مەغریبی عەرەبی: پێنج وڵات، قەیرانێک و ژنان باجەکەی دەدەن – ١

ئابووری مەغریب لە گەشەکردندایە و هەلی کاری نوێ دروست دەبێت، بەڵام جیاوازی ڕەگەزی هێشتا زۆرە، لە کار و داهاتەوە بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی و ژیانی خێزان، ژنان بارگرانییەکی قورستر لەسەر شانیان هەڵدەگرن.

مەغریب ئابوورییەکە بەردەوام لە گەشەکردندایە و ژنان باجی لاوازی دەدەن

 

حەنان حارت

 

مەغریب – لە مەغریب، دوایین داتای ساڵانەی بازاڕی کار، کەلێنێکی بەرفراوان و بەردەوام لە نێوان ژن و پیاودا نیشان دەدات، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕێژەی بەشداری ژنان لە هێزی کاردا لە ١٩٪ بووە، لە کاتێکدا بۆ پیاوان لە ٦٨.٥٪ بووە، هاوکات ڕێژەی بێکاری ژنان بۆ ٢٠.٥٪ بەرزبووەتەوە، ئەم داتایانە لە کاتێکدایە کە ئابووری بەردەوامە لە ڕەخساندنی هەلی کار، لەو ساڵەدا ١٩٣ هەزار دەرفەت زیاد کرا، بەڵام باشتربوونی پێوەرە گشتییەکان نەیتوانیوە کەلێنی ڕەگەزی لە بەشداریکردندا کەم بکاتەوە یان نەهێڵێت.

 

وڵاتانی عەرەبی مەغریبی مەغریب، تونس، جەزائیر، لیبیا و مۆریتانیا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی ئابووری دەبنەوە کە توندییەکەی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانانە بریتین لە: نەبوونی هەمەچەشنی ئابووری و زۆر پشتبەستن بە کەرتە تایبەتەکان، بەو پێیەی ئابووریی جەزائیر و لیبیا زۆر پشت بە نەوت و گاز دەبەستن، مۆریتانیا بەرەوڕووی هەڵاوسانی نرخی ئاسن و زێڕ دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا مەغریب و تونسیش کاریگەری کشتوکاڵ و گەشتیاری و خواستی دەرەکییان لەسەرە.

 

بێکاری بە تایبەت لە نێو گەنجان و خاوبوونەوەی ڕەخساندنی هەلی کار فشارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی زیاتر کردووە، ئەم گرفتانە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و گرانی تێچووی وزە و خۆراک و قەرز و کورتهێنانی دارایی و کەمی وەبەرهێنان و کەم بەرهەمهێنان و هەروەها کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر دەبن.

 

لە لیبیا گێژاوی سیاسی و دووبەرەکی ناوخۆیی دامەزراوەکانی لاواز کردووە و بەشێکی بەرچاوی چالاکیی ئابووریی پەکخستووە، جگە لەوەش نەبوونی ئەنتیگراسیۆنی ئابووری و بازرگانی نێوان وڵاتانی مەغریب، ناوچەکە لە دەرفەتی بەرچاو بۆ گەشەکردن و وەبەرهێنان بێبەش دەکات.

 

ئەو قەیرانە بەهۆی یەک هۆکارەوە نییە، بەڵکو بەهۆی تێکەڵبوونی هۆکارە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانەوەیە و سروشتی تایبەتی کێشەکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتە سەر کاریگەری قەیرانی ئابووری و هەڵاوسان لەسەر ژنان لە ناوچەی مەغریب، لەم ڕاپۆرتەدا، لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە چۆن بەرزبوونەوەی نرخەکان و دابەزینی هێزی کڕین کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی ژیان و هەلی کار و ڕێژەی بێکاری و کرێیان هەبووە، هەروەها ئەو سەختییانە دەستنیشان دەکەین کە ژنان لە بازاڕی کاردا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

لە ڕێگەی بەڵگە و داتاکانەوە، لە پرسیارێکی بنەڕەتی دەکۆڵینەوە: قەیرانە ئابوورییەکان چۆن پێگەی ژنان لە بازاڕی کاردا دادەڕێژنەوە و ژنان چ باجێک دەدەن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی بێکاری و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان؟

