پێگەی ژنان لە ژیانی گشتی سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەیەمدا

بۆ داواکردنی مافەکانیان و گۆڕینی پێگە و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگادا، لە ساڵانی ١٨٠٠کان چەندین ئایدۆلۆژیا بوونی هەبوو، کە بووبوە بەربەست لەبەردەم بەشداریکردنی ژنان لە ژیانی گشتیدا، بەڵام ژنان توانیان ئەزموونێکی جیاواز بەدەستبهێنن.

بۆ داواکردنی مافەکانیان و گۆڕینی پێگە و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگادا، لە ساڵانی ١٨٠٠کان چەندین ئایدۆلۆژیا بوونی هەبوو، کە بووبوە بەربەست لەبەردەم بەشداریکردنی ژنان لە ژیانی گشتیدا، بەڵام ژنان توانیان ئەزموونێکی جیاواز بەدەستبهێنن.

 

بێریڤان کمال

ناوەندی هەواڵ- لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەیەم لە ئەمریکادا ژنان ئەزموونی جیاوازیان لە ژیاندا بەدەستهێنا بە پشت بەستن بەو گروپانەی کە تیایدا ئەندام بوون، لە ساڵانی دەیەی سەرەتاکانی ١٨٠٠ ئایدۆلۆژیایەکی زاڵ بوونی هەبوو کە بە دایکایەتی کۆماری ناودەبرا: وا چاوەڕوان دەکرا ژنانی سپی پێستی چینی ناوەند و سەرەوە، ببنە پەروەردەکاری گەنجان و نەوەکانی داهاتوو بۆ گەلەکەیان.

 

هەروەها لە کۆمەڵگادا ئایدیۆلۆژیایەکی دیکە زاڵ بوو لەسەر ڕۆڵی جێندەر لە جیاکردنەوەی بوارەکانی ژیان: ژنان تایبەت کرابوون کە ئەرکەکانی ناوماڵ (ماڵ و منداڵ بەخێوکردن) جێبەجێبکەن، لەکاتێکدا پیاوان لە بواری گشتیدا (بازرگانی، وەبەرهێنان، حکومەت) کاریان دەکرد.

 

جێبەجێکردنی ئەو ئایدۆلۆژیایە بە بەردەوامی  مانای ئەوە بوو کە ژنان بەشێک نین لە ژیانی گشتی، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین بواری جۆراوجۆر هەبوو کە ژنان لە ژیانی گشتیدا تیایدا بەشدارییان دەکرد، سەرباری دژایەتییەکان هەندێک لە ژنەکان توانیان ببنە قسەکەری گشتی، لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی ١٩دا بە چەند پەیماننامەیەک مافەکانی ژنان دیاری کرا: یەکێک لەوانە بەیاننامەی ساڵی ١٨٤٨ بوو، باسی لەو ڕێگرییانە دەکرد لەو کاتەدا بۆ ژنان دروستکرابوون.

"ژنانی ڕەشپێست بەهۆی جیاوازی نەژادییەوە ڕووبەڕووی ستەم دەبوونەوە"

ژنانی ڕەشپێستی بە ڕەگەز ئەفریقی بە کۆیلە دەکران و هیچ مافێکیان لە ژیانی گشتیدا نەبوو، لەلایەن ئەو کەسانەی کە بە پێی یاسا خاوەندارێتیان لێدەکردن بە موڵک و سامان دادەنران و دەفرۆشران و دەکڕدران بەبێ ویست و ئارەزووی خۆیان و دەستدرێژیان دەکردنە سەرییان.

ژمارەیەکی کەمیان بەشداریان لە ژیانی گشتیدا دەکرد و دەکەوتنە بەرچاو، هەندێکیان تەنانەت وەک کۆیلەش ناویان تۆمارنەکرابوو لە هیچ شوێنێکدا و بێبەشبوون لە هەموو مافێک، پاشان بەشێکی کەمیان توانیان وەک نووسەر و مامۆستا بەشداری لە ژیانی گشتیدا بکەن.

