لە نێوان پلانی کراوەیی و سیستمی پیاوسالاریدا ژنانی سعودیە بەرەو کوێ دەڕۆن؟
کۆمەڵگەی سعودیە لەژێرچەتری سیستەمێکی تونددا دەژین کە لەسەر بنەمای یاسای ئیسلامی و سیستمی کۆمەڵایەتی بەستراوەتەوە بە ئایین و خێڵەوە، داب و نەریتە بەسەرچووەکان و فێرکارییە ئیسلامییە سەلەفیەکان و سیستمی پیاوسالاری گۆڕدراون بۆ یاسای بە توندی جێبەجێکراو.

سەنا عەلی
ناوەندی هەواڵ- لە ڕووکەشدا، زۆر شت لە کۆمەڵگەی سعودیە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کە یەکێکە لە وڵاتە بەرتەسکەکان بەرامبەر بە ژنان، سیستەمی پیاوسالاری بەتەواوی کۆنترۆڵی ژیانی ژنان دەکات، شێوازێکی ژیانی نوێ و کراوەتر بەرەوپێش دەچێت، بەڵام ئایا شێوازی بیرکردنەوەی کۆمەڵگەیەک دەتوانێت لە شەوێکدا بگۆڕێت؟
سعودیە زیاتر لە ٣٣ ملیۆن کەسی تێدایە، لەنێویاندا ڕێژەیەکی زۆر لە تاراوگەنشینەکان، کە نزیکەی لە ٣٩%ی دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن، کە لە ئەنجامی گەشەی خێرای ئابووری و شارەکان دوای دۆزینەوەی نەوت، بەدەوییە کۆچەرییەکان کە نیوەی دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن، لەوێ نیشتەجێ بوون، ئەم کۆچەریانە ملکەچی یاسای نەنووسراون لەسەر بنەمای بیرۆکەی بزووتنەوەی وەهابی و بزووتنەوەی سەحوە کە قۆڵی "ئیخوان موسلیمین" لە سعودیە، ئەم دوو سیستەمە بە چڕی کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی پیاوسالاری و هەژموونی پیاو بەسەر ژناندا.
ڕەنگە هەندێک بانگەشەی ئەوە بکەن کە شتەکان گۆڕاون، هەروەها ڕژێم چەند ساڵێک لەمەوبەر بۆ بڕینی قۆڵی وەهابیزم و بنبڕکردنی ئایدۆلۆژیاکەی دەستی پێکردووە، بەمەش کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵگەی سعودیەدا کەم بووەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا، چی لە ناو کۆمەڵگەدا گۆڕاوە، لە دەرەوەی پارتەکانی وڵات و کراوەیی ڕووکەش؟
ڕەگ و ڕیشەی ئایدیۆلۆژیای توندڕەو
نزیکە لە مەحاڵەوە جیاوازی لە نێوان فێرکارییە ئایینییەکان و داب و نەریتی خێڵەکیدا بکرێت، هەروەها توندڕەوی دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یەکەمی سعودیە، کاتێک شازادە محەمەد بن سەعود موقرین، دامەزرێنەری یەکەمین دەوڵەتی سعودیە لە ساڵی ١٧٩٢، قبوڵکردنی بیرۆکەکانی محەمەدی کوڕی عەبدول وەهابی ڕاگەیاند، کە ئەمەش ڕێککەوتنە لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێک کە سیمایەکی ئایینی نەتەوەی هەبێت.
وەهابیەت بزووتنەوەیەکی سیاسییە کە چەندین فەتوای بەرتەسککردنەوەی ژنانی دەرکرد، داب و نەریتی هەموو ناوچەکانی سعودیەی گۆڕی و کەشێکی بەپیتی بۆ سووکایەتیکردن بە ژنان دروستکرد، کە جەختی لە سەرپەرشتیکردنی پیاوان دەکرد، ئەمەش بووە هۆی دامەزراندنی سیستەمی سەرپەرشتیکردن، تەنانەت ئەگەر ژنەکە خاوەنی ماڵ و سامانەکەش بووبێت، تەنانەت ئەگەر تەمەنی نەوەد ساڵیش بووبێت.