ئێمە لە مەغریبەوە دەست پێدەکەین، لە پشت داتاکانەوە چیرۆکی ئەو ژنانە هەن کە ڕووبەڕووی لەدەستدانی داهات و نائەمنی کار و کەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەبنەوە  هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە بەرپرسیارێتی چاودێریکردن لەناو خێزانەکەدا بەردەوامە، بۆ زۆرێک لە ژنان لاوازی ئابووری تەنها لە لەدەستدانی کارەکانیانەوە دەست پێناکات، بەڵکو زۆر زووتر بە سەختی چوونە ناو بازاڕی کارەوە دەست پێدەکات و درێژدەبێتەوە بۆ کوالیتی کار و ئەو مافە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕەنگە دواتر بەدەستی بهێنن (یان ڕەنگە نەیکەن).

 

کاتێک پاراستنی داهات دەبێتە شەڕێکی سەرکەش

بۆ ئامینە تەلبی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکەی دوای نەخۆشی وەک گەڕانەوە بۆ ژیانی پیشەیی پێشووی نەبوو، دوای ئەوەی چارەسەری کیمیایی و تیشکی بۆ ئەنجامدرا، ئامینە تەمەن ٥٠ ساڵ، گەڕایەوە کارگەی قوماش، بەڵام چیتر نەیتوانی لەگەڵ ئەو خێرایی کارەدا خۆی بگونجێت کە پێش نەخۆشیەکەی ڕاهاتبوو.

 

ئامینە تەلبی زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە کەرتی قوماشدا کاری کردبوو و لە سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی نیشتمانی تۆمارکرابوو، بەشدارییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، لەوانەش مافی خانەنشینی، لە موچەکەی لێبڕدرا، موچەی ئامینە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی بوو و هەروەها یارمەتی بژێوی دایکی بوو،  کارەکەی ئامینە تەلبی پێویستی بەوە بوو کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە پارچەی دورین لە کاتژمێرێکدا تەواو بکات، دوای گەڕانەوەی بۆ کارگەکە، بەهۆی کاریگەرییە بەردەوامەکانی نەخۆشی و چارەسەرکردنەوە، بەزەحمەت گەیشتە ئەو ئاستەی کە پێویستی بە پشک هەیە، لە نێوان پێویستی داهات و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە بەرامبەر دایکی هەیبوو، هەستی بە ناچاری دەکرد بەردەوام بێت لە کارکردن، هەرچەندە توانای جەستەیی بۆ هەڵگرتنی باری کارەکە کەم بووبووەوە، دواتر بۆ جاری دووەم تووشی شێرپەنجە بوو و لە کۆتاییدا گیانی لەدەستدا.

 

چیرۆکی ئامینە تەلبی ڕەنگدانەوەی هەموو ئەزموونەکانی کرێکارانی ژن لە مەغریب نییە، بەڵام ئەوە دەردەخات کە چۆن پێویستی بە داهات و بەرپرسیارێتی خێزانیی دەتوانێت بەردەوامبوون لە کارکردن پێویست بکات.

 

کەلێنێک کە پێش بێکاری دەستپێدەکات

کەلێنی ئابووری نێوان ژن و پیاو لە لەدەستدانی کارێکەوە دەست پێناکات، بەڵکو زۆر زووتر لە دەروازەی بازاڕی کارەوە دەست پێدەکات، بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای پلاندانان، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کاردا لە ١٩٪ بووە، لەکاتێکدا بۆ پیاوان لە ٦٨.٥٪ بووە، ڕێژەی دامەزراندن بۆ ژنان لە ١٥.١٪ بووە، لەکاتێکدا بۆ پیاوان ٦١.١٪ بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاری بۆ ژنان گەیشتووەتە ٢٠.٥٪، لەکاتێکدا بۆ پیاوان ١٠.٨٪ بووە.

 

هاوکات ئابوری مەغریب لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥، ١٩٣ هەزار هەلی هەلی کار ڕەخساندووە، لەو ژمارەیەش ٢٠٣ هەزار هەلی هەلی کار لە ناوچە شارییەکان بووە، هاوکات ١٠ هەزار هەلی کار لە ناوچە گوندنشینەکان لەدەست داوە، ڕەخساندنی هەلی کار زیاتر لە کەرتی موچەدا بووە، کە ٢٤٩ هەزار پۆستی نوێ زیادکراون، لەکاتێکدا دامەزراندنی بێ موچە نزیکەی ٥٥ هەزار دابەزیوە.