 

سالی هێمینگز ژنێکی ڕەشپێست بوو ژیانی بە کۆیلەی دەبردە سەر، جەیمس تۆماس کالندەر لە ساڵی ١٨٠٢دا ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکەن تۆماس جێفرسۆن نەک هەر سالی بە کۆیلە کردووە، بەڵکو دەستدرێژی سێکسیشی کردووەتە سەر و ٦ منداڵیشی هەبووە، هەرچەندە لەلایەن نەیارەکانی تۆماسەوە هەوڵی ئەوەدرا سالی بۆ ڕای گشتی باسی بکات، بەڵام هەرگیز بە ئاشکرا دانیان بە پەیوەندییەکەیاندا نەدەنا، سالی بەشداری ژیانی گشتی نەدەکرد جگە لە هەبوونی ناسنامەی خۆی کە لەلایەن کەسانی ترەوە بەکاردەهات.

"ژنانی ڕەشپێست توانیان ئەزموونی جیاواز بەدەستبهینن"

چەند ژنێکی بە ڕەگەز ئەفریقی توانیان ببن بە پەروەردەکار لە قوتابخانەکاندا، بۆ نموونە فرانسیس ئیلین واتکینس هارپەر لە دەیەی ١٨٤٠ دا مامۆستا بوو، هەروەها لە ساڵی ١٨٤٥ پەرتوکێکی هۆنراوەی بڵاوکردەوە، لە کۆمەڵگە ڕەشپێستە ئازادەکاندا لە ویلایەتەکانی باکووردا ژنانی ئەفریقی ئەمریکی توانییان مامۆستا و نووسەر و چالاک بن لە کەنیسەکانیان.

 

ماریا ستیوارت، ئەندام بوو لە کۆمەڵگەی ڕەشی ئازاد لە بۆستۆن، لە دەیەی ١٨٣٠دا وەک وانەبێژ کاری دەکرد، هەرچەندە ئەو تەنیا دوو وانەی گشتی پێشکەش دەکرد پێش ئەوەی لەو ڕۆڵە گشتییە خانەنشین بێت.

 

لە فیلادلفیا، سارا ماپدۆگلاس نەک هەر قوتابیەکانی فێر دەکرد، بەڵکو کۆمەڵەی ئەدەبی مێینەی بۆ ژنانی ئەمریکی-ئەفریقی دامەزراند کە ئامانجیان "بەرەوپێشبردنی-خود" بوو.

لوکریشا مۆت، سارا گریمکێ، ئەنجلینا گریمکێ، لیدیا ماریا چایلد، ماری لیڤەرمۆر، ئەلیزابێس کادی ستانتۆن، بەشێکن لەو ژنانەی لە  بزووتنەوەی چالاکی ڕەشپێستەکان لە سەدەی نۆزدەیەمی ئەمریکای باکووردا، بەشداریان کرد.

ئەزموونەکانی ژنانی ڕەشپێست لە داننانیان بە پلە دوو لە کۆمەڵگادا و هەندێکجار نەبوونی مافی قسەکردنی ئاشکرا یاخود سنووردار کردنیان بە قسەکردن لەگەڵ ژنانی دیکە کۆمەڵێک هۆکار بوون  بۆ ئەوەی ئەم گروپە لە ڕۆڵی ئایدیۆلۆژی "جیاکراوە" کار بۆ ئازادبوون و بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بکەن.

 

"ئایدۆلۆژیای زاڵبوونی ژنانی بە ڕەگەز ئەمریکی، بەشداری کردنیان لە ژیانی گشتی"

 ئایدۆلۆژیای زاڵبوونی ژنانی سپی پێست بوونی هەبوو، تێیدا ژنانی بە ڕەگەز ئەمریکی ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو لە دروستکردنی بڕیار بۆ گەلەکەیان، هەرچەندە ئەو ئایدۆلۆژیایە نەدەگونجا لەگەڵ ئایدۆلۆژیای دیکە کە لەو کاتەدا بوونی هەبوو.