مەزاوی ڕەشید، مامۆستای ئەنترۆپۆلۆژیای ئایینی لە زانکۆی لەندەن، لە پەرتوکەکەیدا بە ناوی "دەوڵەتی پیاوسالاری"دا باس لەوە دەکات کە وەهابیزم لەگەڵ بڵاوبوونەوەی داب و نەریتی خێڵەکی، یارمەتیدەر بووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژنان و پەروەردەکردنی نایەکسانی ڕەگەزی، وتی: سنووری وەدەرنانی تەنها لە بوژانەوەی وەهابیدا سنووردار نییە، بەڵکو کارلێکی نێوان دەوڵەت و ناسیۆنالیزمی ئایینی و فۆرمە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی پیاوسالاری بووەتە هۆی دامەزراندنی فۆڕمی توندی پەراوێزخستن، کە بووە هۆی گۆڕینی ژێردەستەیی و پیاوسالاری ژنان لە خێڵەوە بۆ دەوڵەت.
هەروەها فەتوای قەدەغەکردنی دەنگی ژنانی دەرکرد، کە ژنانی خستە ژێر دەسەڵاتی زانایانی گوندەکان، کە گۆرانی و بە دەنگی بەرز دروشمیان بۆ هاندانی پیاوان کردووە پێش فەتحەکان، کە تا ساڵی ١٩٣٠ باو بوو، سنووردارکرابوون دوای ئەوەی بەشدارییان لە ئابووری و مەڕداری و بونیادنان و بازرگانیکردن لەگەڵ گوندەکاندا.
ژنانی کۆیلە کە تا ساڵانی شەستەکان بەردەوام بوون لە کۆیلەبوون و ژنان و بەدەوی، لە بازاڕ و شەقامەکاندا سیمای خۆیان پاراست، باڵاپۆش بوون، بەڵام نیقابیان نەدەکرد و لە شوێنی کراوەدا کاریان لە مەڕداری و چێشت لێنان دەکرد، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٣٢ و تا ئەم دواییانە، وەدەرنانی ژنان بە ناوی "ڕێگریکردن لە بیانووەکان"، تایبەتمەندی سەرەکی بوو.
ناوکی بزووتنەوەی ژنان
ساڵانی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان لە ڕووناکترین قۆناغەکان بوون بۆ مافەکانی ژنان، کە ژنانی گەنجی خوێندکار لە شەقامەکاندا دەرکەوتن و ژنانیش لە بازاڕەکاندا، یەکەم نەوەی خوێندەواری ژنان لە سعودیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٠، ژنانی خوێندەوار سوودمەند بوون لە خوێندن لە وڵاتانی عەرەبی و هەلی کاریان لە بواری وانەوتنەوە و کارگێڕیدا دۆزیەوە، پاشان ڕۆژنامەگەری و خزمەتگوزاری پزیشکی، کە ناخی کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیری ژنانیان پێکهێنا.
عفەت بنت سنیان بن سەعود، هاوژینی مەلیک فەیسەڵ، یەکەم قوتابخانەی سعودی بۆ ژنانی گەنج دامەزراند، بە ناوی "دار حەنان"، لە ساڵی ١٩٥٥، بەڵام لەبەر ئەوەی خوێندن ناچاری نەبوو، ڕێژەی خوێندەواری ژنان لە ٢% لە ساڵی ١٩٧٠ تێنەپەڕی، هەروەها یەکەم کۆلێژی پەروەردە لە ڕیاز لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزرا، دواتر چەند دامەزراوەیەک لە مەککە و جدە و دەمام و شوێنەکانی تر.
فەقێیەکانی نەجدی فەتوا و یاسادانانی ئەنجومەنی باڵای زانایانیان قۆرخ کرد، کە لە ساڵی ١٩٧١ دامەزرا، بە دەرکردنی فەتوای پەیوەست بە بزووتنەوە و مافەکانی ژنان کە بوو بە خەمی سەرەکییان، هەروەها مەیلی پیاوسالارییان زاڵ بوو بەسەر زۆرێک لە فەتواکاندا، کە لە بابەتی قوتابخانەکاندا جێگیرکران و ڕێگەیان بە فرەژنی دەدا، سیستەمی سەرپەرشتیکردنیان بەهێزتر کرد و دەرفەتی خوێندنی قەدەغە کرد و گەشتکردنیان بەبێ سەرپەرشتیاری پیاو قەدەغە کرد، جگە لەوەش سامانی نەوت بودجەی پێویستی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە دابین کرد کە جیاکاری توندی ڕەگەزیانییان پاراست.