 

دابەشکردنی ئەم هەلی کارانە بەپێی کەرتەکان جیاواز بوو: کەرتی خزمەتگوزاری ١٢٣ هەزار هەلی کار و کارە بیناسازی و گشتیەکان ٦٤ هەزار زیادی کردووە، پیشەسازیش ٤٦ هەزار هەلی کار زیادی کردووە، لە هەمان کاتدا کشتوکاڵ و دارستان و ماسیگرتن ٤١ هەزار هەلی کاریان لەدەستدا.

 

ئەم ژمارانە بە تەنیا ڕێگەمان پێنادەن بڵێین ژنان "یەکەم کەس بوون کە لە هەندێک کەرت دەرکراون". ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە داتا گشتییەکان هەمیشە لەدەستدانی کار بەپێی ڕەگەز و کەرتەکان بە وردی نیشان نادەن. ئەوان گۆڕانکارییەکی بەرچاوی کەرتییەکان بۆ ژنان ئاشکرا دەکەن. بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی کە چالاکییە ئابوورییەکانیان پەیوەستە بە کشتوکاڵ و کاری وەرزی و پیشەسازی و خزمەتگوزارییەوە.

 

قوماش، کاتێک خێرایی بەرهەمهێنان دەبێتە تاقیکردنەوەی مانەوە

لێرەدا پرسەکە تەنها ژمارەی ئەو هەلی کارانە نییە کە کەرتی پیشەسازی دروستی کردووە، ئەوە سروشتی ئەو کارانەیە کە ژنان لەو کەرتەدا ئەنجامی دەدەن و ئەو مەرجانەی کە توانای مانەوەیان لەو کارانەدا دیاری دەکەن، کەرتی قوماش نموونەیەکی ڕوونی ئەمە دەخاتە ڕوو، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە بەردەوامی دامەزراندن بەستراوەتەوە بە کۆتایی بەرهەمهێنانی تایبەت، لەم کەرتە کارەدا، بەرگەگرتنی جەستەیی دەبێتە مەرجێکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دامەزراندن، کە ئەمەش ڕاستییەکە بە ئەزموونی ئامینە تەلبی دەردەکەوێت.

 

بۆ ئامینە تەلبی ئاڵەنگاریەکە تەنها پاراستنی کارەکەی نەبوو دوای نەخۆشییەک، بەڵکو گەڕانەوە بوو بۆ پرۆسەی کارێک کە چیتر لەگەڵ تەندروستیدا نەدەگونجا، ئەزموونی ئامینە تەلبی ئەو پرسیارە دەوروژێنێت: چی بەسەر ژنانی کرێکاردا دێت کاتێک توانای کارکردنیان دەگۆڕێت، بەڵام داهاتەکە بە پێویستی دەمێنێتەوە بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان؟

 

کشتوکاڵ، کاتێک داهات بەبێ بێکاری لەدەست دەچێت

لەدەستدانی هەلی کاری کشتوکاڵی بە تایبەتی بۆ ژنانی گوندنشین گرنگە، چونکە بەشێک لە چالاکییە ئابوورییەکانیان پەیوەستە بە کاری وەرزی، بێ موچە یان نائەمنی، بەڵام مەرج نییە ژنێک کە کاری کشتوکاڵی یان وەرزیی خۆی لەدەست بدات، مەرج نییە لە ئاماری بێکاریدا جێگیر بکرێت،  لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ناوماڵ، ڕوو لە کاری نافەرمی بکات یان بەدوای کارێکی کاتی و ناڕێکدا بگەڕێت، لە ئەنجامدا ڕەنگە ژنێک سەرچاوەیەکی ڕاستەقینەی داهات لەدەست بدات بەبێ ئەوەی هەرگیز وەک بێکار لە ئامارەکاندا تۆمار بکرێت.

 

کاری نافەرمی و تێچووی دواخراو

لاوازی ئابووری ژنان تەنها لە داهاتی ئێستایاندا سنووردار نییە، بەڵکو پرۆسەکانی کاری نافەرمی، بەشداریکردنی سنووردار لە بازاڕی کار و پشوودانی پیشەیی بەهۆی بەرپرسیارێتی خێزانییەوە دەتوانێت لێکەوتەی درێژخایەنی هەبێت کە تا خانەنشینی بەردەوام بێت.