یەکێک لەو بوارانەی ژنان دەیانتوانی تیایدا بەشداری بکەن نووسین بوو، هەندێک لە ژنەکان نووسینەکانیان بە نازناوی پیاوێکەوە بڵاودەکردەوە وەک: ( خوشکی...، کچی...) واتە ناوی ژنەکان بە نهێنی دەمایەوە، یاخود هەندێک جار بە ناوێکی نادیارەوە بەرهەمەکانیان بڵاودەکردەوە.

 

مارگرێت فولەر ژنێک بوو توانی ئەو ڕێچکەیە بشکێنێت کە بۆ ژنان دیاریکرابوو نەک هەر بەناوی خۆیەوە نووسینەکانی بڵاوکردووەتەوە، بەڵکو پێش مردنی لە ساڵی ١٨٥٠ کتێبێکیشی بەناوی (ژن لەسەدەی نۆزدەیەم)دا بڵاوکردووەتەوە.

 

هەروەها میوانداری گفتوگۆی بەناوبانگی لە نێوان ژناندا دەکرد بۆ زیاتر کردنی "ڕۆشنبیری خود" ئەلیزابێس پالمەر پیبۆدی فرۆشگایەکی کتێبفرۆشی بەڕێوەدەبرد کە شوێنێکی پەسەندی کۆکردنەوەی چەندین ئایدلۆژۆیا و بیروڕا بوو.

 

ژنان مافی گەیشتن بە خوێندنی باڵایان بەدەستهێنا لە پێناو ئەوەی بتوانن مامۆستای باشتری کوڕەکانیان بن، هەروەها لە داهاتوودا کچەکانیان، وەک پەروەردەکاری نەوەی داهاتوو لێیان دەڕوانین، ئەم ژنانە نەک هەر مامۆستا بوون بەڵکو دامەزرێنەری قوتابخانە بوون، هەروەها کاترین بیچەر و ماری لیۆن لەناو ژنە ڕۆشنبیرە دیارەکاندان لە ساڵی ١٨٥٠ لە یەکەمین ژنە ئەفریقی-ئەمریکی دەرچووی کۆلێژ بوون.

 

دەرچوونی ئێلیزابێس بلاکوێڵ لە ساڵی ١٨٤٩ وەک یەکەم ژنە پزیشک لە ئەمریکا ئەو گۆڕانکاریە دەردەخات کە نیوەی یەکەمی کۆتایی پێهێنا و نیوەی دووەمی سەدەی دەست پێکرد، بووە دەرفەتێکی نوێ و وردە وردە کرانەوەی زیاتر بۆ ژنان.

"ژنان توانیان کاربکەن بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان"

ژنان توانیان شان بە شانی پیاوەکان کار بکەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە هاوژینەکانیان لەدەستدابوو توانیان ژیانێکی شایستە بۆ منداڵەکانیان دابینبکەن و لەسەر پێی خۆیان بوەستن.

 

لە سەرەتادا کاری دوورمان لە ماڵەکاندا بە شێوەی بازرگانی بچووک ئەنجام دەدرا، لە ساڵی ١٨٣٠ ئامێری دروومان بە کارگەکان ناسێنرا.

لەگەڵ سەرەتاکانی ئامێری ڕستن و دروومان، ژنانی گەنج بەتایبەتی لە خێزانە کێڵگەیی، چەند ساڵێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن دەستیان بە کارکردن لە کار و پیشەسازییە نوێیەکاندا کرد.

 

سارا جۆسێفسا پاش مردنی هاوسەرەکەی دەبوایە بچێتە سەر کار بۆ ئەوەی پشتگیری خۆی و منداڵەکانی بکات، وەک سەرنووسەری گۆڤارێک دەستی بە کارکردن کرد، کە دواتر گەشەی کرد بۆ دامەزراندنی "گۆڤاری گۆدی لەیدی" وەک یەکەم گۆڤار کە لەلایەن ژنێکەوە بۆ ژنان چاپکراوە.

گۆڤارەکە  نموونەی ژنانی لە نێوخۆدا بەرز کردەوە و یارمەتیدەر بوو لە دامەزراندنی ستانداردێکی مامناوەندی بۆ ئەوەی چۆن ژنان ژیان بەڕێوەبدەن.

ت.پ