مۆدێل و کاریگەرییەکانی لەسەر هزری گەنجان لە ئێراندا

مۆدێلکردن، لە سیستمی سەرمایەداری لە جیهانی ئەمڕۆدا فراوان بووە، میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکی دەرکەوتن و بوون بە مۆدێلن، ئەمەش کاریگەری زۆری نەرێنی لەسەر چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت کچانی گەنج و بوارە جیاوازەکانی ژیانیان دروست کردووە . سارا ارومیه

مۆدێلکردن، لە سیستمی سەرمایەداری لە جیهانی ئەمڕۆدا فراوان بووە، میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکی دەرکەوتن و بوون بە مۆدێلن، ئەمەش کاریگەری زۆری نەرێنی لەسەر چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت کچانی گەنج و بوارە جیاوازەکانی ژیانیان دروست کردووە .

سارا ارومیه

 

کاری مۆدێل، وەک پیشەیەک بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٥٣ لە لایەن 'چارلس فرێدریک وۆرس' دامەزراوە، کاتێک داوای لە هاوسەرەکەی 'ماری وۆرسوۆرس' کرد، کە ئەو جلوبەرگانەی دیزاینی کردووە نمایشیان بکات.

دەستەواژەی " مۆدێلی ماڵ " بۆ وەسفکردنی ئەم جۆرە کارە دروستکراوە، دواجار بوو بە ڕێگەیەک بۆ فرۆستنی ئەو خانووانەی لە شاری پریس کە دیزاینێکی نەگونجاویان هەبووە، کە لە ڕێگای ژنێکەوە کە ڕازێندرابووەوە هەوڵی ڕیکلامکردنیان بۆ خانووەکان دەدا.

تا ئەو کاتە کاری مۆدێل هیچ پێوەر و ستانداردێکی نەبووە، دواتر لەگەڵ  پێشکەوتنی بوارەکەدا کاری مۆدێل بووە پیشە فاشیۆن دروزتبوو،  پیشەی مۆدێلسازی فراوان بوو بۆ مۆدێلکردنی فۆتۆ.

 

مۆدێل و بە کاڵاکردنی ژنانی گەنج

مۆدێل لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا یەکێکە لەکارە پڕ داهاتەکان و زۆرترین قازانجی لە جیهاندا لێوە پەیدا دەکرێت، پاڵنەری سەرەکیش دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی ئابووری، چونکە بەکاربردن دروشمی سیستمی ئابووری و سەرمایەدارییە و بەشێوەیەکی سروشتی هەموو ئامڕازێک بەکاردەهێنیت بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمەکانی.

مۆدێلکردن ناڕاستەوخۆ بەهاکانی پەیوەست بە سیستمی سەرمایەداری فراوان و بەرز دەکاتەوە، بابەتەکە تەنها لە چوارچێوەی مۆدێلدا نامێنێتەوە بەڵکو چەمکەکانی وەک ئەرستۆکراتیەت، شانازی کردن بە ئامێری باشتر، ئۆتۆمبیلی باشتر، براندینگی جلوبەرگ لە ناو گەنجانی کۆمەڵگا بڵاودەکاتەوە و بەرجەستەی دەکات.

هەروەها ژن لەم سیستەمەدا وەک ئامرازێک بەکار دەهێنرێت، لە سیستەمی سەرمایەداری ڕۆڵی نەشیاو بە ژنان دەدرێت، لە پێناو بەرەو پێشبردنی ئامانجە ئابورییەکانیان، بەو شێوەیە پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگادا فراوان دەکەن و کار بۆ لاوازکردنی هزر و خواستی ژنان بۆ خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا دەکەن.

ژنان مۆدێل لە سیستمی سەرمایەداریدا تەمەنێکی زۆر کورتیان هەیە لە سوودبینیندا، نوێنەرانی دەزگا مۆدێلەکان بە ژنانی تەمەنی سەروو ٢٠ ساڵ دەڵێن: " بڵێ کە تەمەنت ١٩ ساڵە، چونکە کەس زەرفێکی شیر ناکڕێت کە ماوەکەی بەسەرچووبێت لە کاتێکدا زەرفی تازەی شیر لە هەر ساتێکدا بچێتە بازاڕەوە "، واتە ژنان تەنها لە چوارچێوەی سودبینین بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکاردەهێنن و دوایی ماوەیەک وەک کاڵایەکی بێ نرخ لێیان دەڕوانن.

لەم نێوەدا هۆکارەکانی وەک تێکچوونی لایەنی دەروونی، کێشە کۆمەڵایەتییەکانی، ناهۆشیاری و فشاری دارایی کاریگەری زۆری لەسەر ژنانی گەنج دروست دەکات، لەم سیستمەدا بۆ ژنانی گەنج ناچار دەکرێن تا بە جلوبەرگی نەشیاو لە گۆڤارەکانی پیاوان بەشداری بکەن، یاخود بەشداری لە ڤیدیۆ نەگونجاوەکان بکەن، کە مەترسی هەیە بۆ هۆگر بوون بە ڕەفتاری نەشیاو، نەخۆشی دەروونی و تەنانەت لە دروستکردنی پەیوەندی جنسی نا دروست.

 لە دەرئەنجامی ئەم بەکاڵاکردنەی ژناندا، ژنانیش دەکەونە ژێر ئەو هەژموونەی سیستمی سەرمایەدارییەوە و کاریگەر دەبن، لەوانە دەستکاریکردن و نەشتەرگەری جوانکاری بۆ جەستە، ڕازی نەبوون بە جوانی سروشتییان بەهۆی ئەوەی هەمیشە داوایان لێدەکرێت بە شێوازێکی جوانتر دەربکەون بۆ سەرنجڕاکێشبوونیان، یەکێکی ترە لەو گرفتانەی کە کچانی گەنج لەم سیستمەدا دووچاری دەبنەوە.

 

مۆدێل لە ئێران

هەرچەندە ڕژێمی ئێران لە ڕووی یاساییەوە ڕێگە بە کاری مۆدێل نادات، بەڵام بەهۆی سەپاندنی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی زۆرە ملە، کۆمەڵگای نەریتی، هەژاری سیستماتیک، حیجابی زۆرەملە و دروستکردنی ئاستەنگی بێشوومار بۆ ژنانی گەنج بۆ چوونە ناو بواری وەرزش و هونەر، زەمینەی بۆ چوونە ناو کاری مۆدێل خۆشکردووە، لەم دواییانەدا لەگەڵ بەرزبوونەوەی کێشەی ئابووری، ویستی نمایشکردن و مۆدێلکردن لە دوکانەکانی جلوبەرگدا زیادی کردووە.

بەهۆی بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەوە، کە بنەمای سەرەکی مۆدێلن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هزری گەنجان دروست کردووە ڕێگا خۆشکەربووە تا ژنانی گەنج بچنە ناو ئەو سیستمەوە.

ماوەی گەنجێتی و هەرزەکاریی، سەردەمی خرۆشانە، واتە لایەنی سۆزداری بەسەر لایەنی عەقڵانیەتدا لە مێشکدا زاڵە، ئاسایییە هەر گەنج و هەرزەکارێک بەلای خۆیاندا ڕابکێشن، مۆدێلکردن هەم چالاکییەکی پڕ جۆش و هەم لە ڕووی ئابوورییەوە هاندەرە و بە ناوبانگ بوونیش یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.