 

توێژینەوەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای پلاندانان سەبارەت بە نافەرمی، ڕەگەز و پیربوون دەریدەخات کە ئەم ڕێگا پیشەیانە دەتوانن ببنە هۆی جیاوازی کۆبونەوە لە مافە داراییەکان.

ئەم بابەتە نەک هەر کارێکی ڕانەگەیاندراو و بێ پارێزراو، بەڵکو کاری بێ موچەش دەگرێتەوە کە ژنان لە دەرەوەی بازاڕی فەرمی کار ئەنجامی دەدەن.

 

ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە پێشکەشکراون دەریدەخەن کە ژنان بە تێکڕا ڕۆژانە پێنج کاتژمێر لە کارەکانی ناوماڵ و چاودێری بێ موچەدا بەسەر دەبەن، ئەنجومەن ئاماژەی بەوەشکرد، کە خستنەڕووی بەهای ئەم کارە لە ژمێریارییە ئابوورییە نیشتمانییەکاندا گرنگییەکەی دەردەخات، بەهای کاری بێ موچەی ناوماڵ نزیکە لە ١٩.٤٪ی بەرهەمی ناوخۆیی، کە ژنان لە ١٦.٤٪ پێکدەهێنن، جگە لەوەش لە ٢٤٪ی ژنانی کرێکار بەشێوەیەکی نیمچە کاتی کاردەکەن، لەکاتێکدا لە ٢.٩٪ی پیاوان کاردەکەن.

 

کاریگەری ئەم ڕێگا پیشەیانە لە کاتی خانەنشینیدا دیار دەبێت، تەنها لە ٦.٧٪ی ژنانی بەتەمەن خانەنشینی وەردەگرن، لە کاتێکدا لە ٣٣.٦٪ی پیاوان، بۆیە لای ژنان پرسەکە تەنها داهاتی ئێستا نییە، بەڵکو ئەو کارەی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەن، مافی کۆمەڵایەتی و داهاتی ساڵانی خانەنشینییان مسۆگەر دەکات یان نا.

 

لە لەدەستدانی کارەوە بۆ کارکردن لەسەر بنەمای بەرنامە

نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لەیلا م. تەمەن ٣٦ ساڵ لە فرۆشگایەکی ئەلیکترۆنی کارەکەی لەدەستدا، کە مانگانە نزیکەی سێ هەزار درهەمی دەستدەکەوت، لەناکاو لەیلا بێ داهاتێکی جێگیر مایەوە، لە کاتێکدا هێشتا دەبوو قەرزی ئۆتۆمبێلەکەی بداتەوە، لەیلا کە نەیتوانی زیاتر چاوەڕێ بکات، بەدوای سەرچاوەیەکی جێگرەوەدا گەڕا بۆ داهات و لە کۆتاییدا دەستی کرد بە لێخوڕین بۆ گواستنەوە، کۆی داهاتی ئەو ژنە لە هەندێک ڕۆژدا دەگاتە نزیکەی ٣٠٠ درهەم (نزیکەی ٣٠ دۆلار)، بەڵام ئەم ژمارەیە ڕەنگدانەوەی داهاتی ڕاستەقینەی نییە، بەو پێیەی دەبێت سووتەمەنی، چاککردنەوە، بیمە و خەرجییەکانی دیکەی پەیوەست بە ئۆتۆمبێلەکە ببڕدرێت.

 

لەیلا لە موچەی مانگانەی دیاریکراوەوە بۆ داهاتی ڕۆژانە کە بەپێی ژمارەی گەشتەکانی و توانای بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلەکە گوڕا، چیرۆکی لەیلا بەو واتایە نییە کە کارکردن لە ڕێگەی ئەپێکەوە مەرجە هەڵبژاردنێکی خراپ بێت، بەلكو ئەوە نیشان دەدات کە چۆن لەدەستدانی کاری موچەخۆر دەتوانێت هانی ژنێک بدات بەدوای جێگرەوەیەکیتردا بگەڕێت.