"چالاکی بەردەوامی ژنان
جیاوازی نێوان لیبراڵ و ئیسلامییەکان لە لێکدانەوەی ئەواندایە بۆ ڕەگ و ڕیشەی کێشەکە و چارەسەرە پێشنیار کراوەکان، لیبراڵەکان پێیان وایە کە وەهابییەت هۆکاری دابەزینی پێگەی ژنانە، لە کاتێکدا ئیسلامییەکان خێڵەکی بە هۆکاری ڕێگریکردن لە ڕزگاریخوازی دەزانن، ئەوان پێیان وایە ئیسلام مافی بە ژنان بەخشیوە، بەڵام فەتوا لێکدانەوەیەکی هەڵە بۆ ئایینەکە.
بەڵام ژمارەی چالاکوانی ژن زۆر کەمە و تەنانەت ئەوانەی هەڵگری بۆچوونی ژنان ناوێرن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، جگە لەوەش کۆمەڵگە بەهۆی دەوڵەمەندییەکی پارە سەرقاڵ بووە لە پرسە ڕاستەقینەکانی، لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی سعودیە لە سایەی سامانی نەوتدا بە گرانبەها دەژیا، پرسی مافەکان بە تایبەت مافەکانی ژنان پشتگوێ دەخست، ژنان ڕاکێشران بۆ ئەوەی ببنە سودمەندی ئەو سوودانەی کە خێزانەکانیان وەریدەگرن، کە ئەمەش بووە هۆی پشتگوێخستنی بە ئەنقەست و بێ مەبەست لەلایەن کۆمەڵگە و دەوڵەتەوە بۆ دابەزینی ئاستی خوێندن و ڕەتکردنەوەی مافەکان.
لەگەڵ بە کرێکارانی یارمەتیدەری بیانی ئازادی لە خزمەتگوزارییە ناوماڵییەکان بە ژنان دەدرا، هەروەها وتاری دەوڵەت و کۆمەڵگە بە پاڵپشتی میدیاکان، ئەو بیرۆکەیەی چاند کە ژن گەوهەرێکە نابێت ناچار بکرێت کار بکات، لەم نێوەندەدا شازادەکان بە دامەزراندنی ڕێکخراوی خێرخوازی و بێ باوکان ڕازی بوون.
بەڵام ژنان جۆرەها بەرخۆدانیان دۆزیەوە، لەوانەش ئەدەبیات، ئەوان بەرهەمگەلێکیان نووسی کە ڕەنگدانەوەی ڕاستی بوو، لەگەڵ ڕەنگدانەوەی هیوای ژنانی سعودی و ئەو زوڵمەی بەسەریاندا سەپێندرا، تیشکیان خستە سەر وتاری ئایینی لایەنگری بەرامبەر بە پیاوان، وە باسیان لە لایەنە نەرێنییەکانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و گۆڕانکارییە وردەکانی کۆمەڵگەی سعودیە کرد کە لە ئەنجامی لێشاوی کرێکارانی بیانییەوە هاتۆتە ئاراوە، هەموو ئەمانەش بە ناوی ساختە.
"سیداو تەنها بۆ دڵخۆشکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە"
واژۆکردنی سیداو لەلایەن سعودیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠ هیچ گۆڕانکارییەکی لە دۆخەکەدا نەکرد، سعودیە ڕەخنەی لە هەموو ئەو بڕگانەدا هێشتەوە کە لەگەڵ یاسای ئیسلامیدا ناکۆکە، لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێگەی پێدانی ڕەگەزنامە بە منداڵی ژنانەی سعودی داوە کە هاوسەرگیریان لەگەڵ پیاوانی وڵاتیانی دیکە کردووە، بەڵام مەرجی زۆری هەیە.
زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە ژنان چالاکییەکانیان لەسەر مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی خۆیان و شکاندنی قەدەغەکردنی سەپێنراو لە ساڵی ١٩٥٧دا چڕکردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چوار هەڵمەتیان ڕێکخستووە، کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دەستیپێکردووە و لە ساڵی ٢٠١١ەوە چڕتر بووەتەوە، دوایینیان لە ساڵی ٢٠١٤، سەرەڕای وەڵامە توندوتیژەکانی دەسەڵات، لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا ئەم مافەیان بەدەستهێناوە.
بە ئاڵەنگاری سیستەمی سەرپەرشتیکردن، بزووتنەوەکانی ژنان کە وەک پلاتفۆرمێک کەوتنە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی، بەشدارییان کرد لە دەرکردنی بڕیارێک لە مانگی ئابی ٢٠١٩دا کە ڕێگەی بە ژنانی سەروو تەمەن ٢١ ساڵان دەدا پاسپۆرت و گەشتکردن بەبێ ڕەزامەندی سەرپەرشتیار بکەن، هەروەها هەموارکردنەکان باری شارستانی، تۆماری لەدایکبوون، شوێنی نیشتەجێبوونی هاوسەرگیری، دەرکردنی بەڵگەنامەی فەرمی و سەرپەرشتیکردنی منداڵانی کەم تەمەنی گرتەوە.
وڵات دەرفەتی خوێندنی ژنانی گەنجی لە دەرەوەی وڵات گەڕاندەوە "سکۆلەرشیپ"، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی پێکرد، ڕێژەی دەرفەتەکانی کە تەرخانکراوە بۆیان لە ٢٥٪ی کۆی گشتی بوو.
چاکسازی و ڕاستیەکەی
سعودیە ڕێژەی توندوتیژی خێزانی بەرزە، بەپێی لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکان، توندوتیژی دەروونی یەکێکە لە جۆرەکانی توندوتیژی کە لە وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ژنانی گەنج لە بنەماڵەکانیان هەڵبێن و پەنا بۆ حکومەت بەرن، بەڵام زۆرجار دۆخەکە دژی کچەکە دەگۆڕێت، کە لەلایەن باوکیەوە "زۆرجار ئەو کەسەی کە دەستدرێژی دەکات" بە نافەرمانی تۆمەتبار دەکرێت و لە ماڵێکی بەخێوکردندا دادەنرێت.
لە ساڵی ٢٠١٥دا ژنانی سعودیە مافی دەنگدانیان پێدرا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣دا ٣٠ ژن بۆ ئەنجومەنی شورا دەستنیشانکران، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ٢٠١٩ بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، دەسەڵاتداران بڕیاریاندا خانوەکانی بەخێوکردن دابخەن، کە لە بنەڕەتدا زیندانەکانی ژنانن کە ژنانی گەج لەلایەن سەرپەرشتیارەکانیانەوە دادەنران.
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٩، سعودیە بووە ئەندامی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ژنان و ئەندامی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ژنانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامییە.
بەڵام سەرەڕای هەڵگرتنی قەدەغەکردنی شۆفێری ژنان و پلانی ئازادکردن بە ناوی "دیدگای ٢٠٣٠"، هیچ زانیارییەک لەسەر وادەی ئازادکردنی زۆرێک لە زیندانیەکان لەبەردەستدا نییە، ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە کە پێشێلکاری گەورەیان بەسەردا هاتووە، کە ئەوانیش لە دانیشتنەکانی دادگادا باسیان لە سەرپێچی کردووە.
وێنەیەک کە پێچەوانەکردنەوەی ئەوەی لە کۆمەڵگەدا هەبووە، دەستی بە دەرکەوتن کرد، بەڵام پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە: ئەم چاکسازییانە تا چەند ڕاستەقینەن، لە کاتێکدا زۆرێک لە چالاکوانی ژن لە زینداندا ماونەتەوە و پێشێلکاریی ڕاستەقینەیان بەرکەوتووە، بەهۆی داواکارییە ئاشتیخوازانە و دادپەروەرەکانیان بۆ پێشخستنی ژنانی سعودیە؟