مامۆستایانی وانەی کوردی لە قوتابخانەکان دەردەکرێن

لە دوای داگیرکردنی عەفرینەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە مامۆستایانی وانەی کوردی لە قوتابخانەکاندا دەردەکرێن، لە شوێنی ئەو وانەیە وانەی زمانی تورکی و عەرەبی دەخوێندرێت. شیرین عەلی

لە دوای داگیرکردنی عەفرینەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە مامۆستایانی وانەی کوردی لە قوتابخانەکاندا دەردەکرێن، لە شوێنی ئەو وانەیە وانەی زمانی تورکی و عەرەبی دەخوێندرێت.

شیرین عەلی

 

شەهبا- مافی هەر کەسێکە کە بە زمانی دایکی بخوێنێت و بنوسێت، بەڵام کورد لە عەفرین پاش داگیرکردنی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕێگانادرێت بە زمانی خۆیان بە سەربەستی بدوێنن و بخوێنن، ئێستاش مامۆستایانی زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا دەردەکرێن، ڕێگا نادرێت خێزانە کوردەکانیش لە ماڵەکانیشیاندا بە زمانی کوردی قسە بکەن.

 

بێریڤان عومەر، بەڕێوەبەری پەیمانی شەهید ئامارا لە کانتۆنی شەهبا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە پێش داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، مامۆستایانی زمانی کوردی ئەو کاتەی هەرێمەکە لە ژێر چاودێری خۆبەڕێوەبەریدا بوو بە ئازادی دەیانتوانی لە قوتابخانەکاندا وانەی کوردی بە قوتابییەکان بڵێنەوە، بەڵام لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا ڕێگا بە خوێندنی وانەی کوردی نادات.

 

لەبری وانەی کوردی، ئێستا دەبێت لە قوتابخانەکاندا وانەکانی عەرەبی و تورکی بخوێندێت، داواش دەکات زمانی کوردی لە داگیرکاری دەوڵەتی تورک بپارێزرێت.

 

بێریڤان جەعفەر، بەڕێوەبەری مامۆستایانی زمانی کوردیە لە عەفرین، ئاشکرای دەکات کە ئێستا قەدەغەیە لە عەفرین بە زمانی کوردی هەر کەسێک قسەبکات، بەڵام یەکەم شت کە داگیرکەر ئەنجامیدا قەدەغەکردنی زمانی کوردی بوو، دەڵێت "ئێستا قەدەغەیە هیچ کەسێک بە زمانی کوردی بدوێت، ئێمە وەک مامۆستایانی زمانی کوردی داوا لە ڕێکخراوە نەتەوەیی و جیهانییەکان دەکەین کە زمانی ئێمە کە تورکاندن بپارێزن".