 

چاودێریکردن وەک بەربەستێک لەبەردەم سەربەخۆیی دارایی

ئەم کێشە و گرفتانە بە شێوەیەکی دانەبڕاو پەیوەستن بەو بەرپرسیارێتییە چاودێرییانەی کە ژنان لەناو خێزانەکەدا لە ئەستۆی دەگرن، ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی کەمی بەشداری ئابووری ژنان بە هۆکارەکانی دیکەوە دەبەستێتەوە: بارگرانیی کاری بێ موچەی ماڵ و چاودێری، نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری منداڵان، کێشەی گواستنەوە، خراپی بارودۆخی کارکردن و کەمی خواست لەسەر ژنان لە هێزی کاردا.

 

ئەم پرسە لەگەڵ گۆڕانی پێکهاتەی خێزانەکان لە مەغریب تادێت گرنگتر دەبێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنەکەدا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خراوەتەڕوو، ڕێژەی ئەو خێزانانەی کە ژنان سەرۆکایەتیان دەکەن لە ١٦.٢٪ لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ لە ١٩.٢٪ لە ساڵی ٢٠٢٤ زیادیکردووە.

 

ئەم نیشانی دەدەن کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەرپرسیارێتی ئابوری و خێزانی ڕاستەوخۆ لە ئەستۆ دەگرن، هەرچەندە دەستڕاگەیشتنیان بە داهاتی جێگیر و پاراستنی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی هێشتا لە چاو پیاوان کەمترە.

 

سەربەخۆیی ئابووری پارێزەرێکە لە بەرامبەر لاوازی

لە کاتێکدا ناتوانرێت بانگەشەی ئەوە بکرێت کە بەرزبوونەوەی نرخەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژی ژنان، بەڵام تەنها لە هۆکارە ئابوورییەکان سنووردار نییە، نەبوونی سەربەخۆیی ئابووری دەتوانێت لاوازی هەندێک لە ژنان زیاد بکات کاتێک ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە.

 

ئەو ژنەی کە داهاتی سەربەخۆ، خانووبەرەی جێگرەوە، یان سەرچاوەی گونجاوی نییە، لەوانەیە بژاردەی زۆر سنوورداری هەبێت کاتێک پێویستی بە جێهێشتنی پەیوەندییەکی توندوتیژی هەیە یان بەدوای پارێزگاریدا بگەڕێت، لێرەدا قەیرانی ئابووری لەگەڵ قەیرانی مافەکاندا تێکەڵ بووە: بوونی مافێکی یاسایی هەمیشە مسۆگەری ئەوە ناکات کە هەموو ژنان بە یەکسانی دەستیان بە پاراستن بگات.

 

یاساکان بوونیان هەیە، بەڵام پاراستن پێویستی بە سیستەمێکی هەمەلایەنە هەیە

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە مەغریب یاسای ١٠٣.١٤ی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ میکانیزمی پشتیوانی و چاودێری لەناو دامەزراوە گشتییەکان و تۆڕێک لە کۆمەڵە و ناوەندەکانی گوێگرتن کە خزمەتگوزاری یاسایی و دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکەن، ئەم ناوەندانە بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانە گرنگن کە سەرچاوەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی یان بونیادنانەوەی ژیانییان لەسەر نییە.

 

لەم جۆرە حاڵەتانەدا ناتوانرێت پشتیوانی دارایی لە پاراستن جیا بکرێتەوە، لەوانەیە ژنێک پێویستی بە سەرچاوەی داهات یان چالاکیەک هەبێت بۆ چالاککردنی پشتبەستن بەخۆی.

 

داهات وەک ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لە قەیران

چیرۆکی زەینەب ئیسماعیل عەلاوی کە پێشتر ئاژانسەکەمان بڵاوی کردۆتەوە، لایەنێکی تری پەیوەندی نێوان توندوتیژی و وابەستەیی ئابووری نیشان دەدات، زەینەب دوای ژیانی هاوسەرگیری و ئازاردان، خۆی بەبێ سەرچاوەیەکی سەربەخۆی داهات بینیەوە و کەوتە دۆخێکی سەختی دەروونییەوە، پاشان ڕووی لە فیدراسیۆنی کۆمەڵەی مافی ژنان کردووە و لەوێ پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی وەرگرتووە.

