ئەو نەریتە زەردەشتییە، کە کەلتوورە باوەکانی گەلانە، لەو شتانەن کە زۆرترین یەکڕیزی دروستدەکەن، خوشك و برایەتی ئازاد ئاوادەکات، وەکو ژن سروشتی ئێمە لەم خاکانەدا شاردراوە، لە بەشەکانی تردا تێکۆشان پەرە دەسەنێت، بەڵام کاتێک لەڕۆژهەڵاتدا بەم شێوەیە گەشەدەکات، زیاتر هەستیارتر و دڵخۆش دەبم، زیاتر کاریگەری لەسەرم دەبێت، تا قوڵایی دڵ ڕاماندەکێشێت، من لەو باوەڕەدام کە یەژەکە لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی ئەوەندە گرنگ دەبینێت کە کاریگەری لەسەر هەموو کارەکانی پژاک و هەموو هەڤاڵان دەبێت، من ئەمەم لە بڕیارداری و چاوی هەڤاڵاندا بینی، من زۆر دڵخۆش بووم بەوەوە و هیوای سەرکەوتن دەخوازم.

 

سەرچاوە: گۆڤاری نەوای ژن

ت.پ