 

بەڵام یارمەتییەکان لە پشتیوانییەکی سادە تێپەڕی، کۆمەڵەکە یارمەتی زەینەب عەلاوی دا بۆ دەستپێکردنی چالاکییەکی داهات، دروستکردنی جانتا لەگەڵ مەغریب، ئەزموونی زەینەب ئەوە نیشان دەدات کە چۆن سەربەخۆیی ئابووری دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە بونیادنانەوەی ژیانی مرۆڤ دوای توندوتیژی.

 

سیوتا، کاتێک بێهیوای دەگۆڕێت بۆ قەیرانێکی تر

ئەم لاوازییە ئابووری و کۆمەڵایەتییە بە توندی پەیوەستە بە شەپۆلەکانی بێهیوای؛ بێ هیواییەک کە وا دەکات هەندێک لە گەنجان کۆچکردن وەک ڕێگەیەک بۆ دەرچوون لە ڕاستیەک ببینن کە ناتوانێت هەلی کار یان سەقامگیری دابین بکات.

 

لە کۆتایی مانگی تەمووزی ٢٠٢٦ شاری سیوتا شەپۆلێکی نائاسایی پەڕینەوە بەکۆمەڵەکانی بەخۆیەوە بینی، خەمڵاندنی ژمارەی ئەو کەسانەی کە چوونەتە ناو شارەکەوە جیاواز بوو،

دواتر دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند, کە نزیکەی ٦٩ هەزار و ٥٠٠ کەس گەڕاونەتەوە مەغریب, لە هەمان کاتدا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوا، بەپێی ئەو داتایانەی لەو کاتەدا بڵاوکراونەتەوە، ٧٢ کەس لە لایەنی ئیسپانیا و ١١ کەس لە لایەنی مەغریب گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەم شەپۆلە لە چوارچێوەی بێ هیوای ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ڕوویدا و هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پۆست و گرتە ڤیدیۆییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کە هیوای لای بەشێک لە گەنجان بەرزکردەوە کە بتوانن بگەنە سیوتا و لە ئیسپانیا بمێننەوە، هەروەها لەوانەیە ژنان لەم جۆرە بارودۆخانەدا ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر ببنەوە.

 

ئەو تێبینیانەی لەم شەپۆلەدا دەکرێن، ئەو لاوازییە تایبەتە ئاشکرا دەکەن کە هەندێک لە ژنانی گەنج ڕووبەڕووی دەبنەوە، کە ئەمەش بەهۆی قەرەباڵغی ناوەندەکانی پێشوازی و ئەوەی بەشێکیان ناچار بوون لەسەر شەقامەکان بژین، هەرچەندە ئەم زانیاریانە کەیسە یاساییە تایبەتەکان پشتڕاست ناکەنەوە، بەڵام تیشک دەخەنە سەر ئەو مەترسییە زیادانەی کە ڕەنگە ژنان لە چوارچێوەی کۆچکردندا ڕووبەڕوویان ببنەوە، لەگەڵ ئەو بارودۆخانە کە تێیدا لاوازی ئابووری پەیوەستە بە پرسەکانی ڕەگەزی و گەنجانەوە.

 

ئەو ژنەی کە  بەجێماوە

تێچووی کۆچکردن تەنها لە ئەستۆی ئەو کەسە نییە کە کۆچ دەکات، زۆرجار لەناو خێزانەکەدا ئەوە ژنەی کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامەکانی ڕۆژانەی بڕیاری کۆچکردن، هەوڵێکی شکستخواردوودا بکات، لەوانەیە ژنەکە ناچار بکرێت ئەو داهاتە بگۆڕێت کە پێشتر لەلایەن هاوژینەکەی یان ئەندامێکی تری خێزانەکەیەوە دابینکراوە، لە کاتێکدا، هێشتا باری سەرەکی کارە بێ موچەکانی ماڵەوەی لە ئەستۆدایە، ئەگەر هەوڵی کۆچکردن شکستی هێنا، لەوانەیە خێزانەکە بگەڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەک بەڵام بە زیادبوونی بارگرانی، بۆیە باسکردن لە کۆچکردن لە ڕوانگەی ژنانەوە تەنها بە ژمارەی ئەو ژنانە سنووردار نییە کە سنوورەکان دەبەزێنن، هەروەها ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە دوای خۆیان بەجێماوە.

 

تێچوونێک کە بە تەواوی لە ئاماری بێکاریدا ڕەنگ ناداتەوە

ئەم چیرۆک و داتایانە نیشانی دەدەن، کە ناتوانرێت لاوازی ئابووری ژنان تەنها بە ڕێژەی بێکاری بپێورێت، هەرچەندە ئابووری مەغریب لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە ڕێژەی لە ٤.٩٪ گەشەی کردووە و ١٩٣ هەزار هەلی کار ڕەخساندووە، بەڵام بەشداری ژنان لە هێزی کاردا تەنها لە ١٩٪ ماوەتەوە و ڕێژەی بێکاری ژنان لە ٢٠.٥٪ بووە.

 

ژنان پشکێکی بەرچاو لە کاری ناوماڵ و چاودێری بێ موچە ئەنجام دەدەن و پچڕانی پیشە یان دامەزراندنێکی نافەرمی دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی پاراستنی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی خانەنشینی، ئەم تێچوونە لە خێزانەکان تێدەپەڕێت، ئەنجومەنی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی مەزەندە دەکات کە تێچووی ساڵانەی بەشداریکردنی سنوورداری ژنان لە ئابووریدا نزیکەی ٢٥.٣ ملیار درهەمە.

 

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە زیادکردنی بەشداریکردنی ژنان بە ڕێژەی لە ٩٪ دەتوانێت بەرهەمی ناوخۆیی بە ڕێژەی نزیکەی لە ٣٪ تا ساڵی ٢٠٣٥ زیاد بکات  مەغریب ئامانجیەتی تا ساڵی ٢٠٣٥ بگاتە ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان کە لە ٤٥٪ بێت.

 

هەروەها فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەروەردەی منداڵانی سەرەتایی دەتوانێت ٥١ هەزار و ٩٠٣ هەلی کار دروست بکات، کە ٤٦ هەزار و ٧١٣ هەلی کار بۆ ژنان دەبێت، ئەم داتایانە دەریدەخەن کە "ئابووری چاودێری" تەنها بەرپرسیارێتییەکی خێزانیی نییە کە دەکەوێتە ئەستۆی ژنان، بەڵکو بوارێکە کە ئەگەر بە شێوەیەکی دروست ڕێکبخرێت و وەبەرهێنانی تێدا بکرێت، دەتوانێت دامەزراندن و داهات و پاراستنی کۆمەڵایەتی دابین بکات.

 

کاتێک گەشەکردن بەس نییە

دژایەتی مەغریب لە ساڵی ٢٠٢٦دا، نەبوونی تەواوەتی گەشەکردن یان هەلی کار نییە، پێوەرە ئابوورییەکان باشتر بوون و ئابووری هەلی کاری نوێی ڕەخساندووە، بەڵام ئەمە بۆشایی گەورەی نێوان ژن و پیاوی لە بازاڕی کاردا نەهێشتووە، پرسیارەکە تەنها ئەوە نییە کە ئابووری چەند هەلی کار دروست کردووە، بەڵکو کێ دەستی پێدەگات؟ کێ دەتوانێت پارێزگارییان لێ بکات؟ کێ داهاتی سەربەخۆی هەیە؟ کێ دەتوانێت لە کاتی نەخۆشیدا بەردەوام بێت لە کارکردن؟ کێ پارێزگاری کۆمەڵایەتی وەردەگرێت؟ کێ باری چاودێری لە ئەستۆ دەگرێت کاتێک سەرچاوەکانی خێزان کەم دەبنەوە؟

 

ئەو گەشەکردنەی کە بەشداری ژنان لە بازاڕی کاردا فراوان ناکات، نائەمنی کار کەم ناکاتەوە، یان تێچووی چاودێری چارەسەر ناکات، ڕەنگە نیشاندەری ئابووریی گەورە باشتر بکات بەبێ ئەوەی گۆڕانکارییەکی هاوتا لە ژیانی ڕۆژانەی ژناندا بکات، لە کۆتاییدا گرنگترین پرسیار ئەوەیە، ئایا ئابووری گەشە دەکات، بەڵام ئایا ژنان لە ڕووی سەربەخۆیی ئابووری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خۆڕاگری لە بەرامبەر قەیرانەکاندا ئەم گەشەکردنە ئەزموون دەکەن؟